قات له‌به‌ره‌كان ونهێنی ئێف شانزده‌كان له‌پاراستنی هه‌ولێر!
2021-07-07 13:49:17
سه‌نگه‌ر رسول
یه‌كێك له‌كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی حوكمڕانی كوردستانی باشوور، دروستكردنی وێنه‌ی درۆینه‌یه بۆ پێگه‌و حوكمڕانییه‌كه‌یان. هه‌روه‌ك ره‌وانشاد نه‌وشێروان مسته‌فا، قسه‌یه‌كی جوانی هه‌بوو له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی وبریاره‌كانی، ئه‌و پێیوابوو یه‌كێتی له‌سیاسه‌تدا سه‌روو هه‌ڵسه‌نكاندن و ژێر هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌یه، بۆ نمموونه حزبى ئه‌لیف بێ مسته‌واو بێ كه‌ڵك بووه، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی سه‌روو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه زۆرترین گرنگی پێداوه! له‌كاتێكدا حزبی با‌و گرنگ و به‌كه‌ڵك بوو بۆ هاوپه‌یمانی، ئه‌وا به‌هۆی سیاسه‌تی ژێر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه ئه‌وا كه‌مترین بایه‌خی پێداوه، كه له‌كۆتاییدا ئه‌و جۆره سیاسه‌تكردنه هه‌م به‌زه‌ره‌ری خودی یه‌كێتی و هه‌میش به‌زیانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی شكاوه‌ته‌وه!
به‌داخه‌وه ئه‌و وێنه‌یه‌ی سیاسه‌تی سه‌روو هه‌ڵسه‌نكاندن و ژێر هه‌ڵسه‌نگاندن به‌ته‌واوه‌تی له‌سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌ته‌كانی حوكمرانی هه‌رێم ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و له‌وه‌ش زیاتر رۆشتن و دۆنكیشۆتانه خه‌یاڵ پڵاوی عه‌نتیكه‌و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان بۆ خۆیان و پێگه‌ی هه‌رێم دروست كردووه. ئه‌گه‌ر دیققه‌ت بده‌ن، له‌شێوه‌ی پێشوازیكردن و گوتاره دیبلۆماسییه‌كانیان وا خۆیان وێناكردووه كه ئه‌ڵمانیای رۆژئاوای سه‌رده‌می شه‌ری ساردن و یه‌كێكن له‌و بلۆكه گرنگانه‌ی كه هه‌موو رۆژئاواییه‌كان موحتاجی هه‌رێمن!
هه‌رچه‌نده پێگه‌و رۆڵی هه‌رێم، هه‌م له‌رووی جوگرافیای سیاسی و هه‌میش له‌ناوچه‌ی سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ی ره‌ش بێ كاریگه‌ر نییه، به‌ڵام ئایا ئه‌وه گره‌نتی ئه‌وه ده‌دات كه به‌هه‌مانشێوه‌ی سعوودییه چاوپۆشی له هه‌رێم بكرێت؟ وه‌ك ئه‌و كاره نامرۆییه‌ی شازاده‌ی سعودیه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووس خاشووقچی كردییان؟ وه‌ك وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كیش، ئایا ئێف شانزده‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی رۆژئاواییه‌كان (ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیاو هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه)، بۆچی پێداگربوون له‌پاراستنی هه‌ولێر و هه‌رێم له‌داعش و هه‌ره‌شه‌كانی دیكه؟ چما ئه‌وه له‌به‌رچاوی ره‌شی كوردان بوو یان له‌به‌ر نه‌وته‌كه‌ی؟ نه‌خێر نهێنییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كۆی عیراق هیوایه‌كی كه‌م هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسییه‌تی لێ دروست بكرێت. هه‌ر چه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاواییه‌كان جگه له‌دیموكراسییه‌ت شتی دیكه و ئه‌جێندای دیكه له‌خۆ ده‌گرێت به‌ڵام نهێنی یه‌كه‌م پشتگیركردنه له‌حوكمێكی دیموكراسییانه؟ ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شت به‌یه‌كجاری له‌گۆرنا؟
بروا ناكه‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكی و په‌رله‌مانی فیدراڵی ئه‌ڵمانی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی فه‌ره‌نسییه‌كان رازی بنى به‌ناشتنی دیموكراسی و به‌رده‌وام به‌هه‌مان حه‌ماسه‌وه پشتگیریت لێ بكه‌ن! جگه له‌وه كێ ناڵێ دوو رۆژی دیكه ده‌نگده‌رانی ئه‌و وڵاته رۆژئاواییانه بیكه‌نه هه‌ڵاو بڵێن چۆن ده‌بێ له‌پاره‌ی باجه‌كانی ئێمه یارمه‌تی حوكمه‌تی تاكره‌وی بدرێت؟
ئه‌وه‌ی قات له‌به‌ره‌كانی هه‌رێم له گۆشه‌یه‌كی بچووكی دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندی نێوان زلهێزه‌كان تێناگه‌ن، ئه‌وه‌یه كه واده‌زانن سیاسه‌تی كتوپڕ له‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بوونی هه‌یه! نه‌خێر، له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا سیاسه‌ت و بریاره‌كان پارچه پارچه‌و به‌ش به‌ش دێنه بوون، تۆ ئه‌مرۆ كارێك ده‌كه‌ی وه‌ك سزادانی رۆژنامه‌نووسانی ئازادیخواز به 6 ساڵ به‌بێ دادگه‌ریی، ئه‌وا یه‌كێك ده‌بێت له‌و پارچانه‌ی دوایی بۆت لێكده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی دیكه‌ت و زه‌مانێك دێ وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆتت پێده‌ده‌نه‌وه! كێشه‌و خه‌می من دیتنی دۆرانی ئێوه نییه، به‌ڵكو داروخان و باجی گه‌وره‌ی گه‌لی كوردستانی باشووره به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه! چونكه وه‌ك چۆن دوای هیتله‌ر و روخانی ئیمپراتۆرییه‌تی ژاپۆنی، ئه‌وا زیاتر گه‌له‌كه‌ی بۆ چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك باجی كاولكارییه‌كانیان دا! هه‌رچه‌نده ئه‌وان به به‌خت بوون، ره‌گی نه‌مامی دیموكراسی وحوكمرانی باش له‌كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا شینبۆوه‌و چه‌كه‌ره‌ی كرد، خه‌می من ئه‌وه‌یه له‌ره‌گه‌وه كۆمه‌ڵگای كوردیتان تووشی ووشكبوونه‌وه‌و سه‌دان نه‌خۆشی كردووه!