داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان چەندە؟

Draw Media

2021-07-07 10:31:36



درەو:

داهاتی مانگی رابردووی نەوتی هەرێم (ترلیۆنێك و 216 ملیار) دینار بووە، (511 ملیار) دیناری بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێم بەڕێژەی (42%) و بڕی (705 ملیار) دیناری بۆ خەرجی كۆمپانیا و كرێی بۆری و بەرهەمهێنانی نەوتە بەرێژەی (58%). 

هەرێمی كوردستان لەئێستادا (435 هەزار) بەرمیل نەوتی لەرێگەی بۆری و (25 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ناوخۆدا فرۆشتووە.
نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە مانگی حوزەیران لە نێوان (73 بۆ 76) دۆلار بووە، هەرێمی كوردستان بەرمیلێك نەوتی بە (63) دۆلار فرۆشتووە، نزیكەی (11) دۆلار كەمتر لە نرخی نەوتی برێنت.
(63 x 435 هەزار x 30 = 822 ملیۆن) دۆلار  واتا ( ترلیۆنێك و 216 ملیار) دینار.
بەپێی وتەی كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەكان داهاتی نەوت (58%) بۆ كۆمپانیاكان و (42%)ی بۆ خەزێنەی حكومەتە.
واتا لە (ترلیۆنێك و 216 ملیار) داهاتی نەوتی هەرێم (511 ملیار) دیناری بۆ خەزێنەی حكومەتە بەڕێژەی (42%) و بڕی (705 ملیار) دیناری بۆ خەرجی كۆمپانیا و كرێی بۆری و بەرهەمهێنانی نەوتە بەرێژەی (58%). 
واتا كۆی داهاتی مانگی حوزەیرانی نەوتی هەرێم (511 ملیار) دینار بووە، سەرەڕای فرۆشی نەوتی ناوخۆ كە رۆژانە (25 هەزار) بەرمیل نەوتە. 
 بەپێی راپۆرتی رێكخراوی روونبین لە مانگی حوزەیراندا هەرێمی كوردستان ( 12 ملیۆن و 376 هەزار) بەرمیلی لە بەندەری جەیهان فرۆشتووەن كە لە(18) كەشتی قەبارە جیا باركراون و لە لایەن چەند كۆمپانیایەكەوە. نەوتی هەرێم بۆ (7) وڵات ڕۆشتووە.
لە مانگی حوزەیراندا  نەوتی هەرێم KBT بەم شێوەیە فرۆشراوە:
- یۆنان ( ٣,١٩٩,٩٩٠ )بەرمیل بووە دەكاتە ڕێژەی ٢٦٪ و 
- ئیتالیا بڕی ( ٣,١٧٦,٠٧٥ )بەرمیلی بۆ چووە رێژەی ٢٥٪ .
- ئیسپانیا ( ١,٥٩٩,٩٩٥ )بەرمیل ڕێژەی ١٣٪ و كرواتیا بڕی( ١,١٩٩,٩٩٤ )بەرمیل ڕێژەی ١٠٪ 
- بوڵگاریا بڕی ( ٦١١,٦٤٠)
- ئیسرائیل  بڕی ( ٥٩٩,٩٩٧) بەرمیل.
- ڕۆمانیا بڕی ( ٥٩٩,٩٩٧) بەرمیل.
-  دوو بار كۆی بڕەكانیان بریتی بووە لە ١,٣٨٨,٣٥٦ ئاراستەكەی نەزانراوە بۆ كوێ چووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand