قۆناغێكی نوێ، كوردستان ده‌بێت خۆی بۆ ئه‌و مه‌ترسییه ئاماده بكات
2021-07-07 06:50:17
كارزان سه‌باح هه‌ورامی
كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ئه‌فغانستان قۆناغێكی نوێی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هێناوه‌ته ئاراوه، له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌كه‌ی له ئه‌فغانستان، رێكخراوی قاعیده ده‌ستی به جوڵه‌كردووه و پێشره‌وی زۆری كردووه به ئاراسته‌ی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، هه‌واڵه‌كان له‌و باره‌وه دڵخۆشكه‌رنین، به‌تایبه‌ت دوای خۆرێكخستنه‌وه‌ی قاعیده و پاشه‌كشه‌ی سوپای ئه‌فغانستان، له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا مه‌ترسی ئه‌وه‌هه‌یه كه قاعیده ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی بكه‌وێته ده‌ست, ئه‌و كاته ره‌نجی ئه‌مه‌ریكا له دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌فغانستانی نوێ له گۆرده‌نرێت، ده‌ریش كه‌وت دوای چه‌ند ساڵ له ئازادكردنی ئه‌و وڵاته هێشتا به‌بێ ئه‌مه‌ریكا ئه‌فغانستان نه‌یتوانیووه له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێت، مه‌ترسی كه‌وتنی ئه‌فغان له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا هه‌ره‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی له عێراقیش ده‌كات، له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌فغانستان دێت سیناریۆكه‌ی له عێراق خراپتر ده‌بێت، چونكه ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراق ته‌نیا به‌ناو ماوه‌ته‌وه گروپی میلیشیاكان و حه‌شد و گروپه چه‌كداره‌كان ته‌واوی جومگه‌كانی عێراقیان گرتوه‌ته ده‌ست، هه‌ڵكوتانی حه‌شد بۆ سه‌ر باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و گه‌مارۆدانی ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌هۆی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شده‌وه ته‌واو ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماندووه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌سێكی ته‌واو لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاته، زۆرینه‌یه‌ك له عێراق دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن له عێراقدا بكشێته‌وه، به‌ئامانج گرتنی بنكه‌و باره‌گاكانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا پاشان موشه‌كبارانكردنی باره‌گاكانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكاش له هه‌ولێر ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه فشار بۆ ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا ته‌نیا له‌به‌غداوه نییه, به‌ڵكو له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقه‌وه ئه‌و فشاره هه‌یه و پێشووتر فشاره‌كان سیاسی بوون، به‌ڵام قۆناغی ئێستا بۆ فشاری سه‌ربازی گۆراوه،پێویسته كوردستان شیمانه‌و گریمانه‌ی دۆخه‌كه به‌باشی بكات، و بۆ قۆناغی داهاتووی عێراق باش خۆی ئاماده بكات، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ته‌واو گروپه میلیشكاكان ده‌ستیان ئاوه‌ڵا ده‌كات بۆ هێرشكردن و سه‌پاندنی هه‌ژوونی خۆیان له ناوچه‌كه، دیار نییه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دۆخی عێراق به‌ره‌وكوێ هه‌نگاو ده‌نێت، به‌هێزترین ئه‌گه‌ره‌كان باس له شه‌ری ناوخۆیی یان په‌راوێزخستنی سوننه و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ناوچه سونییه‌كان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه هه‌یه جیاله‌وه‌ش گریمانه‌ی فشار خستنه سه‌ر كوردستان له‌رێگا جیاوازه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌مانه ده‌بێت به‌وردی دیراسه بكرێن ده‌بێت كوردستان بۆ قۆناغی داهاتوو باش خۆی ئاماده بكات.
به‌شێك له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه دووباره قاعیده له عێراق و ئه‌فغانستان له غیابی ئه‌مه‌ریكا خۆیان به‌هێز بكه‌نه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو كاربۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه بكه‌ن، گرفت له‌وه‌دایه سنووری كوردستان راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ میلیشیا و گروپه چه‌كداره‌كان وه‌ك جاران نییه كه سوننه دیواری نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق بێت, ئه‌م جاره هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر عێراق هه‌بێت راسته‌وخۆ مه‌ترسیه له‌سه‌ر كوردستان، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش بێهیوابووه له‌وه‌ی عێراق و ئه‌فغانسات بتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان راوه‌ستن، حكوومه‌تی عێراق حكوومه‌تێكی ته‌واو لاوازه و توانیا ئیداره‌دانی خۆی نییه، ئه‌مه نیگه‌رانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانیشی لێ كه‌وتوه‌ته‌وه، كه پێیان وایه دانانی مسته‌فا كازمی, به‌شێك له گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كازمی نه‌ك توانای چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی نییه ، به‌ڵكو نه‌یتوانی رێككه‌وتنی شه‌نگال و كه‌ركووك و رێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه, بۆیه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌م دارووخانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق هه‌یه، له ئه‌گه‌ری رووخانی سیسته‌می سیاسی ئه‌فغانسات سیسته‌می سیاسی عێراقیش گۆرانكاری به‌سه‌ر دێت، باڵانسی هێز له ناوچه‌كه ده‌گرێت، پێش ئه‌وه‌ی ئێران ته‌واوی عێراق كۆنترۆڵ بكات، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا خۆی له‌به‌رنامه‌یه‌ك ببینێته‌وه كه جارێكی دیكه هیچ رۆڵ و پێگه‌یه‌كی نابێت له ناوچه‌كه بۆیه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌گه‌ر به‌دیراسه و به‌رنامه نه‌بێت ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه، دوورنییه عێراق تووشی دارووخانی ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی نه‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه پلانی واشنتۆن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌ت عێراق چییه؟ گرنگه روونكردنه‌وه بدرێت به هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا كه داهاتووی ناوچه‌كه به‌چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌بێت، له‌كاتێكدا تادێت گروپه چه‌كداره‌كان به‌هێز ده‌بن چه‌كێكی زۆری ئه‌مه‌ریكا له‌ده‌ست ئه‌و گروپانه‌یه كه له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیان مه‌ترسی گه‌وره دروست ده‌كات جیاله‌وه‌ش رێكخراوی قاعیده وه‌ك ساڵانی 2004 و 2005 مه‌ترسی ده‌كرێت لق و پۆی له عێراق و سوریا زیاتر بكات, ئه‌و كاته هه‌مان سیناریۆی 2014 دووباره ده‌بێته‌وه، گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه حكوومه‌تی عێراق پلانی نییه له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له وڵات چی ده‌كات. ئاسایشی خۆی چۆن ده‌پارێزێت مادام وایه سه‌رجه‌م ئه‌مانه ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاریان بۆ بكرێت, گرنگه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك هه‌یه فشار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بكرێت كه په‌له بكه‌ن له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ناوچه گه‌رمه‌كان و هه‌وڵ بدرێت هێزی ناتۆ له سنووره‌كانی عێراق دابنرێت بوونی هێزی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌ره‌نتی زیاتر ده‌دات له مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه و تێك نه‌چوونی، بابه‌تێكی دیكه گرنگه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی وكردستان رانه‌كێشرێته شه‌رێكی به‌وه‌كاله‌ته‌وه كه ئێستا هه‌وڵ ده‌درێت كوردستان بخه‌نه به‌ره‌یه‌كه‌وه، گرنگه كوردستان هاوسه‌نگی خۆی بپارێزێت خۆی یه‌كلا نه‌كاته‌وه بۆ هیچ به‌ره‌یه‌ك، مه‌ترسی جدی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ناكرێت ئه‌م مه‌ترسیانه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت، به‌رده‌وام موشه‌ك بارانكردنی هه‌ولێرو نیه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردستانییه‌كان و برینی قوتی كوردستان و په‌راوێزخستنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حساب نه‌كردنی بۆ كوردستان ده‌رئه‌نجامی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ن كه له‌سه‌ر داهاتووی عێراق هه‌یه.