باجی پۆستێك شەش مانگ زیندانییە
2021-07-05 11:42:50
درەو:
راپۆرتی: kirkuknow
"چاوه‌ڕوانی ئه‌و بڕیاره نه‌بوم، من شایه‌نی ئه‌م سزایه نیم"، ناسیح عهبدولڕەحیم، كاتێك له هۆڵی دادگای كه‌تنی هه‌ڵه‌بجه هاته‌ده‌رەوە وای وت. پێشتر له‌و بڕوایه‌دا بووه ئه‌و كاره‌ی ئه‌وی راپێچی دادگا كردووه بێ سزا لێی دهربازدەبێت. هه‌ر بۆیه پارێزه‌ریشی نه‌گرت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له دادگا گوزه‌را پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كه‌ی بوو.
ناسیح عهبدولڕەحیم زیاتر لە 10 ساڵە رۆژنامەوانی فریلانسە، ئێستاش کارمەندی تەندروستییە و وه‌ك ره‌خنه‌گرێك ناسراوه، لەم ساڵانه‌ی دواییدا، له فه‌یسبوكه‌كه‌ی سه‌رنج و ره‌خنه‌كانی دەخاتەڕوو.
9ی حوزەیرانی 2021، پێشهاتێكی نوێ له ژیانی ناسیحدا رویدا، ئه‌ویش سزادانی بوو به شه‌ش مانگ زیندانی له‌سه‌ر پۆستێكی فه‌یسبوك.
ناسیح لەسەر چی زیندانی كرا؟
"بەڕێوەبەری گشتی لەبەر خاتری نەخۆشی هەڵەبجە (کارمەندەکان)ی نەقڵکردون؛ بەڵام ئێستا پەلاماری دەدەن. شوێنی کارەکەیان لە هۆڵی پێشوازی بەجێدەهێڵا، لە چوار کەس تەنیا یەکێکیان دەمایەوە، ئەوانی تر دەچون دەخەوتن، بۆیە مودیر عام لەو شوێنە هەستیارە نەقڵیکردن".
ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم، ئه‌م نوسینه‌ی له‌گه‌ڵ نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له رۆژی 17ی ئایاری 2020 بڵاوكرده‌وه.
كۆمێنتێكی ناسیح عەبدولڕەحیم، له‌گه‌ڵ نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجە له رۆژی 17ی ئایاری 2020
نوسراوه‌كه، تایبه‌ت بوو به گواستنه‌وه‌ی سێ كارمه‌ند له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی شه‌هید فاتیح و ناوی هه‌ر سێ كارمه‌نده‌كه‌ی تێدا بوو. ئه‌و سێ كه‌سه‌ی له نوسراوه‌كه‌دا ناویان هاتبوو، بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان له فه‌یسبوكی ناسیح به ناوزڕاندن دانا، بۆیه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركرد.
ناسیح له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌وه كرابووه ئه‌ندامی لیژنه‌ی چاودێریی و به‌دواداچون بۆ چاككردنی دەوامی كارمەندانی تەندروستی.
دكتۆر ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە، به (كەركوك ناو)ی وت "كاك ناسیح بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چووەتە نەخۆشخانەكان و بۆی دەركەوتووە هەندێك لەو كارمەندانە لە خشتەی ئێشكگری شەش خەفارەتیان بۆ خۆیان نوسیووە، بەڵام لەڕاستیدا پێنج رۆژ دەوامیان كردووە، كاك ناسیح سزادانی ئەمانەی لە فەیسبوك بڵاوكردۆتەوە".
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و سێ كارمه‌نده‌ی ناویان هاتووه، وتی "ناسیح نوسراوەكەی بڵاوكردۆتەوە شتێكی ئیداریی و تایبەت بووە نابێت بڵاوبكرێتەوە، تەنانەت نابێت لە لەوحەی ئاگاداری بڵاوبكرێتەوە"، ئه‌وه‌یان به ناوزڕاندنی خۆیان زانیووه.
ئەو سێ كەسە دوای پەیوەندیکردن پێیانەوە، كەسیان ئامادەنەبون لەبارەی ئەو كەیسەوە هیچ شتێك بۆ (كەركوك ناو) باس بكەن.
رۆژی دادگایكردنه‌كه
ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم جگه له‌وه‌ی خۆی وه‌ك رۆژنامه‌نوسێكی سه‌ربه‌خۆ ناساندووه، له هه‌مانكاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی خوێنی هه‌ڵه‌بجه‌یه، به‌جۆرێك له خۆی دڵنیا بووه لەوەی بڵاویكردۆتەوە، تەنانەت پارێزه‌ری بۆ كه‌یسه‌كه‌شی نه‌گرتووه.
مەریوان عەبدولڕەحیم، برای ناسیح به (كەركوك ناو)ی وت "تا رۆژی دادگایكردنهكهشی بڕوای وابوو سزا نادرێت، به‌ڵام دادوه‌ر به شه‌ش مانگ زیندانی سزایدا... زۆر بێتاقه‌ت بوو، وتی ئه‌م سزایه شایه‌نی من نییە".
مه‌ریوان له‌گه‌ڵ براكه‌یدا بووه تا چووه‌ته ناو هۆڵی دادگا، ناسیح كه‌له‌پچه‌ی له ده‌ستدا نه‌بووه و پۆلیسیش یاوه‌ریان نه‌كردووە.
"ناسیح وتی ئه‌م بڕیارە بۆ ئه‌وه‌یه له ئاستی گه‌نده‌ڵی بێده‌نگ بم"، مه‌ریوان برای ناسیح زیاتر وتی "دوای بڕیاره‌كه ناسیحی برام تووڕه نه‌بوو، به‌ڵام زۆر بێتاقه‌ت بوو".
ناسیح له رۆژی یه‌كشه‌ممه 13ی حوزەیرانەوە گوازراوه‌ته‌وه بۆ چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی.
دەقی بڕیاری دادگای هەڵەبجە لە سزادانی ناسیح عەبدولڕەحیم
په‌ڕاوه‌كانی دادگا
بەپێی نوسراوێكی دادگای كه‌تنی هه‌ڵه‌بجه له 11ی كانونی دووەمی 2021دا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه تایبەت بە ناسیح عەبدولڕەحیم كراوەتەوە، ئەوەش به‌پێی مادده‌ی دوو له یاسای خراپبه‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن.
دادگا 17ی ئایاری 2021ی وەك یه‌كه‌م رۆژی دادگاییكردنی ناسیح دیاریكردووە، به ئاماده‌بونی تۆمه‌تبار و سكاڵاكاران.
دادگایكردنەكە روبه‌ڕوو و ئاشكرا به‌ڕێوه‌چووه، دادگا به پێویستی نه‌زانیوه وته‌ی شاهیده‌كان وه‌ربگرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی تۆمه‌تبار بڵاویكردۆته‌وه له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك هاوپێچكراوه.
به‌پێی په‌ڕاوه‌كه‌ی دادگا، ناسیح دانیبه‌وه‌داناوه كه بەویستی خۆی ئه‌و بابه‌ته‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام داوای كردووه دادگاییه‌كه دوابخرێت تا پارێزه‌ر ده‌گرێت و پێداچونه‌وه‌یه‌ك به زانیارییه‌كانیدا ده‌كات.
دادگا به داواكه‌ی قایلده‌بێت و دادگاییه‌كه بۆ 2ی حوزەیرانی 2021 دوادەخات، له‌م دادگاییه‌دا وه‌ڵامی ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم ئه‌وه‌بووه كه "بێ‌تاوانم"؛ له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی جارێكی دیكه دادگاییه‌كه دواخراوه بۆ 9ی حوزەیران و له‌و رۆژه‌دا ناسیح بە شەش مانگ زینیدانی حوكمدرا.
له بڕیاره‌كه‌ی دادگادا هاتووه "تۆمه‌تبار ناسیح عهبدولڕەحیم وه‌ك ئاره‌زویه‌ك و دوور له ئه‌ته‌كێتی وه‌زیفی و پێچه‌وانه‌ی رازگری پیشه‌ی فه‌رمانه كارگێڕییه‌كه‌ی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ی بڵاوكردۆته‌وه".
دادگا ده‌ڵێت له رێگه‌ی به‌ڵگه بهدهستهاتووهكانەوە كه پێكدێن له وته‌ی سكاڵاكاران، وته‌ی تۆمه‌تبار و به‌ڵگه‌ی لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوك، هه‌روه‌ها لایك و كۆمێنتی سه‌ر بابه‌ته‌كه، هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی ته‌واو باوه‌ڕپێكراون و دادگایان گه‌یانده ئه‌و بڕوایه‌ی كه تۆمه‌تبار "تاوانێكی ئه‌نجامداوە".
كۆتا بڕیاری دادگا ئه‌وه‌بوو، كه به‌ندكردنی ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، له‌گه‌ڵ پاراستنی مافی سكاڵاكار بۆ داوای قه‌ره‌بوو له دادگای مه‌ده‌نی.
مه‌ریوان برای ناسیح، حكومەكە به زۆر ده‌زانێت و به‌لایه‌وه سه‌یره راسته‌وخۆ دادگا په‌نای بۆ به‌ندكردن بردووه، "زۆر نادادپەروەرانە دەبوایە سڕكردنی سزاكە بوایە یاخود غەرامە بوایە، نازانین بۆ یەكسەر حاكم چوو بۆ سزای زیندانی، ناسیح تەسەوری ئەوەی نەدەكرد بۆیە پارێزەری نەگرت".
زۆر نادادپەروەرانە دەبوایە سڕكردنی سزاكە بوایە یاخود غەرامە بوایە، نازانین بۆ یەكسەر حاكم چوو بۆ سزای زیندانی
سزاكەی ناسیح به ماددەی دووی یاسای ژماره‌ی شه‌شی ساڵی 2008ی قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە هەرێمی كوردستان، سزادراوە.
تانە، ناوزڕاندن و بوختانپێكردن لەڕێگەی ئامێرەكانی گەیاندنی وەك (فەیسبوك و مۆبایل و ...هیتر) بەگوێرەی یاسای خراپبەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن بەتاوان هەژماردەكرێن و بكەرانی ئەم تاوانە دوچاری سزای توند دەبنەوە.
یاساكه ئێستا لە هەرێمی كوردستان بەركارە و لە ماددەی(2)ی یاساكەدا هاتووە "هەر كەسێك ئەگەر بەخراپی تەلەفۆن یان مۆبایل یان هەر ئامێرێكی پەیوەندیكردنی تەلدار یان بێ تەل یاخود ئینتەرنێت یان پۆستی ئەلكترۆنی بۆ مەبەستی هەرەشەكردن یان تۆمەت هەڵبەستن یان بڵاوكردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو یان كارێك كە شەرەف بریندار بكات... ئەگەر بەهۆی بڵاوكردنەوەیان و دابەشكردنیان سوكایەتی یاخود زیانیان پێ بگات ئەوا بۆ ماوەیەك بەند(حبس) دەكرێت كە لە شەش مانگ كەمتر نەبێت و لە پێنج ساڵیش زیاتر نەبێت و بە غەرامەیەكیش سزا دەدرێت كە لە یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت ...".
پارێزەر عوسمان شێخ سدیق، لەبارەی ئەو كەیسەوە بە (كەركوك ناو)ی وت "بڵاوکردنەوەی نوسراوی گواستنەوەی کارمەندەکان کە سزای یاسایی دراون، بەبۆچونی من ناچێتە چوارچێوەی سوکایەتی بە کەسەکان، لەگەڵئەوەشدا تەندروستی هەڵەبجە خۆی رونکردنەوەی داوە کە بڵاوکردنەوەی نوسراوەكە زیان بە بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئەوان ناگەیەنێت".
نوسراوی بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە، بۆ دادگای كەتن كە تیادا جەختدەكاتەوە لەوەی بڵاوكردنەوەی نوسراوی سزادانی فەرمانبەرەكان لەلایەن ناسیح عەبدولڕەحیمەوە هیچ زەرەرێكی بۆ سومعەی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان نییە.
زیاتر وتی "گواستنەوەی کارمەند تاوان نییە و فەرمانێکی کارگێڕییە و نهێنیش نییە... ناچێتە چوارچێوەی نهێنی شەخسیی و خێزانییەوە. کاتێکیش فەرمانەکە بڵاودەکرێتەوە نابێتە تاوان".
لەبارەی ئەوەی ناسیح خۆی فەرمانبەر بووە لە تەندروستی هەڵەبجە و نوسراوەكەی بڵاوكردۆتەوە، عوسمان شێخ سدیق وتی "لەڕوی یاساییەوە بڵاوکردنەوەی فەرمانێکی ئیداری نابێتە تاوان، دەشێت لەڕوی ئینزیباتییەوە لەڕوی وەزیفییەوە ئەم کەسە سزای ئینزیباتی بدرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە، چونکە ئیشی ئەو نییە بڵاویبکاتەوە، بەڵام ناگاتە پلەی تاوان".
لەڕوی یاساییەوە بڵاوکردنەوەی فەرمانێکی ئیداری نابێتە تاوان، دەشێت لەڕوی ئینزیباتییەوە لەڕوی وەزیفییەوە ئەم کەسە سزای ئینزیباتی بدرێت
سەبارەت بە كۆمێنتەكان كە لەسەر ئەكاونتەكەی ئەو نوسراون لەسەر بڵاوكردنەوەی نوسراوەكە، عوسمان وتی "کۆمێنتەکان لەسەر ناسیح ماڵ نین، هەر کەسێک بابەت بڵاودەکاتەوە بەرپرسە لە بابەتەکە نەک کۆمێنتەکان، بەڵام ئەوەی بەدیدەکەین لەم دۆسیەیەدا ئەوەیە کۆمێنتەکان کاریگەریان هەبووە و سزاکەشی بۆ قورس کردووە".
ته‌ندروستكار یان رۆژنامه‌نوس؟
له هه‌ندێك شوێن ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم باسیله‌وه‌كردووه زیاتر له 10 ساڵ كاری رۆژنامه‌وانی كردووه، به‌ڵام له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ئه‌ندام نییه. (كەركوك ناو)، قسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له لێپرسراوی سه‌ندیكا له هه‌ڵه‌بجه سه‌رهه‌نگ عیزه‌ت و لێپرسراوی سەندیکا لە سلێمانی کاروان ئەنوەر كرد وتیان كه ناسیح ئه‌ندامی سه‌ندیكا نییه. هەرچەندە رۆژنامەنوس ناچار نییە تا ببێتە ئەندام لە سەندیکایەک بۆئەوەی بتوانێت کاری رۆژنامەوانی بکات، ئەویش بەگوێرەی بڕگەکانی یاسای رۆژنامەگەریی ژمارە (٣٥)ی ساڵی ٢٠٠٧ی هەرێمی کوردستان.
كاروان ئه‌نوه‌ر و سه‌رهه‌نگ عیزه‌ت بە (کەرکوک ناو)یان راگەیاند له‌به‌رئه‌وه‌ی ناسیح ئه‌ندام نییه و ئه‌و كاره‌ی كردویه‌تی "په‌یوه‌ندی به پیشه‌ی رۆژنامه‌نوسییه‌وه نییه"، ناتوانن پارێزه‌ری بۆ بگرن و كه‌یسه‌كه‌ی بگرنه ئه‌ستۆ.
ناسیح، ساڵانێك لە بەشی بیروڕای رۆژنامەی هاوڵاتی و چەند رۆژنامەو ماڵپەڕێكی تر بابەتی بیروڕای نوسیووە، هەروەها پەیامنێری رۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ بووە کە رۆژنامەیەكی پەروەردەیی و تایبەت بووە بە پرسەكانی گەنجان.
ناسیح لەناو خەڵكدا زیاتر وه‌ك رۆژنامه‌نوس و ره‌خنه‌گرێك ناسراوە، لە كارەكەیشیدا وەک كارمەندی تەندروستی بە "دڵسۆز و سەركەوتوو" ناوی دەهێنن.
دكتۆر ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ستایشی كارەكانی ناسیح دەكات و دەڵێت "كاك ناسیح یەكێكە لە كارمەندە دڵسۆزەكانی تەندروستی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری بانكی خوێن بووە، یەكێكە لەو بانكانە بۆ هیچ شتێك پشت بە شوێنەكانی تر نابەستێت... هەموو بەشەكانی خوێنی لێجیادەكرێتەوە و پێداویستی هەڵەبجە دابیندەكات، بەهەوڵی هەموو لایەك كرا، بەتایبەت كاك ناسیح".
دكتۆر ئازاد مسته‌فا ده‌ڵێت "پێشتر هەرچەند كارمەندی تەندروستی بووە، بەردەوام رەخنەی گرتووە لە هەموو كایەكان و كەرتی تەندروستی، وەك رەخنەگرێك ناسرابوو. ئەو ئەركانەی پێسپێردراون بەباشی جێبەجێیكردون و كەسێكە قەت چاو داناخات لە كەموكورتی".
سزاكه‌ی ته‌ممیز ده‌كرێته‌وه
جگه له‌م سكاڵایه، ناسیح عهبدولڕەحیم به‌پێی په‌ڕاوه‌كانی دادگا پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه، به‌پێی ماده‌ی 433/1 له یاسای سزادان كه له‌ڕوی سروشتی تاوانه‌وه نزیكه له "تاوانه‌كه‌ی" ئه‌مجاره‌ی.
بڕیاره 9ی تەمموزی داهاتوو، سزاكه‌ی سه‌ر ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم پێداچونه‌وه‌ی پێدا بكرێت و دوا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت، كه‌سوكاره‌كه‌ی په‌ڕاوی پێداچونه‌وه‌یان به بڕیاره‌كه‌دا ئاڕاستەی دادگا كردووە.
مه‌ریوانی برای وتی "داوا ده‌كه‌ین سزاكه‌ی بۆ بكرێت به سڕكردنی جێبەجێكردن، یاخود غه‌رامه‌ی مادیی، چونكه سكاڵاكه‌ی پێشوو كه له‌سه‌ری بووه بۆ ساڵی 2011 ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌پێی یاساش دوای پێنج ساڵ دۆسییه‌كه داخراوه".
ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم لە ساڵی 2011 له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه روبەڕوی دادگا كرایەوە بەهۆی وتار و رەخنەكانی و دوای تاوانباركردنی سزاكەی سڕكرا.
دكتۆر ئازاد مسته‌فا ده‌ڵێت بهڕێوهبهرایهتییەكهی هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ دادگا ئەو كارمەندە بگەڕێتەوە سەر كارەکەی، چونكە بەدەر لەوەی پێویستیان بە خزمەتەکەیەتی یەكێكیشە لە كارمەندە دڵسۆزەكان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (كەركوك ناو)، سێ سكاڵاكهرهكه به‌نیازنین له ناسیح خۆشبن و بەنیازن داوای قەرەبوو بكەنەوە، بۆ ئه‌وه‌ش له به‌رنامه‌یاندایه سكاڵایەكی دیكە لەسەر ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم تۆماربكەن.
پارێزەر عوسمان شێخ سدیق، دەڵێت هەموو ئەوەی لەو كەیسەدا دەمێنێتەوە، ئەو دوو دێڕەیە كە لەگەڵ نوسراوەكەدا پۆست كراوە و ناسیح لێی بەرپرسە، "ئایا ئەو دوو دێڕە تاوانی ناوزڕاندنی تیایە یان نا، ئەوە دەبێت کەسێکی شارەزا دیاریبکات، لەم سزایەی ئەودا بۆچونی کەسی شارەزا وەرنەگیراوە، بەڵام لە حاڵەتێکیشدا ئەگەر ساغبوایەتەوە کە ناوزڕاندنە ئەوا ئەو سزایەی دراوە زۆر قورسە، دەکرا لە جیاتی شەش مانگەکە غەرامە بکرایە و یان ساڵێک بوایە و وەقف تەنفیز بوایە، ئەو سزایەی دراوە توندە. ئەگەر بتوانێت تەممیزی بکاتەوە دەتوانێت بڕیارەکە هەڵوەشێنێتەوە".