هه‌واڵێكی خۆش بۆ ئه‌وانه‌ی رقییان له‌موزایه‌ده‌كردنه!
2021-06-28 17:57:14
سه‌نگه‌ر رسول
له موزایه‌ده كاره‌ساتتر، نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بوو بۆ كه‌له‌پچه‌كردن و ده‌ستگرتنی په‌رله‌مانتارانه له‌رۆڵی چاودێریكردنی پرۆژه‌و كاره‌كان، به‌بیانووی رێككاری رۆتینی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی په‌رله‌مانی. بۆ نمموونه: ئه‌گه‌ر تۆ په‌رله‌مانتار بیت و نوێنه‌رایه‌تی زاخۆ بكه‌یت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندام نیت له لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئه‌وه نا‌توانیت پرۆژه‌یه‌ك به‌سه‌ر بكه‌یته‌وه له‌شاره‌كه‌ت، ده‌بێ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوبراو كه‌ی له‌هه‌ولێره‌وه كاتی‌یان بۆ دروست بوو ئینجا بێن سه‌ردانی پرۆژه‌كه بكه‌ن!
ئه‌گه‌ر بیانووه‌كه ئه‌وه‌یه كه چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ویستوویانه به‌رتیل وه‌ربگرن له پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون یاخود وه‌ریانگرتووه، ئه‌وا دیسان كاره‌ساته ئه‌و بریاره‌ی بۆ ده‌ربچێت، چونكه ئه‌گه‌ر كاره‌كه به به‌ڵگه‌وه روویداوه ئه‌دی داواكاری گشتی ئیشی چییه؟ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دانیشتنی په‌رله‌مان گرێنادات بۆ داوای سركردنی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له‌كاری په‌رله‌مانی تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی راستی و دروستی؟ به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه دێت هێنده‌ی دی خۆی و ده‌زگاكه و په‌رله‌مانتاران سنووردار ده‌كات به‌وه‌ی چی دیكه په‌رله‌مانتاران بۆیان نییه سه‌ردانی تاكه‌كه‌سی بۆ پرۆژه‌كان ئه‌نجامبده‌ن!
ئه‌مه یه‌كێك له‌و نمموونه بچووكانه‌ی هه‌م په‌رله‌مانتاری تێدا بچووككراوه‌ته‌وه و هه‌میش لێدانه له‌رۆڵی ده‌زگای دادوه‌ری كه كاریی بنچینه‌ییان ئه‌وكاته به‌رده‌ستی كۆمه‌ڵگایه كه ده‌سه‌ڵاتداران بیانه‌وێ ده‌نگی ئازادیخوازانیان پێ كپ بكه‌ن. بۆیه كاتێكیش هه‌م ده‌زگای یاسادانانت لاواز‌و سنووردار بوو هه‌روه‌ها ده‌زگای دادوه‌ریشت ناكارابوو، ئه‌و كاته شانۆگه‌رییه‌كی ته‌واو كۆمیدییه بێی هه‌موو ووردبوونه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌كانت له‌سه‌رموزایه‌ده‌ی سیاسییه‌ك بێت؟ به‌هه‌موو خۆزانینێكته‌وه بێی شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌ش بكه‌ی و بڵێی نه‌خێر ئه‌و سیاسییه راست ناكات؟ ئاخر نه‌زانییه له‌وڵاتێكدا كه سه‌روه‌ری یاسا لای بنه‌ماڵه‌كان و شێخ و لوله‌ی تفه‌نگه‌كان بێت، پێتوابێ موزایه‌ده‌كردنیش حه‌رامه‌و كاره‌ساته؟ ئایا هه‌رێمی ئێمه هێنده دیموكراسییه موازیه‌ده‌كردن راست یا درۆ، ده‌سه‌ڵات بگۆرێت؟ داماننا نه‌وه‌ی نوێ له‌باشترین حاڵه‌تدا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی ساڵی 2009 تێپه‌رێنێت و 35 كورسی هێنا؟ چی پێده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێكی چاكسازو خاوه‌ن چه‌كی له‌گه‌ڵ نه‌بێت؟
ئه‌گه‌ر قه‌ڵسی به موزایه‌ده كردن، ئه‌وا هه‌واڵێكی خۆشت بده‌مێ، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری له‌و دیارده‌یه دوور بكه‌ویته‌وه، ئه‌وا ده‌بێ دیموكراسی ته‌ڵاق بده‌ی چونكه به‌شی سه‌ره‌كی له ده‌ستاو ده‌سكردنی ده‌سه‌ڵات به‌هۆی موزایه‌ده‌و دروشمه‌كانه‌وه‌یه! بۆ نموونه له‌ئه‌مریكای باوكی دیموكراسییه‌ت، ئه‌و كاندیدانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی، له‌رێگه‌ی پروپاگه‌نده‌كردن بۆ ئایدییه‌كانیان و نواندن و دروشمه‌كانیانه‌وه ده‌بنه براوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه دوای ده‌رچوونیان له‌لایه‌ن میدیا‌و ده‌زگا گه‌وره‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌و وڵاته‌دا ئه‌وه پیشان ده‌درێت كه كامه سه‌رۆك سه‌دا چه‌ندی پابه‌ندی به‌ڵێن و دروشمه‌كانیان بووه.
به‌داخه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات، ته‌واو دیارده‌ی سه‌رهه‌ڵدان و بزووتنه‌وه‌ی نوێی سیاسی به‌ده‌ردی كاراكته‌ره‌كانی محمدی مهدی چووه، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ببێته ئۆپۆزسیۆن و ده‌نگی گه‌ل ئه‌وا له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوییه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه. ده‌ی خۆ فریشته نایه‌ت شۆرشت بۆ بكات، هه‌ر كوری ئه‌م خاكه‌یه‌و ئه‌وهاش بروا، هه‌روه‌ك چۆن دوای ره‌وانه‌وه‌ی ته‌پوتۆزی شه‌ری كه‌نداو له‌ساڵی 1991 دا قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان قووت بۆوه، ده‌بێ هه‌ر هێزێكی ده‌ره‌كی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ت بۆ بگۆڕێت چونكه له‌دوای 2009 ه‌وه، هیوا به ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ره مه‌رگه ئه‌گه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی نه‌شاردرابێته‌وه!