رۆلی كوالیتی كۆنترۆڵ لە پاراستنی (ئاسایشی) خۆراك لە كوردستان
2021-06-23 20:25:08
یزدین حسین
هاوونشتیمانیانی خۆشەویست لە زۆربەی وولاتانی جیهان دەزگایەك و لایەنیك یان كۆمپانیایەكی باوەڕپێكراو هەیە، كە لە ژێر چاودێری دەوڵەت پشكنین و كۆنترۆڵی خۆراكی بەرهەم هاتو و هاوردەكراو دەكات بەر لەوەی ئەم خۆراكە بگاتە بازارەكان و دەستی بەكار بەر واتا هاووڵاتی دڵنیا دەكاتەوە لەوەی ئەم خۆراكەی لەبەر دەستیدایە و دەیخوات پشكنینی بۆ كراوە و دەرچووە لە تاقیگەكان و سەلامەتە بۆ خواردن. ئایا لە كوردستانیش وایە بە هەمان شێوە و فلتەر و ستاندەراتی جیهانی دادەڕوات؟ ئایا ئێمەش دەزگایەكی كوالیتی كۆنترۆلی وامان هەیە كە ئەم جۆرە پشكنینانە بكات؟
بەرێزان خۆش بەختانە چواردە سال لەمەو بەر لە بەرواری (1-5-2007) دەزگای كوالیتی كۆنترۆل لە هەرێمی كوردستان دامەزرا لەسەر دەستی بەرێز (د.موئید عبد الرحمان قۆجی) دوای گەرانەوەی لە وولاتی كەنەدا وەك پسپوڕێك هەڵسا بە دامەزراندنی ئەم دەستەیە كە ئامانجی سەرەكی تێیدا چاودێری كوالیتی كاڵا و بەروبوومە ناوخۆیی و هاوردەكراوەكان بوو، دوای رەزامەندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر خەرج كردنی بوجەیەكی چەندان ملیون دۆلاری بۆ دورست كردنی بینایە و دامەزراندنی تاقیگە و پیداویستیەكانی تر كە تەنها لە ساڵی (2009) بری پێنج ملیون دۆلار بۆ كرینی ئامێرەكان خەرج كرا كە بۆ پشكنینی خۆراك بە باشترین شێوە و بە ستاندەراتی جیهانی بكرێت وە ناردنی ستافی پێویست بۆ دەرەوەی وولات بۆ بەژداری كردن لە مەشق و خولی فێربوونی بەكار هێنانی ئامێرەكان كە ستافی دەستەكە نزیكەی سەد كارمەند دەبوون حكومەت دایمەزراندن.دواجار خۆش بەختانە دەست بەكار بوون هەڵسان بە پشكنینی خۆراكی هاوردە كراو لە خالە سنورییەكان دوای دەرچوونی ئەنجامی پشكنین و هێنانە ژوورەوەی ئەم خۆراكانەی كەوا شیاون و تەندورستن بەگوێرەی مواسفاتی رێگە پێدراو (شایەنی باسە كە پێشووتر پشكنینی خۆراك وەزارەتی تەندورستی خۆی ئەنجامی ئەدا و سەر بە لێژنەكانی ئەوان بوو) دوای بەردەوام بوون بۆ چەند سالێك ئەم دەزگایە كارێكی یەكجار باشیان ئەنجام دا، رێگریەكی چاكیان لە هێنانی خۆراكی خراپ و ماوە بەسەرچوو گرت و ئەیان گەراندەوە و بگرە هەلسان بە لەناو بردنی هەزاران تۆنی ئەم خۆراكە بەسەرچووانە!
بەلام دواتر چی روویدا؟!
بە داخەوە زۆرێك لە هاوردەكەرانی كۆمپانیاكانی خۆراك لە هەرێمی كوردستان كەسانی بەرپرس و دەست رۆیشتووی سەربە هەردوو حزبی دەسەلات لەپشتەوەن كە بەهیچ شێوەیەك رازینین هیچێك لەم خۆراكانە بگەرێندرێنەوە و بارەكانیان داخیل نەبیت جا بەهەر بیانویەك بێت تەنانەت لە پشكنینیش دەرنەچێت (رێزم بۆ بازرگانی دلسۆز و ویژدان پاك). چەندین جار ئاگا دار بووم هەولی دانی بەرتیل و رەشوەیان دەدا بە داخیل كردن و گۆرینی ئەنجامی پشكنین! خوش بەختانە سەركەوتوو نەبوون تەنانەت دوا هەوڵیان ئەنجامدانی هەڕەشە بوو گەر بارەكان داخیل نەكرێن! بەلام بێ سوود بوو. دوای بێ ئومێد بوون هەڵسان بە هەوڵدان بۆ گەراندنەوەی پشكنینی خۆراك بۆ سەر وەزاڕەتی تەندورستی و دەرهێنانی لە ژێر دەستی كوالیتی كۆنترۆل كە دوای چەندین جار پلانەكانیان سەری گرت و بە بریارێكی وەزارەتی پلاندانان پشكنینی خۆراك گەرێندرایەوە سەور وەزارەتی تەندورستی (خۆی بەگوێرەی دەستور دەبێت سێ دەستە سەر بە خۆبێت كە ئەمانیش دەستەكانی نەزاهە و هەلبژاردن و دەستەی كوالیتی كۆنترۆل نابێت سەر بە هیچ وەزارەتێك بن) وە هێنانی چەند كومپانیایەك یەكێك لەمانە كۆمپانیای نیو ستاندەر لە مەرزی ابراهیم خلیل پارێزگای دهۆك دووانی تر لە سلیمانین و بۆ پشكنین و پێدانی شەهادەی دەرچوون و داخیل كردنی خۆراك! خۆی پێویستی بەم كۆمپانییایە نە ئەكرد چونكە دەزگای كوالیتی كۆنترۆل توانای پشكنینی هەموو جۆرە خۆراكیكی هەیە بەم ئامێرە گران بەها و پێشكەوتوانەی و ستافی لێهاتوی كە هەیەتی بەلام ئەم كارە لەبەر ئامانج و بەرژەوەندی تایبەتی هەردوو حزبی دەسەلات و كەسی گەندەل كرا! من وەك پسپۆرێك و بەگوێرەی زانیاری و بەدواداچونەكانم لە سالی (2014) وە هیچ پشكنینی خۆراك لەم دەزگایە ناكرێت ! كاری ئیستای كوالیتی كۆنترۆل تەنها پشكنینی مەوادی پاكەرەوە و مەوادی كارەبایی و كەرستەی بیناسازی و كەلوپەلی پەراوگە و چەندین شتی تر جگە لە خۆراك كە ئەمەش گرنگترینە و پەیوەندیەكی راستەوخۆی بە تەندورستی هاولاتیانەوە هەیە، بەداخەوە ئەم هەموو ئامێرە پێشكەوتووە كڕاون بە چەندین ملیۆن دۆلار ئێستا لەتاقیگەكان تۆزی لەسەر نیشتووە و بەكار نایەت بۆ پشكنینی خۆراك.
لەكۆتاییدا ئەمەوێت بلێم گەر چاوێك بە بازاڕەكانی هەرێمدا بخشێنین ئەبینین جۆرەها خۆراكی خراپ و بێ كوالیتی و ماوەبەسەرچوو هەن و هاووڵاتیان بەكاری دەهێنن كە ئەمەش كاریگەرییەكی راستەوخۆی لەسەر تەندورستی هاووڵاتیان دورست كردووە! ئامارەكان نیشانمان ئەدەن رۆژ بە رۆژ رێژەی نەخۆشیەكان بە گشتی لە كوردستان ڕوو لە هەڵكشانە بە تایبەتی نەخۆشی شێرپەنجە بە نموونە كە تەنها لە سەرەتای پێنج مانگی ئەمساڵ 2021 ژمارەی 1517 كەس توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلیمانی كە 80% خەلكی شاری سلێمانین وە 76 لەمانە منداڵن، ئەمە جگە لە نەخۆشخانەكانی تری هەولێر و دهۆك و نەخۆشخانە تایبەتەكان و ئەمانەی كە تۆمار نەكراون گەر هەژمار بكرێت بێگومان رێژەكە زۆر زیاترە لەوەی پێشبینی دەكرێت. وە پشكێكی زۆری ئەم نەخۆشیانە هۆكارەكەی بۆ هەبوونی ئەم خۆراكە خەراب و بێ كوالیتییانە دەگەڕێتەوە كە ئەمەش لە ئەنجامی نەبوونی دەزگایەكی كوالیتی كۆنترۆلی سەربەخۆی نیشتمانی بۆ پشكنین و تێست و رێگری كردن لەم خۆراكە خرابانە!.
• ماموستای زانكۆ و پسپۆری خۆرك زانكۆی سەلاحەدین / كۆلێژی زانستە ئەندازیاریە كشتوكالیەكان/ بەشی پیشەسازی خۆراك