تراژیدیای به‌تایبه‌تكردنی كه‌رته گشتیه‌كان
2021-06-20 06:35:39
ئومێد قه‌ره‌داخی
لانیكه‌م له ده ساڵی رابردوه‌وه به فراوانی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی به‌تایبه‌تكردنی كه‌رته گشتیه‌كان لای حوكمران و سیاسه‌تكارانی كورد سه‌ریهه‌ڵداوه ، گوایه كاركردنی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌م كه‌فائه‌تی زیاتره ، هه‌میشه خه‌رجیه گشتیه‌كان له كۆڵی حكومه‌ت ئه‌كاته‌وه و داهاتیشی بۆ په‌یدا ئه‌كات ، به‌كرده‌وه‌ش هه‌نگاو نراوه ، كاركردن بۆ به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی كاره‌با هه‌نگاوی زۆری بۆ نراوه و خوازیاریشن به كۆمه‌ڵێك قۆناغ كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ش بكه‌ن بكه‌ن به كه‌رتی تایبه‌ت...
به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی كاره‌ساتێكی ئینسانی و ئه‌خلاقی گه‌وره‌ی به‌دواوه ئه‌بێت، نه‌خوش له جیاتی ئه‌وه‌ی چاودێری بكرێت و پێویستیه‌كانی بۆ دابین بكریت ، ئه‌بیته به سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ كۆمپانیاكانی كه‌رتی ته‌ندروستی ، نه‌خوشخانه له جیاتی ده‌زگای خزمه‌تكردنی نه‌خۆش بیت ، ده‌زگای بازرگانیكردن ئه‌بیت به نه‌خۆش ، نه‌خوشحانه لانه‌ی هیوا و چاره‌سه‌ری نه‌خۆش نابێت ، به‌ڵكو لانه‌ی هیوا و ئومێدی كۆمپانیاكان ئه‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها دۆلار له‌سه‌ر حسابی نه‌خۆش ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر جارێك بۆ وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان راست بێت و به تایبه‌تكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی كاره‌سات بێت ، ئه‌وا بۆ شوینێكی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ده‌یانجار راسته ، كوردستان نه دامه‌رزاوه‌ی هه‌یه و نه یاسا و نه لێپرسینه‌وه ، وه‌ك چۆن بازرگانی به ده‌رمانه‌وه ئه‌كرێت ، وه‌ك چۆن ملیۆنه‌ها دۆنم زه‌وی بێ لێپرسینه‌وه ئه‌درێ به كۆمپانیاكان ، وه‌ك چۆن زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی خانووبه‌ره گه‌وره‌ترین پرۆسه تاڵانكردنی گیرفانی هاوتی به‌رێوه ئه‌به‌ن ، ئه‌وا كۆمپانیاكانی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌مان باشتر نابن ، ده‌بێت ده‌یان هه‌زار تووشبوونی شێرپه‌نجه تا مردن به ئازاره‌وه بتڵینه‌وه چونكه نرخی چاره‌سه‌ر گرانه ، نه ئازاری نه‌خۆش ، نه مردن، نه گریانی كه‌س ، ویژدانی ته‌ندروستی راناچڵه‌كێنێت و كۆمپانیاكانی ته‌ندروستی ده‌بن به خاوه‌نی ته‌نها یه‌ك زمان ، ئه‌ویش زمانی پاره و قازانج و به‌س
هه‌رچی كه‌رتی په‌روه‌رده‌شه ، به‌تایبه‌تكردنی هه‌مان كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێـته‌وه ، خوێندكار له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن بیت ئه‌بێت به نێچیرێكی ده‌سته‌مۆ بۆ راوكردن و پاره په‌یداكردن ، له جیاتی پێگه‌یاندنی كه‌سێتی و ئاستی زانستی مناڵ ، په‌روه‌رده سه‌رقاڵی بڕینی گیرفانی خێزانی مناڵه‌كان ئه‌بێت ، شتێكیش به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی ده‌وڵه‌ت به‌خه‌ونیش بوونی نامێنێت