پلەبەرزکردنەوە"تەڕفیع" مافێکی یاسایی فەرمانبەرانە
2021-06-18 09:26:27
کامۆ خدر
پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران مافێکی یاسایی سەرجەم فەرمانبەرانە کە لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و بەتایبەت تر یاسایی مووچە وخمیلاک و راژەی گشتی فەرمانبەران دیاری کراوە
حکومەتی هەرێم کوردستان زیاتر لە ٦ ساڵە ئەم مافەی فەرمانبەرانی زەوت کردو و هیچ ئاسۆیەکی ڕون نی یە بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی و ئەنجومەنی وەزیران دەستی دەستی باباتەکە داکات و بەبیانوی ڕێکخستنەوەی میلاکات لەکاتێکدا پلە بەرزکردنەوە فەرمانبەران لەچوارچێوەی یاسا دانراوە و بۆ ئەنجومەنی وەزیران نی یە دەسکاری بکات۰
ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بۆ ئەو ماوە زۆرە دژی هەموو یاسا و ڕێنمایەکانە پێوێستە داواکاری گشتی و فەرمانبەران بەجدی بێنە سەرخەت بۆ ئەوەی چیتر ئەم مافەیان لێ زەوت نەکرێت چونکە داهاتی حکومەت تەواو زیادی کردووە و زۆر بەئاسانی دەتوانرێت
پلەبەرزکردنەوەکان بۆ فەرمانبەرانی مەدەنی بکات، وە ئەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەک بانگەشەی بۆ دەکات کابینەی چاکسازی و پاکسازی یە پێویستە ئەم کارە یەکێک بێت لەچاکسازی و پاکسازیەکانیان
پلە بەرزکردنەوە لەیاسایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وکەرتی گشتی ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٨ی هەموارکراو لەماددەی ٦ بڕگەی یەکەم بەم جۆرە هاتووە
پلە بەرزکردنەوە:-بریتی یە لەگواستنەوەی فەرمانبەر لەو وەزیفەی کە بەڕێوەی دەبات بۆ وەزیفەیەکی دیکەکەدەکەوێتە پلەی سەروتر لەو پلەی کە بەدوای پلەکەی خۆیدا دێت لەچوارچێوەی پلەبەندی وەزیفی
لەهەمان ماددەی ٦ بڕگەی دووەم بۆ پلە بەرزکردنەوە چەند مەرجێکی داناوە بەم شێوەی خوارەوە
آ/بونی وەزیفەی چۆڵ لەپلەی سەروتری پلەی فەرمانبەرەکە لەچوارچێوەی میلاکی وەزیفی فەرمانگەکەدا
ب/تەواو کردنی ماوەی بڕیار لێدراوکەلەخشتەی مووچە دەقی لەسەر هاتوە
ج/دەبێت فەرمانبەر سەرجەم مەرج و لێوەشاوەیی داواکاریەکانی تێدابێیت بۆ پڕکردنەوەی ئەو وەزیفەی بۆی پاڵێوراوە تا بۆی بەرز بکرێتەوە
د/سەلماندنی توانا و لێهاتووی فەرمانبەر لەسەر بەڕێوەبردنی ئەو وەزیفەی کە بۆی بەرزدەکرێتەوە بە راسپاردەی سەرۆکە راستەوخۆکەی و پەسەندکردنی سەرۆکە باڵاکەی
لە پلە ١٠ تا پلە ٦ بەهەر چوار ساڵ جارێک بەپێی یاسا پێویستە پلەکەی بەرز بکرێتەوە
لە پلە ٥ تا پلە ٢ بەهەر پێنج ساڵ جارێک پێویستە پلەکەی بەرز بکرێتەوە
بە بەرزکردنەوەی پلەی وەزیفی فەرمانبەر گۆڕانکاری بەسەر ناونیشانی وەزیفی و مووچەکەیدا دێت
سزادانی کارگێری و پابەند نەبوون بەدەوام ، هۆکارن بۆ دواخستنی پلەی بەرزکردنەوەی فەرمانبەری مەدەنی بەڵام بۆ ماوەیەکی کورت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبڕیاری ژمارە ٥٦ لەبەرواری ٢١/١٢/٢٠١٥ بریاری راگرتنی پلە بەرزکردنی فەرمانبەرانی دەرکرد و وەزارەتی دارایی بە ڕێنمایی ١٠ لەبەرواری ٢٦/١/٢٠١٦ جێ بەجێ ی کرد
ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشت بە یاسایی ژمارە ٢٤ ی ساڵی ١٩٦٠ی هەموارکراو ماددەی نۆزدەهەم بڕگەی ۱ خاڵی( آ) ئەم بریارەی داوە کە ئەمەش کارێکی نایاسەیە چونکە نە ئەم بڕگەیە و نەکۆی بڕگە و ماددەکان ئەو دەسەڵاتە نادات بە دەسەڵاتی جێ بەجێ کردن بۆ ئەو ماوە دور و درێژە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی ڕابگرێیت
دەقی یاسای خاڵی( ٱ) لە بڕگەی (١) ماددەی (١٩) یاسای ژمارە ٢٤ یا ساڵی ١٩٦٠ هەموارکرا بەم جۆرە هاتووە
ماددەی نۆزدەهەم
١-ڕێگە پێدراوە کەفەرمانبەر بەرزکردنەوەی بۆ بکرێیت بۆ ئەو پلەی کە بەدوای پلەکەی خۆیدا دێت بەمەرجێ :
ٲ-هەبونی وەزیفەی کەهاتوتا یان بەرزتر لەو وەزیفە بێیت کە مەبەستە بۆی بەرزبکرێتەوە
بەپێی سەرجەم یاساکانی یاسای ١٠٣ی ساڵی ٢٠١٢ یاسایی یەکەمی هەموارکراوی مووچەی فەرمانبەران و یاسای ژمارە ٢٤ یا ساڵی ١٩٦٠ هەموارکرا و لەیاسایی ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٨ی هەموارکراوی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وکەرتی گشتی و یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠، یاسای چاکسازی لە مووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان-عێراق، ئەمەی ئێستا دەرهەق بەفەرمانبەرانی هەرێم دەکرێ تەواو کارێکی نا یاسایی یە
بۆیە یاسا دانەر بەشێوەیەکی گشتی یان بۆ ماوەیەکی درێژ دەسەڵاتی بەهیج کەسێک نەداوە بۆ پلە بەرزنەکردنەوەی فەرمانبەر بەپێی دەقی یاساکە دەکرێ فەرمانبەرێک لەفەرمانگەیەک ماوەیەک پلە بەرزکردنەوەکەی ڕابگیرێت کە پلەی وەزیفی چۆڵ نەبوو لەسەرو پلەکەی خۆی بەڵام ئەم ڕاگرتنەش ماوەیەکی کورتخایەن و کاتی یە بۆیە ئەوەی ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیرەوی دەکات لەمەڕ پلە بەرزنەکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی کارێکی تەواو نایاسایە