Draw Media

تەها کێشکەکوژ ..!

تەها کێشکەکوژ ..!

2021-06-17 11:19:00


  ئوسامە جەمیل عەلی 

لەگەرتەها کێشکەکوژی منداری یەک گەڕەکی بووین ، مارەکی زۆر کم بوو ، بیست و چار سعات دارلاستیقی پێبوو ، ئەو وەختی کێشکەشی پێنەکووشتبا بەملی وەدەکرد ، کەدەڕۆیی هەردوو بەڕکی شەرواری زڕوهۆڕی بوو ، لایەکی پڕی بەرد بوو ، لایەکیشی پڕی کەلا ، مار نەمابوو لەگەڕەکێ جامی پەنجەرەکی بەدەستی تەهای نەشکابی ، ئەوجە ئەو بیژیە پتی چەند ڕاست بوو ، ئەو دارلاستیقەی وەکی کەورەکەی برند دەکردو لەبەینی هەردوو چاوی ڕایدەگرت ، بەرد دەچوو بەتەپلی سەری کێشکەی دەکەت ..! چونکە جستانانیش لەماری دانەدەسەکناو هەر لەدەرێ بوو ، ئەو سێ مانگەی جستانێ و مانگ و نیوەکی بەهارێشی باوێ سەرێ ، تەها کۆخەو پەسیوی لێبوو ، هەموو دەمێ هەردوو کوونەکەپووی پڕی چرم بوو ، ئەوجە چرمە کەسکە پیسەکانیش ، لاکراس و بلوزە شینەکەی دایم بریقەی دەداوە هەنکی چرمی پێ بستڕی ، وەکی وەختی جەمێ دەهاتە مارێمە ئەمن میزاجم دەگیراو  مەعییدەم دەستی بە برقەبرقێ دەکرد ، ئاخر بڕوا بکەن ناهەق نەبووم ، بنیادەم ئەو مەنزەرەی لەپێشبی کوو نانی پێدەخورێ ..! داکی تەهای لۆ ئەوەی تەهای لەکۆرەخۆ بکاتەوە دەیناردە مەکتەبێ ، تەها هەربەو شکل و شێوەی دەهاتە مەکتەبێ ، دارلاستیقەکەی دەهاویشتە ناو شەرواری و لەبەینی گەرو گونی دەیشاردەوە ، تەها تەلەبەکی زۆر زیرەك بوو ، پێتان عەنتیکە نەبی ، مەخسەدم لە دەرسی سرودیە ، ئەو بەندانەی تەها کێشکەکوژ دەیگۆ ، هەر دوازدە پۆلی مەکتەبێ گێیان لێدەبوو ، ئەو مارە کمە هاوینان پانکەی پۆلی دەشکاندو جستانانیش سۆبەکەی سەراوبن بەعاردی دادەدا ، خۆ ئەگەر هێوارانیش باین لەمەکتەبێ ، وەکی دنیا تاریکبا دەچوو دەبلی کارەبای دەکوژاندەوە ، ئیدی دەبووە هەراو مەکتەب پایدۆستی لێدەکرا ..!

 مامەستایەکان هەر بێزار بان ، لەڕێز بوونی تەهایان دەهینا دەرێ و گۆرانی فستق بە مەللارەوەو خشەی دێت و مشەی دێیان پێدەگۆ ..! سەری سارێ کارتمان وەرگرتەوە ، کارتی تەهای لەسەرێڕا هەتا خوارێ هەمووی خەتی سۆری لێدرابوو ، بەس لەدەرسی سرودی نۆهەتیان دابوێ ..! تەها خەفەتی دەخواردو دەیگۆ غەدریان لێکردیمە دەنا لەسرودی هەقی سەتم هەیە ..! 

حەمەد حەیرانی بابی زانی تەهاو خیندنیان نەگۆتیە ، هینایە دەرێ و بردی کردیە شاگردی پرێمزچیەکی ، تەها بەینەکی لەوێ ڕایکێشا ، دوایێ لەگەر وەستایەکەی لێیان بووە قڕەقڕو دەریکرد ، تەها دەیگۆ لەوی زیرەکتر بووم و ترسا دوکانەکی دانێم و ڕزقی ببڕم لۆیێ دەریکردم ، پلکە بەسێی داکی لەکن داکم گۆتبووی : وەڵلا لەسەر خۆڕیاتی دەریانکرد ، ڕۆژەکی ژنەکی جوان و نازدار دەچتە دوکانی ، پرێمزی چاکاتەوە ، تەهای سەرکەسە دەستەکی لۆ قوونی درێژ کردبوو ، ژنە لە زیڕژنی دابوو ، عومەرە قووتەی پرمێزچی سێ چار پێلەقەی مستەهەقی لە تەها کێشکەکوژی دابوو ، ئەوجە لەدوکانێش دەریکردبوو ..!

سەرتان نێشینم تەها دنیای بەفشە دەبردە سەری ، نیوڕانان وەکی خەرك پاری دەداوە ئیسراحەتەکی بکا ، تەهای ماری کم تۆنترەقەی دەتەقاندو دەستی بەڕمبەڕمبێ دەکرد ، جیران هەمووی شێت و هار دەبوون و هەتا بەخۆی ڕادەگا ، هەزار جونیان لۆ ئەژدادو ئابائیشی دەنارد ..! 

شەش حەفت سارەك تێپەڕی ، ئەمە چووینە ئامادەیی و چاومان لەوەیبوو دەرەجەکی باش‌بینین و لەجێیەکی باش وەربگیرێین ، تەهاش ناوی عەسکەری هات و چووە عەسکەری ، هەندەی نەبرد شەڕی قادسیەی بەسەرداهات و تەها فیراری کرد ، دوایێ لەکن خزمەکیان بووە جاش‌ ، چونکە سەگە خیندەواریەکی هەبوو کردبوویانە موساعید کاتب ، تەها دەبانچەکی دەبەست و دوو قەرەمیشی لەسەر بەڕکی دادەنا ، ڕسمەکی سەددامیشی بە سینگی وەکردبوو ، دوو قسەی بکردبا ئی سێیەمیان دەیگۆ سەیدلڕەئیس خوا بیپارێزی بابی میللەتیە ، کەس نەدەوێرا لەترسی تەهای بجولێتەوە ، ئەو ڕاپۆرتی ئەو دەینووسی ئەگەر حکومەت ڕەحمی پێکردبای ئەوە ئیعدامی دەکردی ..!

دنیا ڕۆیی و ئەمریکا لە سەددامی داو میللەت ڕا(پەڕی) ، تەها بزربوو ، کەس نەیزانی چیلێهات ، هەندەک دەیانگۆ کووشتیتیان ، هەندەک دەیانگۆ هەراتیتە موسرێ ، هەندەکی دەیانگۆ ممکینە چووبیتە خاریج ، داك و بابی دەیانگۆ وەتێدەگەین لەکەرکوکێ شەهید بووبی ، چوونکە لەگە پێشمەرگەی هجوومی کرد لۆ کەرکوکێ و هەتا معەسکەر خالیدی نەگەڕاوە ، داک و بابی هەر لەڕێی موستەشارەکەی تەها لەکنی جاش بوو تانیان بەشەهیدی بنووسن و مانگانە معاشەکیان وەردەگرت ..!

ڕۆژەکی لەماری تەهای بووە قیژو هۆڕ ، غارماندا چووین ، دیتمان بەسێی داکی تەهای کارەبا گرتیتی و حەیاتی لێبڕایە ، کفن و دفن کراو تازیە داندرا ، خوشک و برایەکانی تەهای هەتا بابیان ژنێ نەینیتەوە ، هەستان خانیەکەیان بەبابیان فرۆشت و باریان کرد ، ئیدی بەو بارکردنەی هیچ ئاگامان لە دەنگ و باسی تەهاو ماری تەها کێشکەکوژی نەما ..!

دەسارەك بەسەر ئەو وەزعەی تێپەڕی ، پێرێ ئەلبومی منداریم دەرینا ، لەناو ڕەسمەکان ڕەسمەکی ڕەش و سپی خۆمم دیتەوە لەگەر تەهای ، ئەمن لەکن دارەکی ڕاوەستابووم ، تەها لەپشتەمن ڕاوەستابوو ، بەهەردوو دەستی دارلاستیقی برند کردبوو ،لاقەکیشی برند کردبووە عاسمانێ و دەویشی گڕ کردبۆوە..! زۆر بەڕەسمەکەی پێکەنیم و یادگاریەکانی منداریم بەبیرهاتەوە ، ئەلبومەکەم پێوەداو تەلەفزیۆنەکەم پێکرد ، دیتم پانێلەکی زۆر مهیمە لەسەر بەرەو پێشبردنی ئابوری هەرێم و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر قەیرانەکان ، تەماشام کرد کابرایەک قسان دەکاو شکلی غەریب نیە ! خوایە ئەوزەلامەم لەکێ دیتیە ، دەبی لەگە من لە کولیەی نەبووبی ، دیقەتم دایێ قاتەکی دەرەجە ئێکی لەبەربوو ، هۆقە ڕونەکی لە پرچی دابوو ، لێوی بۆینباخەکەی هەند تیژ بوو مەڕی سوریت پێ سەربڕیبا ، زۆر بە ئەتەکێت قسەی دەکردو دەنگی زۆر نەرم و نیان بوو ، سمێری پاك تراشیبوو ، بەران سیم کارتەکی لەکن چەنەگەی بەردابۆوە ، دەیگۆ وڵاتانی دنیا بۆ ئەوەی پێشکەون زەرورە چاو لەو ئەزموونەی مە بکەن ..!  تەماشام کرد لە خوارێی شاشەی تەلەفزیۆنی  نووسرابوو : د : تەها حەمەد کوردستانی ، ڕاوێژکاری حکومەت بۆ کاروباری ئابوری و پڕۆژەکان ..!

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand