Draw Media

ئایا پارتی شەڕی گەرەکە؟ 

ئایا پارتی شەڕی گەرەکە؟ 

2021-06-14 10:29:32


سەهین موفتی

ئەگەر لە بەیاننامەو گوتاری سیاسیەکانی کوردستان بنۆڕی، جگە لە پارتییەکان..! 
هەموان بەشێوەیەک وێنا دەکەن کە پارتی خوازیاری شەڕی کوردو خوێنڕشتنە، لە کاتێکدا کە سەرۆکی پارتی لەمێژە شەڕی کوردو کوردی حەڕام کردووە.
بێجگە لە شەهید بوونی پێنج پێشمەرگە لە چەند رۆژی رابرد لە چیای مەتینا،  پاشان رفاندنی دوو پێشمەرگەی دی لە سنووری شەنگال، ئەمجار شەهید بوونی پێشمەرگەیەکی دی بە قەناس...!
کەچی تا ئێستا پارتی شەڕی را نەگەیاند...!

ئەوەی تا هەنووکە پارتی، کە دوو دامەزراوەی بڕیار بەدەست و بەهێزی وەک سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیکردنی حکومەتیشی لە بەر دەستەو داوای دەکات هێندەیە" پارتی کرێکارانی کوردستان رێز لە سەروەری هەرێمی کوردستان بگرێت و خەباتی خۆی لەم ناوچەیە بگوازێتەوە"،  راگەیەندراوەکانی وەزارەتی پێشمەرگەش هەمان شێوە دەخوازێت پەکەکە سنوورێک بۆ چالاکییەکانی دابندرێت..!
ئێستێ، تەواوی دژە پارتیییەکان( ئۆکتۆبەرچییەکان، بێدەنگبوانی بەردەم حەسەن پلایس، کەمپینچییەکان، شیڕە لێدەرەکان، قەڵەمە بوێرەکانی دژی پارتی و هیچ نەدیدەی زۆنی سەوزو بێدەنگەکانی پەروێزخان، کپ بوونەکان لەبەردەم کەیسی باخان،  وڕو کاسەکانی دووسێ ساڵ لەوەو پێش کە یەکێتی راوە راوی  ئەندامانی تەڤگەر بوو، پاشان داخستنی بارەگاکانیان، و خستنە زیندانی ئەندامانییان، بێ جورئەتەکان، کە بە بەرچاوییانەوە زانیاری درا بە فڕۆکەو لە سەر شاخی ئەزمڕ گەریلاکانییان دەهاڕین،هتد..) ئەمانە هەموویان خەریکی لێدانی دەهۆڵ و تەپڵن و بانگڕادێرن کە پارتی شەڕی دەوێت دەگەڵ پەکەکە...!
 لە کاتێکدا پارتی، ئەوەی بیری لێ دەکاتەوە تەنێ هێندەیە کە : پارتی کرێکارانی کوردستان، بیر لە ئازادبوونی بستێک خاکی کوردستان بکاتەوە کە لە سنووری وڵاتی تورکیایە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand