Draw Media

نرخی نەوت چۆن دەبێت  لەمساڵ و داهاتوودا 

نرخی نەوت چۆن دەبێت  لەمساڵ و داهاتوودا 

2021-06-09 09:33:55


ئەنوەر كەریم 

نەوت  مەکینەی ئابوری جیهانە و تائیستاش کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر گەشەی ئابوری،  بۆ  چەندین ساڵی تر  جیهان پێویستی بەم کەرتی ووزە هەیە کە لەبەردەستدایە  ، چونکە پێویستیەکانی بەکارهێنانی  ووزە  ناتوانرێت بخرێتە بەردەست لە ڕێگای  جۆرەکانی تری  ووزەوە کە پلانە لە داهاتوودا  لەبەردەستدابێت . بۆیە  نرخی نەوت تاڕادەیەکی باش بەبەرزی دەمێنیتەوە کە ئەم نرخەی ئێستایە    لە بەرژەوەندی  ووڵاتانی هەناردەکارو و هاوەردەکەرداندایە ،  وە  زۆری بەرزی نرخ کاریگەری ئەکات ، لەسەر پاشەکشەی ئابوری جیهان  
 ئەو فاکتەرانەی نرخی نەوت ڕادەگرێت . 
1-      بە هۆی بەردەوامی زیادکردنی   ژمارەی کوتانی پەتایی کۆڤید -19  وادەکات بازاڕو ئابوری بکرێتەوە  کەرتەکانی پێشەسازی و گەیاندن و  کشتوکاڵ بەردەوامبن. لە ئیستادا  ئەمریکاو ئەوروپا بەتەواوی کراونەتەوە بۆیە خواست لەسەر نەوت زیاددەکات بەتایبەتی لەوەرزی هاویندا،  ئەمەش یارمەتی بەرزکردنەوەی  نرخ دەدات    هەرچەندە مەترسی  ئەم پەتا گشتگیرە  هەر بەردەوامە و تائێستاش ووڵاتی مالیزیا لە ئاسیا بەتەواوی داخراوە،  وە شاری مێڵبێرنی ئوسترالیا  هەر داخراوە وە بەشیكیش  لە هیندستان، بەڵام لەکۆتایدا   ئەمەش هەر کۆنتڕۆڵ دەکرێت. 
2-       ئۆپێک پڵاس  لە ئیستادا زۆر بەباشی خۆیان ڕێکخستوە   بە شیوەیەکی زۆر ڕێکخراو نەوت دەخەنە بازاڕەکانی جیهانەوە  ، بۆیە  جارێکی ترئەو  هەڵە  ستراتیجیە  گەورەیە ناکەنەوە  بازاڕ پڕ بکەنەوە لە نەوت،  ببێتە هۆی دابەزینی نەوت ،  بازاڕی نەوت  لە ئێستادا  کورتهێنانی (Deficit  )بە ڕێژەیەی 1 ملیۆن  بەرمیل   ڕۆژانەهەیە  ،   ئەلێکساندرا ناڤۆک  وەزیری نەوتی ڕووسیا ئەڵێت.، ئەمەش یارمەتی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت دەدات .  
3-     فاکتەرێکی گرنگی تر کە   Shale Oil     ئەمریکیە ئەم  جۆرە نەوتە پێش پەتای  کۆڤید بەتەواوی کۆنتڕۆڵی بازاڕی نەوتی کردبوو،  ئەمریکای کردبوو بە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاوبەرامبەر بە هاوتاکانی  ، بەڵام ئەو ستراتیجیە دەرکەوت هەڵەیەکی گەورە بوو  لە کاتی پەتای کۆڤێدا نرخی نەوت هاتە   خوار سفرەوە ،   بە ملیاران دۆلار زیان بەکۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکی کەوت ، ئیستا ئەم کۆمپانیا نە ستراتیجەکەیان گۆڕیوە،  دەیانەوێت لە جیاتی  بیرهەڵکەندنی بەردەوام  نرخی نەوت بە بەرزی بمینێتەوە بۆ ئەوەی  پشکەکانیان  بەرزبێتەوەو وە هەروەها بتوانن ( Dividend) قازانجی هاوبەش  بەسەر پشک هەڵگرەکانیاندا  دابەشبکەن بەمە زیاتر قازانج دەکەن،   هەرچەندە ئیدارەی بایدن  چەند  کۆت و بەندی تازەی سەپاندوە  بەسەر کۆمپانیاکانی نەوت و غازدا . ئەمەش یارمەتی بەرزکردنەوەی نەوت دەدات. 
4-      فاکتەرێکی گرنگی تر ئەوەیە کە  بە‌هۆی ئەو پلانەی  کە لە ئێستادا هەیە لە لایەن حکومەتەکانی جیهانەوە  بۆ   گۆڕینی ووزەی ( Fossil Fuel) بۆ ووزەی پاک  و نوێ  کە بۆتە هۆی گۆڕانی  كەش و هەوا،   کۆمپانیا گەورەکانی  جیهان   بڕیاریانداوە  هەر لە   Shell،  Bp  ،  ,Total ExxonMobil   نزیکەی لە 30%-40%  سەرمایەکەیان  لە کەرتی ووزەی نوێ دا بخەنە گەڕ  ،   بۆیە  لەم کەرتەدا وە بەر‌هینان کەمتر دەبێتەوە  ئەمەش یارمەتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت  دەدات  بۆ ئێستا و داهاتووش . 
5-      DOLLAR INDEX  لە ئیستادا لە نێوان 89-90 دایە  ئەم ئاماژەیە نرخی دۆلار بەرامبەر بە  دراوەکانی تر دیاریدەکات واتە دۆلار  دابەزیوە.  لەئەنجامی   چاپکردنی دۆلار ی زۆرەوە لە  ئەمریکادا  و  ئەمەش یارمەتی نرخی نەوت دەدات بۆ بەرزکردنەوە . بێجگە لەوەی پارەیەکی زۆر لە چین  و بەریتانیاو  ئەوروپاو ئەمریکادا  چاپکراوەبە هۆی قەیرانی کۆڤیدەوە ، ئەمەش یارمەتی بەرزکردنەوەی خواستدەدات ، 
6-     ڕێکەوتنە کەی نێوان  ئێران و ئەمریکا  هەروائاسان  نابێت  تەنانەت لە کاتی ڕێکەوتندا  ئەو پڕۆسەی ڕێکە وتنە لە ژێر چەندین مەرجدا دەبێت،  نەوتی ئێران  بازاڕی نەوت  پڕناکات  چونکە بەشیوەیەکی   ڕێكخراو دەبێت ئێران ئەندامی ئۆپێکە دەبێت  پابەند بێت بە ڕێکخراوەکەوە ، کەرتی  نەوتی ئێران  لە ئەنجامی نەبوونی سەرمایەی پێویست و تەکنەلۆجیای پێویست دا  وە تەمەنی درێژی بیرەکان و پیویستیان بە نۆژەنکردنەوە  هەیە،   بۆیە  ئێران پێویستی بەکاتە  ئەمەش یارمەتی نرخی نەوتی دەدات، 
  لە ئەنجامدا نرخی نەوت  بۆ تێکرای ئەم ساڵ و ساڵانی داهاتوو لە سەروو   70 دۆلارە وە دەبێت. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand