Draw Media

قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن

قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن

2021-06-07 06:53:01


عومەر عەلی  

هاوشێوەی سیستمی حكومڕانی له‌كوردستاندا له‌ هیج شوێنێكی دنیا نابینیت ،سیمایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مێژوی خه‌باتی سیاسی پارته‌ سیاسیه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی ,چونكه‌ یٔه‌گه‌ر سه‌یری  مێژوی ململانێی سیاسی و شه‌ڕه‌خوێناویه‌كان و پلانی هه‌ریه‌كه‌یان بكه‌ین بۆ له‌ناو بردنی یٔه‌وی تر، كه‌ هه‌موو یٔه‌مانه‌ش به‌چاودێری  و پشتیوانی نه‌یارانی كورد بووه‌ , كه‌به‌رده‌وام پشتیوانی هه‌ردولایان كردوه‌ بۆ زیاتر ڕشتنی خوێنی كوردو وێرانكردنی كوردستان و كوشتنی هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری و ناسیونالیزمی له‌ یٔه‌قلیه‌تی تاكی كوردا , یٔه‌م سیاسه‌تانه‌ به‌به‌رده‌وامی درێژ ده‌بنه‌وه‌, یٔه‌وكاته‌ش كه حکومەتی هه‌رێمیان دروست كرد، به‌ هه‌مان عه‌قلیه‌تەوه‌ بنه‌مای حكومڕانیه‌كی ناته‌ندروستیان بنیات نا.

شه‌ڕو ململنێكانی یٔه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ هه‌موو سنورێكی به‌زاند سه‌ره‌ڕای هه‌موو یٔه‌و جه‌نگه‌ سه‌ربازی و سیاسی و یٔابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ یه‌كترا كردویانه‌ هه‌ردوكیان به‌به‌هێزی ماونه‌ته‌وه‌و له‌ناو نه‌چون ,چونكه‌ هه‌ردوكیان هه‌موو شته‌كانیان له‌ هێزه‌ یٔیقلیمیه‌كانه‌وه‌ چاودێری ده‌كرێت و مانه‌وه‌یان بۆ درێژه‌ دانه‌ به‌ناكۆكی و شه‌ڕو پشێویه‌كان .له‌ یٔێستاشدا دژایه‌تی كردنی كوردستان و زه‌لیل كردنی هاوڵاتیه‌كانی یٔامانجی یٔه‌و هێزه‌ ده‌رەكیانه‌یه‌. كه‌واته‌ یٔه‌وه‌ی یٔێستا یٔه‌نجامی ده‌ده‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستاندا شتێكی یٔاساییه‌و نابێت جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و نیگه‌رانی بێت .له‌ هه‌موو وڵاته‌ دیموكراتیه‌كانی دنیادا ته‌نانه‌ت نا دیموكراتیه‌كانیشدا پێش هه‌ڵبژاردن پارته‌ حكومڕانیه‌كان ده‌یانه‌وێت سه‌رنجی هاوڵاتیان به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن و كۆمه‌ڵێك كاری خزمه‌ت گوزاری یٔه‌نجام ده‌ده‌ن و چاكسازی له‌بواری جۆراو جۆردا ده‌كه‌ن و به‌ پێی توانا قه‌یرانه‌كانی بواری سیاسی و به‌تایبه‌تی یٔابوریش چاره‌ سه‌ر ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو ده‌نێن بۆ چاكسازی له‌بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و ژینگه‌....هتد. به‌ڵام یٔه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌یٔێستادا کە به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی یٔه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌چین، زۆر به‌خێرایی قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌یٔێستادا قه‌یرانی گرانبونی نرخی به‌نزین و كه‌مكردنه‌وه‌ی یٔاوی خواردن,دواخستنی موچه‌و دریژه‌ دان به‌لێبڕین و زیاد كردنی باج و زیاد كردنی تاڵانی له‌خاڵه‌ سنوریه‌كان و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاته‌كانی نه‌وت و خاڵه‌ سنوریه‌كان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ,نه‌هێشتنی ڕۆڵی په‌رله‌مان ودادگاكان . به‌حیزبی كردنی هه‌موو دامه‌زره‌وه‌كانی حكومه‌ت ,یٔه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌بوو له‌م كاته‌دا  پێچه‌وانه‌ی یٔه‌مه‌یان بكردایه‌. پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا یٔه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆچی یٔه‌م پارته‌ حكومڕانانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن, یٔه‌وه‌ی یٔاشكرایه‌ كه‌ یه‌كێتی و پارتی ده‌یان ساڵه‌ له‌ ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، یٔه‌وان زیاتر یٔاشنان به‌ سایكۆلۆژیه‌تی هاوڵاتی كورد, خویان ده‌زانن به‌ چی یٔالیه‌تێك درێژه‌ به‌ حكومڕانیه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و زیاتر كۆمڵگه‌ ده‌خه‌نه‌ ژێر هه‌ژمونی خۆیان, یه‌كێتی و پارتی یٔه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن به‌ ڕێكه‌ وتنه‌ له‌نێوان هه‌ردوو لایاندا ،ده‌زانن چی ده‌كه‌ن چۆن هه‌نگاو ده‌نێن .

له‌ یٔێستادا یٔه‌وان ده‌زانن كه‌ خه‌ڵكێكی زۆر هه‌یه‌ به‌ هۆی گه‌نده‌ڵیه‌كانی یٔه‌وانه‌وه‌ ناچێت بۆ ده‌نگدان ،یٔه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كی به‌رزه‌، یٔه‌وان یٔه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانن كه‌ جه‌ماوه‌ری ناڕازی زۆرینه‌یان جه‌ماوه‌ری پارته‌ یٔۆپۆزسوێنه‌كانه‌ , له‌به‌ر یٔه‌وه‌ هه‌تا گه‌نده‌ڵی زیاتر بكه‌ن یٔاستی جه‌ماوه‌ری یٔۆپۆزسیۆن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه‌ . له‌به‌رامبه‌ریشدا بۆ خۆیان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی حیزبی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌ , یٔه‌م جه‌ماوه‌ره‌  حیزبیه‌ی یٔه‌وان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی هەرێمدا كه‌مینه‌یه‌، له‌به‌ر یٔه‌وه‌ یٔه‌گه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات و چاودێریەکی نێوده‌وڵه‌تی باش هه‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ .كه‌ ڕێگه‌ له‌ ته‌زویر بگرێت , یٔه‌و كورسیانه‌ی كه‌ به‌ده‌ستی ده‌هێنن كه‌مینه‌ ده‌بێت , له‌ به‌ر یٔه‌وه‌ هه‌تا خه‌ڵك كه‌متر بچێت بۆ هه‌ڵبژاردن  به‌ قازانجی یٔه‌وانه‌.

كه‌واته‌ له‌ یٔێستادا یٔه‌وان له‌ ڕێگه‌ی قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان به‌تایبه‌تیش خزمه‌ت گوزاری و نه‌دانی موچه‌و خراپكردنی باری گوزه‌رانی هاوڵاتیان ،خەڵک زیاتر توڕه‌ ده‌كات و وایان لێ دەکات كه‌ نه‌چن بۆ هه‌ڵبژاردن, له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ هه‌ندی پارتی یٔۆپۆزسیۆن به‌بێ یٔه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن خزانه‌ نێو تۆڕی پلانه‌كانی یه‌كێتی و پارتی به‌ یٔه‌نجام دانی هاوپه‌یمانی له‌ گه‌ڵیاندا ،یٔه‌وه‌نده‌ی تر یٔاستی جه‌ماوه‌ریان ڕوو له‌ كه‌مبونه‌وه‌ ده‌كات , بەمەش خه‌ڵكی ناڕازی بێ یٔومێد ده‌بێت و ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆشیان له‌ده‌ستت ده‌ده‌ن و له‌م ڕێگه‌شه‌وه‌ یه‌كێتی و پارتی قازانج ده‌كه‌ن، پێم وایه‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یەکگرتو به‌و كاره‌یان دوا بزماریان له‌ تابوتی خۆیان دا سه‌ره‌ڕای یٔه‌وه‌ی كه‌ هیچ گره‌نتیه‌ك نیه‌ یٔه‌مجاره‌ یٔەو کورسیانە بەدەست بێنن کە بەڵێنیان پێ داون  . یٔه‌مه‌ش ده‌بێته‌ داكوتان ی دواین بزمار له‌ تابوتی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی یٔاینده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان , له‌به‌ر یٔه‌وه‌ له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا یه‌كێتی و پارتی قازانج ده‌كه‌ن و هه‌تا قه‌یرانه‌كانیش قوڵتر بكه‌نه‌وه‌ یٔه‌وان كورسی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand