گرنگی (پارتە سیاسیەکان)لە یٔاسایشی نەتەوەیی دا!
2021-05-29 14:17:52
سلێمان سەبری
لە دوای دروست بوونی ھزری سیاسی و کایەی سیاسی و دەسەڵاتی سیاسی، پارتە سیاسیەکان بە شێوازی کۆن و نوێ ھاتنە کایەوە لە کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکان وەک ئامرازێک بۆ ئاراستە کردنی کۆمەڵگا و پرۆسەی سیاسی بە شێوازێکی تەندروست! واتا لە کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکان بە تایبەت کۆمەڵگا دیموکراتیەکان، پارتە سیاسیەکان ئامراز بوون بۆ ئاراستە کردنی کۆمەڵگا و پرۆسەی سیاسی نەک ئامانج! ئەگەر باسی ڕۆل و دامەزراندنی پارتە کوردییەکان بکەین لە لەو بەشەی کە لە ژێر دەستی عێراقدایە (باشوری کوردستان) لە دوای دروست بوونی دەوڵەتی عێراق لە ساڵی ١٩٢١ کۆمەڵێک پارت دروست بوون سەرەتا بە ئامانجی ئەوەی کە ببنە ئامرازێک بۆ دەستەبەرکردنی مافە نەتەوییەکانی کورد ھەر پارتێک لەسەر کۆمەڵێک بەھا و پڕێنسپ دامەزرا! بۆ نموونە پارتی دیمکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ دامەزرا، یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٦ دامەزرا، ئەگەر باسی ئەو دوو پارتە سیاسیە بکەین لە باشوری کوردستان(کوردستانی عێراق) کە ڕۆلێکی بەرچاویان ھەبووە لە ئیدارەدانی کوردستان لە دوای ساڵی ١٩٩١ بەڵام ئایا ئەو رۆلە باش بووە یان خەراب؟ دوای ساڵی ١٩٩١ پارتی و یەکێتی ھەڵبژاردنیان کردوو دوای ماوەیەک شەڕی ناوەخۆیی دروست بوو دواتر قۆناغی ئاگربەست ، دوای ڕێکەوتنی ئاشتی! لە دوای پڕۆسەی ئازادی عێڕاق و کۆتایی ھاتنی ڕژێمی دکتاتۆری سەدام، پارتی و یەکێتی رۆلی زیاتریان پێ درا لە لایەن ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا( ھاوپەیمانان) لە دروست کردنی حکومەتی نوێی عێراق و پڕۆسەی سیاسی! بەڵام تاکو ئێستا ئەو دوو پارتە سەرکەوتوو نە بوون چ لەسەر ئاستی دەرەوە بۆ زیاتر ناساندنی کێشەی کورد بە جیھانی دەرەوە، باشترین نمونە نەیان توانی لە ساڵی ٢٠١٧ قەناعەت بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێنن بۆ ئەوەی ھەر ھیچ نەبێ دژایەتی ڕیفراندۆم نەکەن! لەسەر ئاستی ناوەخۆش کوردستان لە کاتی ئێستادا بە کۆمەڵێک قەیرانی قوڵ تێدەپەڕێ گرینگترینیان قەیرانی ئیدارەدانی ھەرێمی کوردستانە! چونکە ئێمە ناتوانین بڵین قەیرانی دارایمان ھەیە!لەبەر ئەوەی کوردستان بە ڕادەیەکی باش دەوڵەمەندە لە ھەموو ڕوێکەوە! ئەو قەیرانەی ھەیە قەیرانی گەندەڵی و بەھەدەر دانی سامانی نشتیمانیە! لە لایەن کۆمەڵێک کار بەدەستی ھەردوو پارتە دەسەڵات دارەکەدا! کەواتە ئەگەر سەیر بکەین پارتی سیاسی لە پرۆسەی سیاسی ھەرێمی کوردستان ئامانجە بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵێک کەس نەک ئامراز! وە پارتە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان نەیان توانیوە رۆلیکی ئیجابی ببینن لە ئاراستە کردنی کۆمەڵگا بە شێوازێکی تەندروست! وە ھەروەھا نەیان توانیوە وەکو پێویست ئاسایشی نەتەوەیی بپارێزن لەبەر بەرژەوەندی حزبی خۆیان! بەڵکو پارتی و یەکێتێ زیانی گەورەیان داوە لە ئاسایشی نەتەوەیی ھەرێمی کوردستان! بەوەی پارتی لەبەر بەرژەوەندی بازرگانی خۆی و دژایەتی پەکەکە، رێیخۆشکردووە بۆ تورکیا کە ھەژموونی سەربازی و ئابووری گەورەی ھەبێت بەسەر ھەرێم، یەکێتیش لەبەر بەرژەوەندی خۆی و دژایەتی پارتی، ڕێیخۆشکردووە ئێران زۆنی سەوز بکاتە بازاڕێکی سەرەکی بۆ شمەک و ھەژموونی کلتوریو سیاسی خۆی!
* قوتابی ماستەر لە زانستە سیاسیەکان