ھەڵبژاردن لە عێراق کەی دیموکراسییە
2021-05-23 10:27:24
سابیری سەندیکا
ھەبوونی ھەڵبژاردن وەک مەرجێک بۆ بوونی دیموکراسی بەس نییە. زۆرجار ھەڵبژاردن لە لایەن ڕژێمە تۆتالیتارەکان ودیکتاتۆرەکان بۆ خۆشاردنەو لەژێر پەردەی دیموکراسی بەکارھێنراوە. ئەمەش بە چەندین ڕێگەی جۆراوجۆرە ڕوو دەدات: مێژوو شەرم لەکەس ناکات ژیان چایەکی تاڵە کردەوەکانیش شەکرە کەوچکە چاکەش بەدەست خۆتەوەیەوە تۆبڕیار دەدەیتبەتاڵی بمێنێتەوە یان شیرینی کەیت! حکومەت و حزب لە عێراق و کوردستان وا تێدەگەن کە ھاوڵاتیان لە دورگەی واق واقدەژن ئازادییەکەی سلێمانی لە زیندانەکەی هەولێر و دھۆک ترسناکترە هەر سیاسەتێك ئەخلاقی تێیدانەبوو ،وڵات وێران وهاوڵاتیان دەخاتە دۆزەخی زەمینەوە ،وەك ئەوەی لەكوردستان و عێراق هەیە .
لەکاتی هەڵبژاردن لە کوردستانی عێراق تەزویر دەکەن، ویژدان دەکڕن و خەڵکیش دەترسێنن جاری واهەیە هەڵبژاردن بۆچەواشەکردن و خۆڵکردنەچاوە بەزۆری زۆرداری و بە پارە دەنگ بەخەڵک بدەیت، ئەمە کەی دیموکراسییە دۆخی ھەرێم وعێراق، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق پێویستە ھەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنیگرژی و ناکۆکییەکان و رەخساندنی زەمینەی دیالۆگی بونیادنەرانە لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و بەرژەوەندی ھاوبەش کەسەقامگیری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی لێبکەوێتەوە. بڕیاروایە لە رۆژی ١٠ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا، هەڵبژاردنیپێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، كە بڕیاربوو لە ٦ی ٦ی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت، بەڵامحكومەتی عێراق بە هۆكاری تەواونەبوونی ئامادەكارییە پێویستەكان بۆ هەڵبژاردن، كاتەكەی دواخست.
نەگبەتیەکەی کورد لەوەدایە لەخەمی بەدبەختی خۆیدانیە " باشترە بۆ زیندووەکانی ژیان بگریەین نەک بۆ مردووەکان.." بۆچارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی حکومڕانی لە ھەرێم و یەکخستنی ھێز و تواناکان بۆ دروستکردنییەکڕیزی و کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر ئەو پرسانەی رەھەندی نەتەوەیی و نیشتمانی‌یان ھەیە.
ھەنگاوەشی گەڕاندەوە بۆ دروستکردنەوەی متمانە و ھاوسەنگی و شەراکەتی راستەقینە لە بڕیاردان و ئیدارەدان و گۆڕینیسیستمی سیاسی لە ھەرێم کە ئەمە خواستی ئەمڕۆی کۆمەڵانی خەڵکە. بڕیاره هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ڕێوه‌بچێت، له بارودۆخێكیپڕ ململانێی ناوخۆیی و ئیقلیمی له‌و وڵاته، كه ئێستا په‌رش و بڵاو و پارچه پارچه‌یه، هه‌ڵبژاردنێك كه چاوەڕێی هیچگۆڕانكاریی و ئاكامێكی ئەوتۆی لێناکرێت بۆ خەڵکی عێراق بە گشتی و بە تایبەتی ھەرێمی کوردستان، كه ماوه‌ی چەندینساڵه به‌ده‌ست شه‌ڕی و ناڕه‌زاییه‌وه ده‌ناڵێنن،لەکاتی هەڵبژاردن تەزویر دەکەن، ویژدان دەکڕن و خەڵکیش دەترسێنن.
لەلایەک رژێمی ئێران لە پێناو دانوسانەکان بەشێوەی ئاشکرا بە میلیشیاکان دەڵێت بوەستە و بە نهێنی دەڵێت موشکە هەڵبدە!،رژێمی ئێران دەھەوێت لە و رێگاوە دەرکردنی هێزە ئەمریکیکان لە تەواوی جوگرافیای عێراق بە جوگرافیای هەرێمیکوردستانیشەوە.
ھەڵبژاردن لە کە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری و فەرهەنگی لەخۆدەگرێت، کە ریگە بە هاوڵاتیان دەدات چارەنووسیسیاسی بە ئازادی و یەکسانی دیاریبکەن پرسی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکان لە کوردستانی عێراقگرینگە لایەنە سیاسیەکانیعێراق لەگەڵ ئازادی رادەربڕین و پاراستنی بنەماکانی ئازادی و کەلتووری یەکترقبووڵکردن وپێکەوەژیانی ئاشتییانەیە.
پێستە لە عێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە دووربێت لە دەستێوەردان ولەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و نەتەوە یەکگرتووەکانیش رۆڵی چاو‌دێر ببینێت. بەڵام ئەگەر بیت و رێگه نه‌دان به رێكخراوه‌نێودەوڵەتییەکانیش بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كە، ئه‌وا هه‌م له ناوخۆ و هه‌میش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ره‌نگدانه‌وه‌ی باشینابێت، چونكه مه‌به‌ست لێی خۆڵكردنه چاو و نیشاندانی ئه‌وه‌یه كه گه‌لی عێراق و کوردستان، وه‌كو گاڵته‌جاڕی لێی ده‌ڕوانرێـت،ئه‌نجامه‌كه‌شی هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ده‌بێـت كه له وڵاته دیكتاتۆرییه‌كاندا دووباره ده‌بنه‌وه، كه تێیدا سه‌رۆك رێژه‌ی زیاترله ٪90 ده‌نگی هاووڵاتیان به‌ده‌ست دەهێنێـت.
پرۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵاته و هه‌نگاونان بۆ كۆتایی هێنان به ململانێكان، هیچ پێشكه‌وتنێكی به‌خۆوه نەبینیووە و پێویسته‌ده‌ستوورێكی نوێ له‌و وڵاته بنووسرێته‌وه، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات ورێكخراوه نیودەوڵەتییەکانیش چاودێریی پرۆسه‌كه بكه‌ن و پێوه‌ره باڵاكانی شه‌فافیه‌تیش له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ره‌نگ بداته‌وه. گۆڕانکاری لەم هەڵبژاردنەشدا لە عێراق و کوردستان ئاسان نییە....