پەڕلەمانتارانی پارتی و پرسی دەستور
2021-05-23 09:53:32
ئەنوەر کەریم
کۆمەڵێک پەرلەمانتاری دەرچوی ناوچەو لقەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەدەستوری پارتیدا تەنها فێری ئەوە کراون ، ئەوەی ماڵی بارزانی وتیان ئێوە دەبێت پابەندبن پێوەی، لەبەرامبەردا ئیتر دەتوانن ژیان و گیرفانی خۆتان لەسەر بودجەی گشتی ووڵات پڕبکەن، هەرچەندە بۆشتان هەیە ڕەخنەی بچوک لە پارتی بگرن و گرنگ نیە، بەڵام بەهیچ جۆرێک نابێت باسی ماڵی بارزانی بکەن، ئەمە گۆشە نیگای پارتییە بۆ دەستورو ئەبێت لەسەر ئەم ئەساسەش سەیری دەستوری وڵات بکەن. ئەو پەر لەمانتارە تەزویرانە ئێستا هاتون قسە لەسەر دەستوری هەرێم دەکەن، ئاخر ئەم پەڕلەمانتارانە کەلەهەناوی ئەو بۆچونەوە سەیری دەستور دەکەن، چۆن دەتوانن لە فەلسەفەی دەستور تێبگەن و هەڵیبسەنگێنن کە داوای ئەوەی تێاکرابێت پێویستە ئازادی ڕادەدەربڕین و سەروەری یاساو جیاوازی بیروڕاو جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و جیاوازی ئاینی و ئیسنیکی لەکۆمەڵگادا فەراهەم ببێت. هەزمکردنی ئەم پرسانە دوورە لەفکری ئەم پەڕلەمانتارانەوە، ئێوەی بەناو پەرلەمانتار تەنانەت بەکارەکانی خۆشتان هەڵناستن، ڕۆژێک نەهاتن باسی ناشەفافی پڕۆسەی نەوت بکەن. رۆژێک نەبو باسی تاڵانی داهاتی مەرزەکانی ئیبرایم خەلیل و حاجی هۆمەران و سمێڵکا بکەن، ڕۆژێک نەبو بوێری ئەوەتان هەبێت باسی پێشێلکردنی یاسا بکەن لەم ووڵاتە دا، ئێوەی پەرلەمانتاری حزبی تەنانەت هیچ کات جورئەت ناکەن باسی بەهەدەردان و گەندەڵی بکەن، کە هەرێمی کوردستانی تیادا نقوم بوە. بەڵکو کاری ئێوە ئەوەیە بەئاماژەی حزبی و لەکاتی پێویستدا هەموان بەدوای یەکدا، بەزمانێکیی ئاست نزم و قسەی بازاری بکەونە پەلاماردانی نەیارو پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی دیکە.
بەنمونە پەڕلەمانتارێکی پارتی کەلەرابردوادا بروانامەی تەزویرکردوەو لەکاتی خۆپیشانداندا تەقەی لەخۆپیشاندەران کردوە، تائێستا لەپەرلەماندا جوملەیەکی موفیدی نەوتوەو کارێکی نەکردوە بۆ سودو خزمەت و چاکەی گشتی، بەڵام کاتێک کەدێتە سەر پەلاماردانی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی دیکە، هەمیشە ئامادەی پەلاماردانی نەیارەکانیەتی، وەک ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوادا تەنها لەبەر ئەوەی پەرلەمانتارێکی گۆڕان گوتی ناهێڵین دەستور بەخواستی پارتی تێبپەرێت، ئەو هاوڕێ هاوشێوەکانی وەک کەسایەتیەکی موهەریج دێنە مەیدان و بەسەرجەمیانەوە بەزمانێکی ئاست نزمی بازاڕی دەکەونە پەلاماردانی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان.
پرسی دەستور و گێرانەوەیەکی مێژووی کاک نەوشیروان .
کاک نەوشیروان لەرابردوادا لەبارەی دەستورەوە دەڵێت:" لەسەردەمی شەری ناوخۆدا سێ جار پڕۆژەی دەستور ئامادەکراوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام لە بەر ئەوەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان لە دەستی پارتیدا بوو هەرگیز نەیانهێشت دەستور تێبپەرێنرێت، بۆ ئەوەی سەدام حسێن لێیان عاجزنەبێت".
کاک نەوشیروان دەشڵێت:"ئەو کاتەی کە خۆم یەکێک بووم لەوەفدی دانوستانکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، بۆ ڕاگرتنی شەڕی براکوژی لە نێوان یەکێتی و پارتی دا لە شاری پاریس، ئەو کەسەی کە سەرپەرشتی کۆبوونەوەکانی هەردوو لای دەکرد پیاوێک بوو ناوی مێسیۆ دۆڕان ڕاوێژکاری دیبلۆماسی سەرۆک میترانی کۆچکردووی سەرۆکی فەرەنسا بوو. سەرۆکی فەرەنسا پێشنیاری بۆکردین بۆ تەنزیمکردنی بارودۆخی ناوخۆی خۆمان ، ئیمە باشترین مامۆستاکانی یاسایی خۆمانتان بۆ کۆدەکەینەوە بە هاوکاری لەگەڵ ئێوە بۆ ئەوەی دەستورێک بۆ هەرێمی کوردستان بنووسرێت ، لەئیستاوە خۆتان ئامادەبکەن بۆ ئەوەی ئەگەر لە گەڵ سەدام حسێن ڕێکبکەون یان لە عێراقی تازەدا جێگای خۆتانبکەنەوە تا وەک وە سیقەیەکی دەستوری ڕێکو پێکتان بەدەستەوەبێت، دیسانەوە ئەو کاتەش هەر نوێنەرەکانی پارتی و وەفدی پارتی ڕازینەبوون لەسەر ئەوەی کە ئێمە دەستورێکمان هەبێت هەر لەبەرخاتری ئەوەی دڵی سەدام حسین لێیان نەیەشێت ".
زۆرینەکەی پارتی لە پەڕلەمانی کوردستان
ئەوەی جێگای سەرنجە پەرلەمانتارانی دەرچوی کۆلێجەکانی ناوچەو لقەکانی پارتی هەستیان نەکردوە کە بەتەزویر هەڵبژێراون و کراونەتە پەرلەمانتار، بەڵکو ئەوان لافوگەزافی تێپەراندنی دەستور لێدەدەن بەزۆرینە، لەکاتێکدا هەموان دەزانن ئەو زۆریینەیە چۆن بەدەستهاتوە لەهەڵبژاردندا، لەکاتێکدا حزبێک خاوەنی ئەم دەسکەوتانە بێت، ئەگەر تەزویرو دەستکاری ئەنجامی دەنگدان نەبێت چۆن دەبێتە زۆرینە؟
1- حیزبەکەیان خاوەنی 31 ئابە، کە دەبابەی سەدامی خاوەن ئەنفال و کیمبارانی هەڵەبجەو کوردستانیان هێنایەوە شاری هەولێری پایتەختی کوردستان .
2- حیزبەکەیان بەرپرسن لە گرێبەستەکانی سامانە سروشتیەکان کە کەمترین داهات بۆ کوردستانیان دەهێنینەوە، ناشەفافترین پڕۆسەیە لە پیشەسازی نەوت و گازدا لە جیهاندا .
3- حیزبەکەیان دەستی گرتوە بەسەر دەسەڵاتی کوردیدا تائیستا 34 مووچەی پاشەکەوتکراو 12 مووچەی تەواو نەدراوی فەرمانبەرانی کوردستانیان لایە وە ئێستاش بە نایاسایی بەڕێژەی لە 21% دەبڕێت لە موچەی موچە خۆرانی هەرێم ،
4- ئەم حیزبە بەرپرسە لە کوشتنی ڕۆژنامە نووسان و زیندانیکردنی ڕۆژنامنووسانی
دەڤەری بادینان لەسەر نووسینی کۆمێنتی فەیس بوک .
5- ئەم حیزبە دەستی گرتوە بەسەر بازرگانی و بازاڕداو قۆرخیان کردوە و بەرپرسەکانیان بوون بە ملیاردلێرو ملێونێر چەندین جار لە میدیاکانی جیهاندا ئاماژەیی پێدراوە.
6- ئەم حیزبە بەرپرسە لە هێنانی خواردنی ئێکسپایەرو رێژەی سەرەتان لەم ووڵاتەدا بەرزبۆتەوە.
7- ئەم حیزبە دەستیان گرتوە بەسەرسەدان دۆنم زەوی کشتوکاڵیداو کردنیان بە باڵاخەنەو کە ناڵی تەلەفیزۆنی کە تەنها ڕەوشتی کۆمەڵگا ناشیرین دەکات و کلتوری داگیرکەرانی کوردستان بڵاو دەکەنەوە، خاوەنی کۆمپانیاکان بوون بەملیۆنێرو ئاسایشی کشتوکاڵ هەڕەشەی لەسەرە بەهۆی لەدەستدانی ئەو هەموو زەویەوە.
8- گرنگترین دوو کەرتی پەروەردەو تەندروستی لە خراپترین دۆخدایە و نەخۆشخانە حکومیەکان بەرەو لە ناوچوون دەڕۆن. کەرتی پەروەردە ئەوە کەس حەسوودی پێنابات.
9- بە هۆی خراپ بەڕێوەبردنی ئەم هەرێمە لە لایەن ئەم حیزبەوە کوردستان کەوتۆتە ژێر قەرزی 31.5 ملیار دۆلارە و بەموچەی پاشەکەوتکراوانەوە.
10- هەربە هۆی بڕیاری هەڵەی ئەم حیزبەوە ڕیفۆراندۆمێکی شکستخواردوو کرا کە لە 51% خاکی کوردستان لەدەستدراوە کارەساتی مرۆیی و ئابوری لێکەوتەوە .
11- هەر بەهۆی خراپ بەڕیوەبردنی ئەم هەرێمە لە لایەن ئەم حیزبەوە ئەوە هەشت ساڵە بودجە ناچێتە پەڕلەمانەوە، کەس نازانێت داهاتی ووڵات چۆن تەخشان و پەخشان دەکرێت و چۆن ناعەدالەتی لە دابەشکردنی داهاتدا لە جوغرافیای ناو هەرێمدا دەکرێت.
12- خراپ بەکارهێنانی بودجەی گشتی لە لایەن ئەم حیزبەوە کە چەندین پەیج و ساتیی فەیکیان دروستکردوە ڕۆژانە دەبنە هۆی قوڵبونەوەی کێشەکانی ناو كۆمەڵگا و یەکڕیزی کۆمەڵگا زیاتر لەیەک دەترازێنن .
13- هەر بەهۆی ئەم حیزبەوە لەشکر کێشی تورکیا بۆ ناو هەرێم بەردەوامەو ئێستا تورکیا خاوەنی 38 بنکەی سەربازیە لە ناو هەرێمدا .
14- نە بوونی سەروەری یاسا کە چۆن لە کەیسی دەستگیراوانی بادیناندا، ناداد پەروەریەکی گەورە بینراو هەموو کونسڵخانەی ووڵاتان هاتە سەر خەت و دوای ئازادکردنیان دەکەن .
15- هەفتەی رابردوو جنین بلاسخارت نمایندەی نەتەوە یەکگرتوەکان زەنگی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم لێدا هەر لەسایەی بەڕێوەبردنی ئەم ووڵاتە کە کەسەرۆکەکانی پارتی بەڕێوەی دەبەن .
16- هەر بە هۆی خراپ بەڕێوەبردنی ئەم هەرێمە لە لایەن ئەم حیزبەوە گەنجانی ئەم ووڵاتە بێکارن و ڕێژەی بێکاری لە بەرزترین ئاستدایە .
بۆیە ئەگەر بێتوو هەڵبژاردنێکی ئازادو رەوا بکرێت لە هەرێمی کوردستاندا، ئەوا کۆمەڵگە خۆی دەزانێت کێ دەکاتە نوێنەری خۆی لەپەرلەماندا. ئەوە تەزویرە کە ئێوەی نەخوێندەوار دەکات بەپەرلەمانتارو تەنها لەسەر قسەکردن لەسەر دەستور کەبەدڵی ئێوە نەبێت بەزمانی بازاری و بەڕیز دەکەونە پەلاماردانی هاوکارێکی خۆتان.
هەرێمێک بەم هەمووکێشە ناوخۆیانەوە کە لەلایەن حیزبەکەی ئەو پەڕلەمانتارە تەزویرانەوە بەڕێوە دەبرێت، ئیتر کاتی ئەوەهاتوە بەزمانێكی ئاقڵانە تر قسەبکەن و داوای ئەوە بکەن کە دەستورێک بۆ هەرێمێك بنووسرێت کە هەموو مافەکانی هاوووڵاتیانی هەرێم بپارێزرێت ، وەک گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی لە نیوان هاووڵاتیاندا بێت. جیاوازی ڕەنگ و دەنگ و بیروڕای جیاوازەکان بگرێتە خۆ نەک بەرژەوەندی بنەماڵەی و حیزبی بەرتەسک لە بەرچاوبگرن ، بەم هەموو کێشەیە ئەگەر ناتوانن ڕەخنە بگرن و نازانن پڕۆژەیەکی نیشتمانی پێشکەشبکەن ، لێبگەڕێن با دڵسۆانی ئەم ووڵاتە دەستورێک دابڕێژن کە ببێتە هۆی سەقامگیری هەرێم و ئاشتەوای کۆمەڵایەتی و پێشکەوتنی دیموکراسی و گەشەکردنی ئابوری بە قازانجی نەوەکانی ئێستاو داهاتوو.