بۆمبەكەی پلاسخارت
2021-05-22 17:16:37
سەردار هەركی
- سوپاس پلاسخارت بۆ راستگۆیی و خەمخۆریەكەت .
- لە بری میلەتێكی یەك ریز و یەكگرتوو وڵاتمان لەت لەت كرد وكۆمەڵگەمان بەرەو حزبی بوون برد وەكو کەشتیەكی نوحمان لێكردووە لەهەر شتێك دەبێت دوو جۆری تێدابیت .
- دەبێت سود لە مێژوو وەرگرین تاكو وەكو هەرێمی تیگرایمان بەسەر نێت , ئەوەی مێژوو نەخوێنتەوە هەڵەكانی دووبارە دەكاتەوە .
وتەكەی پلاسخارت لە كونفرانسی دەستور و بەرامبەر زۆرینەی پەرپرسە باڵا حكومی و حزبیەکانی كوردستان كە گوتی ( وامەزانن قەوارەی هەرێمی كوردستان كە قوربانیەكی زۆری ویستوە هەتا هەتا دەمێنێتەوە ) بۆ بەشێكی زۆرمان شتێكی نوێ نەبوو چونكە زۆربەمان دركمان بەو مەترسیە کردبوو وە چەندین بابەتمان لەسەر نوسیوە , شتە نوێیەكە ئەوە بو كە بەرامبەر ئەو هەموو بەرپرسە باڵایە وە لەلایەن كەسایەتیەکی وا هەستیار وەك بومبێك وابوو.
پلاسخارت باسی لە چەند خالێكی كرنگ كرد كە هەموومان ماوەیەكە مەبەستمانە ( گەندەلی , لەت لەت بوون و بەحزبی بوونی كومەلگەی كوردستانی , پرسی ئازادیەكان ).
لەهەموو ئەو خاڵانە بە كورتی دەتوانین بلێین ئێمە بە پێچەوانەی شەپۆل مەلە دەكەین واتە رێیەكمان گرتوەتە بەڕ پێچەوانەی ئەو ستراتیجیەتەی كە دەمانگەیەنێتە ئامانج , لە بری ولاتێكی شەفاف و دەستپاك لەو پەری گەندەڵین , لە بری میلەتێكی یەكڕیز و یەكگرتوو وڵاتمان لەت لەت كرد وكومەلگەمان بەرەو بەحزبی بوون برد وەكو کەشتیەكەی نوحمان لێكردوە لەهەر شتێك دەبێت دوو جۆری تێدابیت , لەبڕی ولاتێكی ئازاد و دیموكرات و نمونەیی جوان و سەرنجراكێش هێدی هێدی پاشەكشە دەكەین وئازادیەكان بەرتەسك دەكەینەوە , بەیاننامەکانی كونسلگەریەكان و نەتەوە یەكگرتوەكان پشتراستكەرەوەی ئەو راستیەن .
پلاسخارات باسی لە راستیەك كرد پێش جەند کە مانگێك بینیمان ئەویش نمونەی هەرێمی تیگرای بوو لە ئەسیوبیایە كە لە هەندەك ڕووەوە لە هەرێمی كورستان دەچێت , ژمارەی دانیشتوانی پێنج ملیونە و لە باكوری وڵاتە , شوێنەكەیان شاخاویە, و ماوەكی زۆر وەك بيضة القبان بوون لە دەسەڵاتی ئەسیوبیا , بەڵام بەرپرسانی تیگرای كە لە دەسەڵات بوون دوور بین و براگماتیك نەبون و هەوڵیان نەدا وڵاتێكی دیموكرات و شەفاف دروست بكەن وكێشەكانیان زوو چارەسەر بكەن كە ماوەیەكی زۆر كەلەكە ببوون .لە مانگی ٤ سالی 2020 شەر دەستی پێكرد و تەواوی هەرێمی تیگرای لە لایەن ئەسیوبیەكان كۆنترول كرا .
دەبێت سود لە مێژوو وەرگرین تاكو وەكو هەرێمی تیگرایمان بەسەر نێت , ئەوەی مێژوو نەخوێنێتەوە هەمان هەڵەكانی دوربارە دەكاتەوە , شەرمەزاریەكە گەورەترە كاتێ مێژوو ناخوێنیتەوە و هەڵەكان دوبارە دەكەیەوە , مێژونوسی یۆنانی پولیبیوس دەلێت ( گرنگە بۆ ئەوانەی مێژوو دەخوێننەوە تێروانینی هۆکارەکانی روداوەكان بەدەست بێنن , و ئەو دەسەلاتەی لە رێگای باشترین سیاسەت بەدەست دێت )
سوپاس پلاسخارت بۆ راستگۆیی و خەمخۆریت