تیمی حكوومه‌ت ناكۆكی نێوان حزبه‌كان تێده‌په‌رێنێت؟!
2021-05-16 16:53:31
كارزان سه‌باح هه‌ورامی
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، واقع له‌به‌رده‌م پارتی دیموكراتی كوردستان وابوو به 45 كورسییه‌وه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌شێك له‌م هاوپه‌یمانییه ناچاری بوو، دابه‌ش بوونی دۆخی سیاسی كوردستان ئاوای ده‌خواست ئه‌و رێككه‌وتنه بكرێت، هه‌رچه‌ند پارتی له رابردوو ئه‌زمونی تاڵی له ئیداره‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بووه، به‌ڵام بۆ یه‌كێتی له‌م خوله‌ی كابنیه‌ی حكوومه‌ت هه‌مان هاوكێشه‌ی جارانی گۆڕان هاته‌وه به‌رده‌م پارتی، پێشووتر یه‌ك به‌ره له‌ناو حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنیش بوو ئێستا بونه‌ته دووبه‌ره، واته جیاله پارتی گۆڕان و یه‌كێتی هه‌م له حكوومه‌تن هه‌میش به نه‌فه‌سی ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن وه‌ك حزب، ئه‌مه هه‌ر جۆرێك بێت هاوكێشه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كه‌ین واقعی حاڵ ده‌بینرێت، به‌ڵام قسه‌ی جیاوازیش هه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕی حزبه‌كان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌ك تیمی ده‌توانێت ناكۆكی نێوان حزبه‌كان تێپه‌رێنێت؟ بۆ ده‌ست كه‌وتنی ئه‌م وه‌ڵامه، ده‌بێت شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رابردووی ئیداره‌دانی حزبه‌كان له‌ناو حكوومه‌ت بكرێت، دواتر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌درێته‌وه، هه‌ربۆیه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی چه‌ند خاڵێكی وه‌ك ستراتیژیه‌تی به‌رنامه‌ی كار خسته‌روو، دواتر حكوومه‌ت به‌یه‌ك تیمی ئه‌م خاڵانه‌ی كرده به‌رنامه‌ی كاری خۆی و ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو له‌سه‌ر ئیداره‌دانی حكوومه‌ت، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌بوو كه حكوومه‌ت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسایی بكاته‌وه و بگاته رێككه‌وتن، وێرای ئه‌وه‌ی به‌شێك له حزبه‌كان ئاسته‌نگی زۆریان بۆ گفتووگۆی هه‌ولێرو به‌غدا و تیمی شاندی دانووسانكاری دروست كرد و چه‌ند پرۆژه و پێشنیاری نوێشیان وه‌ك به‌دیلی گفتووگۆكان خسته‌روو، به‌ڵام یه‌ك تیمی حكوومه‌ت توانی ده‌سكه‌وتی باش به‌ده‌ست بهێنێت و له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته رێككه‌وتن حكوومه‌ت هه‌م له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وت. هه‌م توانی له خاڵێك ئه‌و حزبانه‌كۆبكاته‌وه ، ئه‌گه‌ر ده‌ستكراوه‌یی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ تیمی شاندی دانووسانكار نه‌بوایه نه‌رێككه‌وتن ده‌كرا و نه‌ده‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
نمونه‌ی زۆرتر هه‌یه له‌بابه‌تی ته‌ندروستی و چاكسازی و ئه‌منی و رۆشنبیر و پیشه‌سازی كه هه‌نگاوی گرنگ له‌و باره‌وه نراوه و یه‌ك تیمی حكوومه‌ت كاری كردووه، به‌ڵام گرنگتر له‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م تیمه ناكۆكی حزبیه‌كان تێپه‌رێنن، ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت هه‌یه راسته‌وخۆ كارنه‌كاته سه‌ر تیمی حكوومه‌ت، قۆناغی گرنگی كاره‌كانی حكوومه‌ت ماوه ده‌بێت ته‌واویان بكات، به‌تایبه‌ت پرۆژه ستراتیژیه‌كانی رێگاوبان و هه‌نگاونان بۆ چاكسازی له وه‌زاره‌ته‌كان و كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان، ناكۆكی نێوان هێزه سیاسییه‌كان له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو خه‌ڵكی هیلاك كردووه، قسه‌یه‌كی تازه بۆ هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتری نه‌ماوه، بۆیه گرنگه له‌نێوان ئه‌م درێژه‌دانه به‌شه‌ره‌ی راگه‌یاندنی و ناكۆكی حزبه حكوومه‌ت به رێره‌وی دروستی خۆی هه‌نگاو بنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌م شه‌ڕانه ببێته ئاسته‌نگ بۆی، راسته ئه‌م حزبانه‌ن پێكهێنه‌ری حكوومه‌تن، به‌ڵام دواجار خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی ئه‌م كابینه‌ی داوه له‌په‌رله‌مانه‌وه متمانه به حكوومه‌ت دراوه، ناكرێت ویستی حزبێك یان چه‌ند حزبێك فه‌رز بكرێت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، تاقی كراوه‌ته‌وه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا چه‌نده كۆبوونه‌وه و دانیشتنی سیاسی كراوه دواجار لێگه‌یشتن و ده‌رئه‌نجامی ئه‌وتۆی نه‌بووه، ئه‌گه‌ر ویستی مانه‌وه‌ی سیاسی و شه‌ری راگه‌یاندنی ئه‌گه‌ر بكرێته چه‌كێك بۆ لیدان له حكوومه‌ت به‌دڵنیاییه‌وه هیچ كات هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت پێش كه‌وێت, ئه‌وه‌ی گرنگه قۆناغێكی نوێ له ئیداره‌دانی كوردستان دروست ببێت كه كۆی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كانه تێی په‌رێنێت، ئێستاش ئاراسته‌یه‌ك دروست بووه له‌ناو خه‌ڵكیش كه گرنگه حكوومه‌ت بۆ ئه‌م قۆناغه چی پێیه و چی ده‌كات، ئه‌وی دیكه‌ی شه‌ری حزبه‌كان و ململانێی سیاسی ناكرێت كاربكاته سه‌ر بازار و ئابووری كوردستان، ناكرێت كه‌سێك له‌سێبه‌ری ئیداره‌ی حكوومه‌ت بازاری هه‌بێت، به‌ڵام بكه‌وێته به‌رده‌م ره‌حمه‌تی شه‌ری حزبه‌كانه‌وه.
ده‌ستكراوه‌یی وه‌زیره‌كان بۆ پرۆژه و خزمه‌تگوزاری به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك هه‌نگاوێكی گرنگ بووه، به‌ڵام ئه‌مه هێشا به‌س نییه، له ئاستی په‌رله‌مانیش گرنگه ئه‌م یه‌ك تیمیه ببینرێت، ناكرێت وه‌ك نه‌فه‌سی تۆڵه‌كردنه‌وه په‌رله‌مان و حكوومه‌ت بۆ ئامرازی سیاسی به‌كاربهێنرێت، گرنگه په‌رله‌مانیش ئه‌م یه‌ك تیمیه دروست بكات، به‌تایبه‌ت ئێستا كه بریاره له وه‌زری نوێ‌دا پرۆژه یاسایی گرنگ بێنه‌وه هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان، له‌وانه راپۆرتی دووه‌می چاكسازی و داهاتی گه‌راوه‌ی حكوومه‌ت له‌و راپۆرته‌دا خراوه‌ته‌روو و پرسی راپۆرتی باجه‌كان كه به‌پێی ئه‌و راپۆرته سه‌رجه‌م باجه‌كان له كوردستان رێكده‌خرێته‌وه، جیاله‌وه‌ش بریاره پرۆژه‌ی ده‌ستوور وه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تی گرنگی خه‌ڵكی كوردستان بچێته به‌رده‌م په‌رله‌مان ئه‌مانه ئه‌گه‌ر وه‌ك حكوومه‌ت له‌په‌رله‌مان یه‌ك تیمی و یه‌ك ده‌ستی بۆ نه‌كرێت، ئاسته‌مه به بیركردنه‌وه‌یه‌كی حزبی بچوك بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه بكرێت.
كورتی قسه‌كان له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كۆی ئه‌و گرفتانه تێپه‌رێنن كه حزبه‌كان دروستیان كردووه، گرنگه له‌م قۆناغه له‌جیاتی گوێ له ده‌نگی شه‌قامی حزبی گوێ له ده‌نگی رای گشتی بگیرێت كه ئارامیان ده‌وێت، له‌جیاتی كاراكته‌ری ساخته‌ی سیاسی رێگا به كاراكته‌ری گرنگ بدرێت كه ده‌یه‌وێت خزمه‌ت بكات و خه‌ڵكیش هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بكه‌ن كه ویستی ئه‌وان له ئیداره‌دانێكی سه‌ركه‌وتوویی حكوومرانییه، نه‌ك ژاوه ژاوێكی سیاسی دروستكراو كه دواجار خه‌ڵك تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌كات، ئه‌مانه‌ش گرنگه بۆ قۆناغی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كه ویستێكی به‌هێز هه‌یه بۆ چاكسازی له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان كه ئه‌گه‌ر ئه‌م ویسته به‌هۆی ناكۆی سیاسییه‌وه رێگری لێبكرێت، ئومێدی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیش یه‌كجار كه‌م ده‌بێت، لێره‌دا وه‌ڵامی زۆر پرسیاریش ده‌درێته‌وه یه‌كێك له‌وانه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و كوردستان ئه‌و حزبانه‌ی به‌شدار بوون له حكوومه‌ت چۆن وه‌ڵامی ده‌نگده‌ری خۆیان ده‌ده‌نه‌وه؟ ئایا مه‌رجه ئه‌وه‌ی به‌شداری له حكوومه‌ت كردوو ببێته به‌ره‌ی دژه حكوومه‌تیش شه‌قام له‌خۆی رازی بكات؟ یان ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی دۆخه‌كه له باش و خراپ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت ویستی هه‌یه له حكوومه‌ت چاكسازی بكات، هه‌موو ئه‌مانه خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه .