Draw Media

ئازادی !!? و دیوەخانی سیاسی..

ئازادی !!? و دیوەخانی سیاسی..

2021-05-14 07:34:46


چالاک ئاغجەلەری

بنەماڵەی بارزانی لە زەمەنی گەڕانەوە ی مەلا موستەفا لە روسیایەوە مۆنۆپۆلی گەورەترین پارتی سیاسیئەوسەردەمەیان کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان  بوو ئەمەش بە هۆکاری غیابی خوێندنەوەیەکی عەقڵانی لایدامەزرێنەرانی ئەوکاتی حزب لە پەتوەند بە تێنەپەڕاندنی هەژمونی عەشائیری لە ناخایاندا ، ئاکام چانسی بارازانیوەک شۆڕشگێرێکی عەشائیری بە نفوس بە ئەرێنی شکایەوە داڵەکە لەسەر شانی گیرسایەوە و گرتنی جڵەویسیاسەتی کوردستانی عێراق بەبێ سەرئێشە حاسڵ کرد ، پاسڤ و پشتیوانی ئەم هەژموون و سەرۆک گەراییە وەکزادەی پاشخانی دیوەخان و ناوبانگ بۆ مەلا موستەفا بەدەستهات. دیارە زۆری نەبرد خوێنەوارەکان کە بەباڵی مەکتەبسیاسی ناسرابوون خواستی ڕاستکردنەوەی هەڵەکە بوون  و دژ بە بارزانی وەستانەوە بەرامبەر باڵادەستی لەو  شۆڕشە کە بارزانی باڵی تەواوی کێشابوو بەسەردا  بەجۆرێک بەدەر لە خۆی و نزیکە خوێنەکانی تەواویدەورووبەریان بە خزمەتکار  و گەدا وێنا ئەکرد و تا ئەم چرکە ساتەش کوڕ و کوڕەزاکانی بەردەوامن لەسەر ئەم فۆرمەوبەسەر کۆمەڵگەی کوردیدا تەعمیم کراوە ( بەخۆشیبێ یان بە ترشتی)!!،  ئەمەش لە پێناوی بەردەوامیدان بەهەناسەیدیوەخانی نێو خۆ و مانەوەیان لەو جوگرافیا بەر تەسکەدا، هەرچەندە ئەم  خەسڵەتە تەعمیم ناکرێت بەسەر کۆی خێڵو دیوخانزادەکانی تردا بەڵام لای ئەمان و نموونەکانیان بۆتە فەرهەنگ و درێژەی پێدەدەن، شەری مانەوەش بەهەرشێوەیەک بێت ئەنجامی ئەدەن لەو پێناوەدا و گرنگ مانەوەی ئایکۆنەکەیە لە سەردارێتی بەسەر خەڵکەکەدا دیارە ئەمجۆرە لە ئەدکار و خەسڵەتە بە شاڕێگەی دیکتاتۆرخوازەکان دەبینرێت.

شۆڕبوونەوەی ئەم فەرهەنگە خێڵەکیە و پەردەپۆشکردنی بە سیاسەتی نەتەوەیی لەناو شۆڕشی کوردستانی عێراقدابووەتە ئەمری واقع ، لێرەوە دوای نزیک بە هەشت دەیەی ڕەبەق تروسکاییەک لە گەشەی کۆمەڵایەتی و کرانەوەیەکیسەردەمیانەی  پەلکێش نەکرد، بوارێکی نەهێشتوە لە دووتوێی ئەو بەناو شۆشە نەتەوەیی و چەکدارییدا بۆهەڵوێستەکردن لە سەرخانە فیکریەکەی  پەیوەند بە تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیکۆمەڵگەی کوردی لە کوردستانی عێراقدا . 

بۆخۆی پێوەری  ریالیستی و لۆجیکی هەر دەستبردنێک بۆ ڕووبەرووبوونەوە و شۆڕش بەڕووی رەقیبدا پێویستی بەهوشیارکردنەوەی تاک هەیە بۆ هەرچی تێگەیشتن لە ئەسڵی پرۆسەکە،  کاتێک ئەم پرۆسەیە هەستی نەتەوەیی کوردیژێردەستەی لەگەڵ خۆیدا پەلکێش کرد و تەواو لە قڵبدانی پرسەکەی ئاوێتە بە هەمان ليخنیکرد و وایانکرد هەر دەستبردنێک لەلایەن بزاوتێکی ترەوە کە لە دەرەوەی فەزای خۆیان بێت، دەیخەنە حاشییەوە  و دژ بە خواستەکانی خەڵکپێناسە دەکرێت، بەدەر  لەمە ملکەچی هەمان ئاراستەی سیاسی دەکەن و دەبێت بە هەمان پێخوری سیاسی خوانەکەبەڕێبکەن  ، ئەمەش تا ئاست چاوەروانکراوی خۆيان ئەو جەوهەرەی فەناکرد کە تەعبیر لە پرسی  کۆمەڵگەی کوردیبکات.

بۆخۆی شۆڕشی چەکداری بۆ بارێزگاریکردن لە مانەوەی فیزیکی دوابژاردەیە، کاتێک رەقیبەکەت تەواوی دەرگاکانتبەسەردا دابخات بۆ هەرچی گەیشتن بە چارەسەری کێشەی نادادی بەرامبەر ئەو پرسەی تێدەکۆشیت لە پێناویدا،  پێچەوانەوە لەو شۆڕشەی ئەم بنەماڵەیە بوون سەردار و خاوەن دیوەخان نەک سەرکەوتنی ئازادی بۆ گەلبەرجەستەکرد بە موفهومە عەقڵانیەکەی  بەڵکو ئەم عەقڵییەتە بووە هۆی کوشتنی  کۆی پێشکەوتن و کرانەوەیکۆمەڵگەکە بە جۆرێک خەتی سیادی دەیوەخانیان  سەرڕێخست کە هەر بزاڤێک بۆنی کرانەوە و بەرچاوڕوونی خەڵکیلێبکرایە بەتوندی بەڕوویدا دەهاتنەوە بۆ هەرچی مانەوەی خۆیان و  درێژەدان بە فەرهەنگی سیاسەتی دیوەخان وڕووپۆشکردنی بەو فۆرمەی کە پيیدەوترێت سیاسەت کردن لە فەزای کوردی و کوردایەتییدا،  بۆیە هەر کەس و لایەنێکڕووی لەو دیوەخانە کردبێت یان کۆیلایەتی و گەداییان قبوڵ کردوە وەیان وەک بەرهەڵستکارێکی لاواز بەجێماوە وکۆی خەون و خواستەکانی مایەپووچ و بەدەستی خاڵی لە دووری هەوارەکەیان گیرساوەتەوە . 

سیاسەت کردن بەرامبەر بنەماڵەی بارزانی بوێری فیکر و هەڵسوکەوتی عەقڵانی دەوێت بۆ هەرچی خاڵیکردنەوەی ئەورەواجە قەومیەی کە  هەردەم شۆێنی خۆیان مەرجەعیەتی کوردو کوردایەتیە بە معیاری سیاسی خۆیان، هاوکاتنەیارەکانیان  دەخەنە ژێر باری نەتەوە و نیشتمان فرۆشی ( ١٦ ئۆکتۆبەر وەک نمونە)ەوە بۆ بەردوامیدان لەگەوجاندنی رای گشتی وەک ئەوەی لەسەری ڕاهاتوون.

ڕەواجی ئەم دیوەخانە سیاسیانە  وەک دەمڕاستی پرسی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستان درێژە بەهەژموونی باڵادەستی خۆی دەدات تاوەکو ئەو کاتەی هێزێک روئیای سیاسی و دونیابینی بۆ پرسی کورد جیاوازدەبێت لە فۆرمی  ئەم هێزە کە درێژە بە سوتانی خەونەکان و کوشتنی ئازادیەکان دەدات بەقورسای ئەو جوگرافیاییەیهەژموونی بەسەردا زاڵە (زۆنی زەرد)، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ ئەو خەونە نەرجسیاننەیە کە ئازادیە خەیاڵاویەکانیان  پێتەنیوە و واقعش  مانەوە بەردەوامەکەیە لەو ژیانە موزەیەفەدا کە لە هەناوی هێزە خۆسەپێنەکان ( پارتی بارزانی) ەوەئامادەیی هەیە .

ئازادی  و ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکیش درێژە بەچاوەرڕوانیەکانی دەدات تاوەکو ئەو هێزە جەسورە ئامادە دەبێت بۆئەو  ئومێدەی کە پێچراوە لە خۆشەویستی و ژیانێکی ئازاد و بێ سانسۆر کە شایستە بە هەر تاکێکی خەڵکیکوردستانە ! مانیفێستی دیوەخانیش لە دونیای کوردییدا ئەو پانتاییە گۆشەگیرەیە کە بەناوی دەسەڵات ودەوڵەمەتدارییەوە حوکم دەکات، وەک چۆن ئازادیش راپێچی ئەو دیو دیواری زیندان دەکات.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand