سیاسه‌ت و به‌بازاڕی كردنی درۆ
2021-05-06 19:52:20
عومەر عەلی
درۆكردن مێژویه‌كی كۆنی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی هه‌موو بواره‌كانی ژیان له سیاسه‌ت و ئابوری و ته‌كنه‌لۆژیا,ئالیه‌ت و تاكتیكه‌كانی خۆی ده‌گۆڕێت و خۆی نوێ ده‌كاته‌وه. جاك درێدا له كتێبی (مێژوی درۆدا) ده‌ڵێت: مێژویه‌كی سه‌ربه‌خۆ نیه بۆ درۆ , به‌ڵكو ئه‌و مێژوه ئاوێته‌یه له‌گه‌ڵ مێژوی سیاسه‌تدا , چونكه مێژوی سیاسه‌ت سه‌رله‌به‌ری مێژوی درۆیه ,له هه‌مان كاتدا باشترین كایه‌یه بۆ گه‌شه كردن و بره‌و په‌یدا كردن , نوسه‌ری ئه‌مریكی (ڕاڵف كیس ) له كتێبی (سه‌رده‌می ئه‌و دیوی ڕاستی و خه‌ڵه‌تاندن له‌ژیانی هاو چه‌رخدا ,) بڕوای وایه كه مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی لار‌و خراپی تاكه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆته په‌تایه‌ك و سنوره‌كانی نێوان ڕاستی و درۆ‌و خه‌یاڵ و واقع زۆر كه‌م بۆته‌وه , به‌ڵكو خه‌ڵه‌تاندن بۆته یاریه‌ك و دواجار بۆته ڕەوشتێكی چه‌سپاو , هانائارێنت بڕوای وایه كه‌ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه سه‌راپای سه‌رده‌مێكی درۆیه , له‌م سه‌رده‌مه‌دا درۆ گه‌شتۆته ترۆپكی پێگه‌شتویی و سه‌رده‌می سه‌ركه‌وتنی درۆ له سیاسه‌تدا, ده‌سه‌ڵاته تاك ڕه‌وه‌كان و دیموكراته‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر درۆی ڕەها ده‌ژین , به‌م هۆیه‌شه‌وه سه‌راپایان مێژویان كردۆته درۆ، له‌م ڕیگه‌شه‌وه یاری به‌هه‌موو ڕوداوه‌كان و پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن, ئه‌لێكسه‌نده‌ر كواری له‌وتاری (وردبونه‌وه‌یه‌ك له‌درۆ) ده‌ڵێت له‌مێژوی مرۆڤایه‌تیدا هیچ كاتێك مرۆڤ به‌م ئاسته‌ی ئێستا به‌م شێوازه به‌رده‌وام و ڕێكخراو و ناشرینه درۆی نه‌كردوه. كواری مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه به مرۆڤی شمولی ناوده‌بات, چونكه نقوم بوه له‌درۆداو درۆ تێكه‌ڵی هه‌ناسه‌كانی بوه, ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م بۆچونانه‌وه هه‌ڵوێست و لێدوانی ده‌ساڵاته سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبسه‌نگێنین ده‌بینین لای ئه‌م سیاسیانه درۆكردن گه‌شتۆته ترۆپك ،لای ئه‌وان درۆ كردن ئه‌وپه‌ڕی ڕاستیه، لە ژێر ڕۆشنایی بۆ چونە کانی هانا ئارێنتدا سه‌راپای مێژوی ئه‌مانه له‌شاخه‌وه تا شار درۆیه‌كی گه‌وره بوه , چونكه به‌رده‌وام گوتارێكیان هەبوەو شتێكیان نوسیوه كه‌مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتیان هه‌رگیز به‌و جۆره نه‌بوه , ماکیا ڤیلی له كتێبی(ئه‌میر) دا ده‌ڵێت :ئه‌گه‌ردەسەڵاتداری سیاسی بۆی ده‌ركه‌وت كه‌وتنی ڕاستی زیان له‌به‌رژه‌وه‌كانی ئه‌دات، نابێت ئه‌و ڕاستیه بڵێت،، به‌ڵكو ده‌بێت درۆیان لێ بكاته ڕاستی , له‌پاش بینینی ئه‌زمونی سی ساڵه‌ی سیاسیه‌كانی كوردستان ئێستا جه‌ماوه‌ریش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێت كه‌ئه‌مانه بێجگه له‌دامه‌زراوه‌یه‌ك كه‌ئیداره‌ی درۆی تێدا ده‌كه‌ن هیچی تر نین,چونكه ئەگەر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبه‌كانیاندا هه‌یه و ئوەی له‌سه‌ر شاشه‌کان لێدوانی بۆ ده‌ده‌ن و له‌كاتی دروست كردنی حكومه‌تداو ئەو به‌ڵێنانەی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌واقیعدا بێجگه له‌درۆیه‌كی گه‌وره هیجی تر نیه , له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا ده‌سه‌ڵدارو به‌رپرسه‌كانی هه‌رێم درۆكردنیان به‌دامه‌زراوه‌یی كردوه و هه‌زاران كه‌سایەتی له‌بواری جۆراو جۆریان كردوه به‌فه‌رمانبه‌ر له‌و دامه‌زراوانه‌دا , بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌ناڵه‌كان و میدیا‌و سۆشیال میدیا و سه‌دان ڕێكخراو و مامۆستای زانكۆ‌و ڕۆشنبیرو ڕژنامه‌نوس به‌كار ده‌هێنن بۆ به‌ڕاست نیشان دانی درۆكانیان. له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و درۆیانه به‌دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی و چه‌كداری جۆراو جۆر پارێزگاریان لێ ده‌كه‌ن . به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵك ئه‌و ڕاستیانه ده‌زانن, به‌ڵام زۆرینه‌ی هاوڵاتیان ئاستی هۆشیاری ئه‌وه‌نده به‌رز نیه كه لێكۆڵینه‌وه لە سەر ئەو درۆیانە بكات و بگه‌رێت به‌شوێن ڕاستیدا , به‌ڵكو زۆرینه له‌به‌رده‌م تاكتیكه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقین و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان بێده‌نگ ده‌بن و خۆی ناخاته به‌ردەم مه‌ترسی, له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌نده سزادراوه‌و ترسێندراوه ته‌نیا به‌ژیانێكی ساده و دانی موچه‌یه‌كی مانگانه به‌لێبڕاوی و بونی ئاسایشێكی ڕوكه‌ش ڕازیە ،یان له‌ڕویه‌كی تره‌وه به‌شداریان پێكردوه له‌به‌شێك له گه‌نده‌ڵی و بڕوایان پێ كردوه, كه‌واته لێره‌وه ده‌توانین بڵێن ئه‌مڕۆ ئێمه پێویستمان به شۆڕشێكی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری هه‌یه بۆ ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی درۆی سیاسه‌كان و خستنە ڕوی ڕاستیه‌كان و ڕاگرتنی ئه‌و شه‌پۆله‌ی كه ئه‌گه‌ر به‌ری پێ نه‌گیرێت سه‌رتاپای بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و زانستی وێران ده‌كا و مرۆڤی داهاتومان ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ها باڵاكان و دواجار هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌گۆڕێت بۆ دارستانێكی گه‌وره.