دۆسێیەی سەردەشت عوسمان، سەركەوتن بەسەر دوو سيناريۆ
2021-05-04 14:54:01
شوان سديق:
یەکەم ڕۆژی پرسەی سەردەشت عوسمان چەند رۆژنامەنووسيك بووین، وەك هەموو جارێك رۆژنامەنووسان يەك بگرن قسەى خۆيان دەكەن.
لەو كاتەدا دوو رۆژنامەنووس لە نێو مەجليسەكە وەكو ئێمە گومانيان لە تيرۆركردنى سەردەشت هەبوو.
بەڵام بەپێچەوانە ناوى بەرپرسيكى يەكێتيان دەهێنا منيش گوتم "بڕوا بكەن ئەو بەرپرسە بەئاسانى كارى واى پێناكرێ لە هەولێر بەناو بازگەكانى پ.د.ك گەنجێك ببەن و بیکوژن ئەمە ئاسان نیەو عەقڵ نایبڕێ ئەویش کاری وابکات، ئەم قسانەی ئێوە فیتی پارتیە بۆ بەلاڕێبردنی ئەم دۆسێیە".
ئەو رۆژنامەنووسانە و خةڵكى تريش بيانوويان ئەوەبوو كه سەردەشت بەشداربووە، لە راپۆرتى گۆڤاريك كە رەخنە بووە لەو بەرپرسەی یەکێتی ناوی کۆسرەت ڕەسوڵیان دەھێنا.
بەڵام ئەم جۆرە رەخنەو ناوهێنانە شتيكى ئاساييە باوەڕ ناكرێ، لە سەر ئەوە كەس بكوژرێت!
رۆژى (٤⁄٥⁄٢٠١٠) سەردەشت عوسمان قوتابى لە كۆليژى ئاداب، بەشى ئينگليزى لەلايەن هيزێكى دەمامكدار لە هەولێر رفێنرا.
پاشان تەرمەكەى لە شارى موسڵ لە رۆژى (٥⁄٥⁄٢٠١٠) دۆزرايەوە، ئەم رووداوە كاردانەوەى ناوخۆى و دەوەى لێ كەوتەوە..
ئەوکات ھەولێر و هەرێمى كوردستان، بەدۆخيكى خراپدا گوزەرى دەكرد چەندين خۆپيشاندانى جياجيا لە هەولێر و سلێمانى و ناوچەكانى تر لە دژى دەسەڵاتدارانى هەرێمى كوردستان بەتايبەتى پ.د.ك بەڕيوەچوو چونكە ئەو حاكمى زۆنى زەردەو گومانەكانيش لەسەر پارتى بوون و هەر ئەوەش وايكرد ئەو حزبەش تۆمەتبار بكريت.
سيناريۆى دووەم؛ بۆ خۆدوورخستنەوەى پارتى له كەيسى سەردەشت ئەوە بوو لە (١٥⁄٩⁄٢٠١٠) ليژنەى ليكۆڵينەوە لەو كەيسە ئاشكرايكرد كە تۆمەتبار "هيشام مەحموود" تەمەن (٣٨) ساڵ سەربەگروپى ئەنسارو ئيسلام بكوژى سەردەشت عوسمانە.
كەچى پاش ئەو راپۆرتە كەسوكارى سەردەشت زلنياريەكانيان رەتكردەوە و داوايان كرد ليژنەيەكى بێلايەن دروستبكريت!
پاش ساڵانيك بەسەر تيرۆركردنى سەردەشت دەمەوێ هەندێ راستى سەركەوتنى دەنگى ناڕەزایی لە بەرامبەر ناڕەوایى و دەسەڵاتى هەولێر بخەمەڕوو چونكە هێنانە كايەى ئەم دۆخەى ئێستا بەدژى تيرۆرى سەردەشت و سەركوتكردنى دەنگى ئازاد كارێكى ئاسان نيە بەتايبەتى لە سەرو وەختێكى دە ساڵ بەرلە ئەمڕۆ.
لە شارێكى وەكو هەولێرش گومان لە هەموو شت دەكرا ئينسان لە دەوروبەرى تا دەسەڵاتەكەش دەترسان.
ساڵانەش كە يادى سەردەشت دەكرايەوە. خەڵكيكى كەمى دانيشتوى شارەكە ئامادەى يادەكەو سەر گۆڕى سەردەشتيش دەبوون.
بەپێچەوانەى ئێستاکە بوو تەنانەت هاوڕێمان هەبوو دەيانگوت "واز لەم شتانە بێنن. ئێوەش بەدەردى سەردەشت دەچن".
هەلومەرجى ئێستا لە يادى سەردەشت عوسمان زۆر گۆڕانكارى بەخۆوە بينيوە.
هەنووكە هەموو كەس قسە دەكەن و هاتوونەتەگۆ بەشێك لەو كەسانەى ئەمڕۆ لە يادى سەردەشت حەزيان بە مايكرۆفۆن و سينگى سافى تەلەفزيۆنە جاران بانگمان دەكردن بۆ ساڵيادەكە يان ئاگاداربوون كەچى بەبيانووى جۆراوجۆر ئامادە نەدەبوون!
بۆيە ئەم باسەم هێناوەتە ئارا، ناكرێت رۆڵى كەسانێك ناديدە بكەيەن.
ئەم سەركەوتنەى ئەمڕۆ لە هەولێر كە گرنگى زۆر بەيادى سەردەشت دەدرێ، نهێنيەكەى و بەهەوڵى كەسانێك بوو ماندوبوون لەگەڵ ئەم دۆسێیەو کاری باشیان لەسەر کرد چونكە ئەوە دوێنى كرا ئەمڕۆ ئازادتر و بەگرنگى زياتر يادەكە دەكرێتەوە!
ئەوکات لە دووەم ساڵيادى تیرۆرکردنی سەردەشت لەگەڵ هاوريانم مامۆستا (بەهزاد، ديار عەزیز، هەژار ئەنوەر، كامەران محەمەد، ئاراڵ كاكل و عيسا خدر) هەستاين بە دروستكردنى گروپێك بۆ پرسە ئازادييەكان.
پاشان، لە ھەولێر رێكخراوى زار "بۆ بەرگرى لە ئازادييەكان"مان دامەزراند.
كارى ئەم رێكخراوە وەك هەوڵيك بوو بۆ رووبەڕووبونەوەى ئەو پيشيلكاريانەى دەرحەق بە رۆژنامەنووسان ئەنجام دەدران، هەڵبەت جياوازيمان نەكردوە لە نێوان رۆژنامەنووسان و بیروڕای جیاواز.
بێگومان خەڵكى تريش هەبوون لە ئاست پێشيلكارى و يادى سەردەشتيش هەڵويستيان هەبووە. شايەنى ريزن.
بەڵام كارى "رێكخراوى زار" كاردانەوى زياترى ناوخۆى و دەرەوەى لێ كەوتەوە، سەرەڕاى ئەو ريگرى و بوختان و ناوزڕاندنانەى کە پياوانى دەسەڵات لە هەولێر بەرامبەرمان كرديان، دەيانويست ناشرين و لەكەدارمان بكەن، بەڵام هەوڵەكانيان شكستيان هێنا ئێمەیش وەك رێكخراوى زار بەردەوام بووين لەكارى خۆمان، هيچ كات چۆكمان بۆ قسەو بوختانەكانى حزب دانەنواند چونكە ئێمە لەسەر حەق بووين.
هەموو كارەكانمان بە لێبوردەیی و خۆبەخشى بوو ئەگينا هيچ دەستكەوتێكى مادى و ئابووريمان نەبوو لەو كارانەى دەيكەين.
چەند ساڵێك تەنیا چەند کەسێک بووین، يادى رووداوى تيرۆركردنى سەردەشتمان لە شارى هەولێر كردەوە.
لە بەردەم كۆليژى ئادابى زانكۆى سەلاحەدين لە هەولير ئەم يادكردنەوانە لەبەردەم كۆليژى ئاداب پەياميكى گرنگ بوو بۆ دەسەڵات كە هەموو ساڵيك بە پارتيمان دەگوت "كەيسى سەردەشت بەكراوەى دەمينيتەوە، تا ئەوكاتەى بكوژەكان دادگایى دەكرێن".
وا ئەم ساڵيش ئەم ڕووداوە پێ دەنێتە ١١ ساڵ بەڵام ھەمان گرتینی جارانی ھەیە وەکو جاران نییە تەنیا رێكخراوى زار له شوێنى رووداوى رفاندنى سەردەشت عوسمان لە هەولير يادى رووداوەكە بكاتەوه و بڕۆنە سەر گۆڕستان.
ئەمە دەليلى ئەوەيه وەك ساڵانى تر به زیاتر لەجاران بە حكومڕانى هەولێر دەگوترێ "كەيسى سەردەشت هێشتا بە كراوەى ماوەتەوه".
خاڵی كۆتایی و سەرەتاى ئەم سهركهوتنه پەیوەسته به خێزان و بنەماڵەى سهردهشت عوسمان. بێگومان ئەوان خۆراگر نەبوونايه تا ئەمڕۆکە ئەو دۆسێیە بەزیندووی نەدەمایەوە!
[email protected]