ڕێکەوتنی یەکێتی و هێزەکانی تر، لە سوودی کام لایەنە؟!
2021-05-03 16:57:02
هونەر حاجی جاسم
دەستپێك: لە چارێگە سەدەی ڕابردوو تاکو ئەم ساتەوەختەش چەندین ڕێکەوتنی سیاسی بۆ هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام دراوە. هەر ڕێکەوتنێکیش بە ئاڕاستەی دروستبوونی هاوپەیمانی بۆ هەلبژاردنەکان سوود و زیانی بۆ هێزە سیاسیەکان هەبووە، بەجۆرێک هەندێک هێز هەبوون، لە ڕێگای تەکتیک و ستراتیژەکانی هەلبژاردن نەتیجەی دەنگدانیان بە سودی خۆیان کۆتایی پێ هێناوە.
لەگەل هاتنە پێشەوەی کاتی هەلبژاردنی پێش وەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیارە لە 10 ئۆکتۆبەری ئەم سالە ئەنجام بدرێت. کۆمەلێک هاوپەیمانی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم گرێدراون. یەکێک لە هاوپەیمانەکان کە لە هەرێم زۆرترین قسەی لەسەر دەکرێت، هاوپەیمانی یەکێتی نیشتمانیە لەگەل هەر یەک لە بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەلی دادگەری و یەکگرتوی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی.
چوارچێوەی ڕێکەوتنی جوگرافیەی هەلبژاردنی هاوپەیمانییەکە، بریتیە لە بازنەکانی هەلبژاردن. لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم و بازنەکانی تری هەلبژاردن، لە پارێزگانی تری وەک کەرکوک و موصل.
دروستبوونی ئەم هاوپەیمانیە بەناوی هاوپەیمانی کوردستانی، گەڕێکی دیکەی ململانێی سیاسی بەدوای خۆی دێنێت، بە تایبەتیش لەنێوان پارتی و یەکێتیدا.
ئەم ڕێکەوتنە کۆمەلێک پرسیاری بەدوای خۆی هێناوە، کە ئایە ئەم ڕێکەوتنە بە سودی کام لایەن و حیزبی سیاسیە؟.
ئایە یەکێتی لە چیدا سود دەبینێت؟، وە لە چیدا زیان دەبینێت؟. ئایە بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەلی دادگەری و یەکگرتوی ئیسلامی لەچیدا سود دەبینن، لەم هاوپەیمانیە؟. وە هەروەها لە کوێدا ئەم دروستکردنی ئەم هاوپەیمانیە بە زیانی ئەوان دەبێت؟.
لەم نوسینەدا هەول ئەدەم وەلامی ئەم پرسیارانە لەسەر ئاستێکی بابەتی و واقیعی و بێ لایەن وەلام بدەمەوە؟.
یەکەم. سودەکانی یەکێتی: یەکێک لە سودە گرینگ و دیارەکانی ئەم ڕێکەوتنە بۆ یەکێتی کۆتایی پێهنانی بەشێکی زۆری دەنگە ناڕازیەکانی سنوری جوگرافی زۆنی سەوزە. وە یەکێکی تر لە سودەکانی یەکێتی کۆکردنەوەی هێزەکانە لە دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتیکردنی کردنی لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، ئەمەش بە قازانجی هەرە گەورەی ئەم هێزەیە لەڕووی سیاسیەوە.
هەروەها یەکلاکردنەوەی هەنگاوی یەکەمی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمارە بۆ یەکێتی و خودی بەرهەم صالح، وە دەشتوانین بلێین کڕۆکی ستراتیژی ئەم ڕێکەوتنە بەرمەبنای یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمارە بۆ دوای هەلبژاردن دروستکراوە.
سودێکی تری ئەم ڕێکەوتنە بۆ یەکێتی دەستێوەردان و دەستنیشانکردنی کاندیدەکانی هێزەکانی تریشە، بەجۆرێک یەکێتی توانای ئەوەی هەیە کە حەز لەکام کاندید بێت، ئەوە دەردەچێنێت.
دوەم. زیانەکانی یەکێتی: چوارچێوەی ستراکچەری ئەم هاوپەیمانیە لەپال سودەکانی بۆ ئەم هێزە بێ زیانی سیاسی و جەماوەریش نیە. بەجۆرێک لە نوێترین ناڕەزایی مالی کۆسرەت ڕەسولە. چونکە لە نامەیێکدا شالاو کۆسرەت ڕەسول بۆ ڕێباز بێرکۆتی، گلەی ئەوە دەکات کە سەرکردایەتی هەولێر ئاگاداری ڕێکەوتنەکە نەبوینە، وە ئەمەشیان بەکارێکی تاک لایەنەی هاوسەرۆکانی یەکێتی ناوزەند کردووە. هەروەها کۆمەلێک کاندید کشاوە لە هەڵبژاردن ناڕازەیان دەربڕیەوە بەرامبەر کاندید نەکردنیان و کشاندنەوەیان بۆ هەندێک لە کاندیدانی هاوپەیمانیەتەکە.
زیانێکی تری یەکێتی ئەوەیە دەبێت دوای ئەنجامی هەڵبژاردن و تەشکیلی حکومەت و سەرۆکایەتی کۆمار. دەبێت کۆمەلێک پۆستی ئیداری و ڕاوێژکاری و سیاسی بەم هێزانە بدات، جا ئەگەر لەبەشی خۆشی بدات، ئەمەش بەلای بەشێک، لە سەرکردایەتی ئەم هێزە زیانە نەک سود بۆ یەکێتی.
سێیەم. سودی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەلی دادگەری و یەکگرتوی ئیسلامی چیە؟: یەکێک ڵە سودە دیارەکانی ئەم هێزانە، کە وەکو ستراتیژی کارکردنیشان بوو بریتیە لە بەدەستهێنای چەند کورسیێکی پەرلەمانی، لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان. وە دروستبوونی ئەم هاوپەیمانیە دوریان دەکاتەوە لە شکەستی نەهێنانی کورسی بەتایبەتیش لە پێنج بازنەکەی سنوری پارێزگای سلێمانی، ئەمەش سودێکی گەورەیە، چونکە ئەگەر ئەم ڕێکەوتنەیان نەکردبا ئەوە هەر زۆر ئەستەم بوو. یەک دانە کورسیش بێنن، بۆیە بەشێوەیێکی گشتی لە سودی هەر سێ حیزبە بۆ زەمانەتکردنی چەند کورسیێکیان.
سودێکی تری ئەم ڕێکەوتنە بۆ ئەم سێ هێزە بەدەستهێنانی چەند پۆستێکی حکومیە لە بەغدا.
چوارەم. زیانیەکانی بەرامبەر یەکێتی: بەدەستهێنانی کورسی بۆ ئەم هێزانە تەنیا سود و قازانجی نیە، بەلکو زیانی گەورەشی بۆ ئەم هێزانە هەیە. بەتایبەتیش بزوتنەوەی گۆڕان، چونکە ئەم هێزە چیتر ناتوانێت بلێت من جیاوازم لە پڕۆژەی سیاسی و هەنگاوە سیاسیەکانیشی دژی یەکێتی بهاوێژێت، تەنانەت لە ڕاگەیاندنیش ناتوانێت وەها هەنگاوێک بنێت.
بە مانایێکی تر ئەم هێزە بە تەواوی ئەکەوێتە باوەشی یەکێتی لەڕووی سیاسیەوە.
دەرەنجام:
دروستکردنی ئەم هاوپەیمانیە زۆرترین سودی بۆ یەکێتیە، بەجۆرێک کە سودەکانی زۆرن لەچاو زیانەکان. یەکێتی نیشتمانی توانی بەجۆرێک لە جۆرەکان هەموو هێزەکان لەچوارچێوەی یەک هاوپەیمانی کۆ بکاتەوە بە سودی خۆی.
یەکێتی هەنگاوی یەکەم پۆستی سەرۆک کۆماری لەناوەخۆی هەرێم تا ڕادەیێکی زۆر بە سود و قازانجی خۆی یەکلاکردۆتەوە. هەروەها ئەنجامی ئەم ڕێکەوتنە دەبێتە سەدا نۆهەدی کۆتایی بەرەی ناڕازی لە سنوری زۆنی سەوز.
چیتر هێزەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی توانای مانۆڕی سیاسیان نابێت. هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمجارەی لەگەل یەکێتی لە شکەستی هەلبژاردن ڕزگاریان بوو.