كۆی داهاتی ئەم مانگەی حكومەتی هەرێم چەندە؟

Draw Media

2021-04-26 21:20:49



درەو:
لەكۆی ( 991 ملیار) دیناری داهاتی نەوت، تەنیا (445 ملیار) دیناری دراوەتە وەزارەتی دارایی بۆ موچە، بەو پێیەش كۆی داهاتەكانی ئەم مانگەی بەردەستی حكومەتی هەرێم (820 ملیار) دینار بووە. 
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كۆی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ ئەم مانگە (670 ملیۆن) دۆلار واتا ( 991 ملیار) دینار بووە، لەو بڕە تەنیا (45%)ی دراوەتە وەزارەتی دارایی كە دەداتە ( 445 ملیار) دینارو زیاتر لە ( 546 ملیار) دیناری دراوە بە خەرجی كۆمپانیاكان و كرێی بۆری و قەرزو خەرجیەكانی دیكە. 
داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەم مانگە:

🔹هەناردەی رۆژانەی نەوت : 430 هەزار بەرمیل نەوت
🔹نرخی بەرمیلێك بۆ نەوتی هەرێم: 52 دۆلار 
🔹كۆی داهاتی نەوت: 670 ملیۆن دۆلار ( 991 ملیار) دینار
🔹داهاتی نەوت: 55%ی واتا ( 370 ملیۆن ) دۆلاری بۆ خەرجی ( هەقدەستی كۆمپانیاكان، كرێی بۆری، قەرزی توركیا).
🔹داهاتی نەوت: تەنیا 45%ی واتا (300 ملیۆن) دۆلار (445 ملیار) دیناری داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی حكومەت بووە بۆ موچە.
🔹داهاتی ناوخۆی هەرێم: 350 ملیار دینار
🔹پارەی هاوپەیمانان: 25 ملیار دینار
🔹كۆی داهات بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی: 820 ملیار دینار
🔹كۆی موچە بە لێبڕینەوە: 706 ملیار دینار
🔹پارەی خەرجی بۆ وەزارەتەكان: 114 ملیار دینار

🔹جگە لەو داهاتەی نەوت كە بۆ ناوخۆیە رۆژانە نزیكەی (25 هەزار) بەرمیل نەوتە كە مانگانە داهاتەكەی دەكاتە نزیكەی (30 ملیۆن) دۆلار


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand