میری ئێزدیان:گەندەڵی زۆر لەو هاوكاریانەدا كراوە كە بۆ شەنگال نێردراون

Draw Media

2021-04-25 09:47:35



درەو:
نایبف بن داود میری ئێزدیان لە شەنگال رایدەگەیەنێت كە لەدوای رزگاركردنی شەنگالەوە هاوكاریی و كۆمەكی زۆری شەنگال و ئاوارەكانی شەنگال كراوە، زۆرینەی ئەو هاوكاریانە نەگەیشتونەتە دەست شەنگالیەكان و گەندەڵی زۆری تێدا كراوە.

ایف بن داود، میری ئێزدیان بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لایەنە بەخشەرەکان لەدوای ئازادکردنی شەنگالەوە کۆمەکی بەردەوامییان ناردووە، بە نمونە ئیماراتی عەرەبی نزیکەی دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش٨٤ ملیۆن دۆلار و هەروەها پاپای ڤاتیکان و سەرۆککۆماری عێراق و چەندانی دیکە کۆمەکیان بۆ شەنگال ناردووە.

دەشڵێت، بەشێکی زۆری ئەوهاوکارییانە بە شێوەیەکی دروست خەرج نەکراوە و گەندەڵییان تێدا کراوە، بەپێویستی دەزانێت لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای نەینەوا لیژنەیەک بۆ چاودێریکردنی کاری ڕێکخراوەکان پێکبهێنن و مانگانە ڕاپۆرت لەوبارەیەوە پێشکەش بە سەرووی خۆیان بکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە باشترین بەڵگە کە بەخشینەکان نەگەیشتونەتە شەنگال، گوندیسەباحیەیە کە ٦٣ ماڵ و ٧٤ خێزان و ٤١٤ هاووڵاتی تێدا نیشتەجێیە، لەنێویشیاندا پێنجڕزگاربوویدەستی داعش و ٧٠ کەسی خاوەن پێداویستی تایبەتی بێ چاودێری هەیە، هەروەها خێزانەکان لە خوار هێڵی هەژارییەوە دەژین و ئاویئاودێری دەخۆنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا قوتابخانە و بنکەی تەندروستییان نییە، ئاماژە بەوەش دەکات کە زۆرینەی ناوچەکانیشەنگال هاوشێوەی ئەم گوندەن وەک سەیبا شێخ خدر، کەرزەرک.

میری ئێزدیان باس لەوەش دەکات، لە ماوەی سێ ساڵی کارکردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان لە ناوخۆی شەنگال، دەرکەوتووە ١٠٪ کاریان کردووە، ئەوەش ڕێژەیەکی کەمە بەراورد بە کارکردنی ئەو ژمارە زۆرە لە ڕێکخراوەکان لەو بوارەدا.

لای خۆیەوە مەحمودئەعرەجی، ئەمینداری گشتیی گروپی شیعی شەنگال دەڵێت، ئەو کێشەیەی سەبارەت بە هاوکارییە دەرەکیەکان بۆخەرجکردنی پرۆژەکان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ئەوەیە کە تەنها ٤٠٪ی ئەو هاوکارییانە بۆ هەموو سڵێک خەرج کراوە، دووپاتیدەکاتەوە کە ئەم دۆسیە مرۆییە لەلایەن چەندکەسێکی سیاسیەوە ئیستغلال کراوە.

هەر لەو بارەیەوە خەلدون سالم، پسپۆری ئێزدییەکان لە لێدوانێکیدا بۆ سەباح ڕایگەیاندووە، کاری ڕێکخراوەکان متمانەی لەدەستداوە، زۆربەیان وەک پێویست ڕۆڵی خۆیان نەگێڕاوە، بۆیە دەبێت کۆنترۆڵی کاری ئەو ڕێکخراوانە بکرێت، بەتایبەت کە زۆربەی ناوچەکانی شەنگال خزمەتگوزاری پێویستیان نییە، بەڵام بەدەست پشتگوێخستنەوە بەتایبەت ناوچەکانی باشور دەناڵێنن، لەپێناو کەمکردنەوەی ئەو گەندەڵییانە، پێویستە چاودێریی دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو دۆسیەیە چڕ بکرێتەوە.

هاوکات عەلی بەیاتی، وتەبێژی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئاشکرایە کە شەنگال تا ئێستا دیلی حکومەت و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانە، پرسی ئێزدی و شەنگالیش ڕەهەندێکی گەورەی لە میدیا و ناوەندی بڕیاردانی نێودەوڵەتییدا وەرگرتووە، بەڵام لەڕاستییدا شتەکان نەگۆڕاوە و هاوڵاتیانی شەنگالیش هێشتا گرنگترین پێداویستی ژیانێکی شایستەیان نییە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand