Draw Media

ئیرادەی چاکسازی لاوازو متمانەسفرە!

ئیرادەی چاکسازی لاوازو متمانەسفرە!

2021-04-14 19:46:27


كاردۆ محەمەد 

گۆران لە بەشداری حکومەت دا بە نیەتی ئەوەی  لە دەسەلات بێت یا ئۆپۆزیسۆن ،لەوبەرنامە وبەلێنەی بە خەلکی داوە،پاشگەز نابێتەوە. لەسەر ئەو بنەمایە، رێکەوتنێکی  باشی کرد. زورینەی ئەوانەی لە هەوڵی چاکسازی نائومێد بون،   لە راگەیاندنی کارنامەی حکومەت .جەختیان لەجێبەجێ کردنی دەکردەوە ..  گرنگ ،سەلمێندراوە،ئەگەر قسە لەسەرچاکسازی و چاکەو گۆرانکاری بیت ،بە لایەنیک ناکریت بە هەموان دەکرێت .باس لەقسەو دروشم بازی و پروپاگەندە  ناکەم، !  تا هەنوکە ،هەنگاوەکان بە ئامانجی چاکسازی لە کوێ نراوە، ،توانراوە چی بکریت ؟بیگومان خەلک لە کۆتاییدا لەمەحەکی راستیگۆیمان دەدات .ئەسلی مەبەست ؛دو پرسی ناو ریکەوتنی گۆران و پارتی ،بە نەزەرەم لای  گۆران روحی رێکەوتنەکەیە، بە جێ بە جی نەکردنی پرسیاری لا دروستکردم !دوبەندەکە، یاسای چاکسازی دانانی سندوقی داهایی نەوتە .کە چی دوای دوساڵ 
لە رێکەوتن  وئامادەکردنی پرۆژە یاساوچەندین موناقشە و گفت وگۆی فەرمی تازە بە تازە ،لایەنی بەرانبەر باسی زەرورەت نەبونی پرۆژە کەویاسایەک بۆ چاکسازی دەکات، پەرلەمان پەسەند بکات.لە کاتیکدا رێکەوتن سیاسی کراوە، پرۆژەکە ئامادەیە . جێی تیرامانە ،پاساوهێنانەوە بۆ رەتکردنەوەی  بە دامەزراوەگەلێک، خۆییان لە ناو قەیران دەژین و دادەدادیانە لەو رۆژگارەی تێیکەوتون ،.تێبینی وسەرنجیان هەیە،لەسەر پرۆژە یاسەکە. ئاستەنگ لە بەردەم  یاسای چاکسازی دروست دەکەن .خۆ بە هەلە بردن ،چاونوقاندن لە ئاست  راستیە کان .دوای حکومرانی سی سال ، هەبونی حکومرانیەکی پرلە تەنگژە لە بەرێوەبردن وکەڵەکەبونی قەیران لەهەمو ئاستەکاندانەک چاکسازی، شۆرشی چاکسازی دەوێت. لەبەرئەوەی  نەبونی شەفایەت و  گەندەلی ولاتەکەی دازراندوە. بە دامەزراونەکردنی ولات و نەبونی سەروەری یاسا و دادی کۆمەلایەتی پەرێشانی کردوە ،با لە یەکنەخستنی هێزی چەکدار و دامەزراوەکانی تر  گەرێین . مەترسی دو ئیدارەیی هەمو ررۆژێ سەر دیقانێمان لەگەل دەکات .لەم رۆژانەی دوایدا،لە گفت و گۆی پرۆژەی چاکسازی پاشەکشەیەکی زەقم بینی ،وەکوئاستەنگێکی گەورەیەلە جێ بە جێ کردنی خواستی چاکسازی لەبەر ئەوەی گۆرانکاری لە عه قلى سياسمان روینەداوە،   بە هەمان رێسای کاتی تەنگانە براین  ،وەکی دی ناتەباین .بە ناو ی نیشتیمان و هاولاتیبون حیزبرانی دەکەین،  بە عه قلى سرينه وەی یەکتر کارو  مامەلە  ده كه ين.هۆکارەکەش ئیرادە ی چاکسازی لاوازو متمانەسفرە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand