بێ په‌روایى، نه‌ك بێ بایه‌خى.
2021-04-04 19:25:45
خه‌ڵات عومه‌ر
((مارك مانسون)) نووسه‌رێكى ئه‌مریكایه، ساڵى 1984 له ((ته‌كساس))ى ئه‌مریكا له‌دایكبوه‌و، له ((بۆستن)) خوێندنى زانكۆى ته‌واو كردوه.
مانسون دووكتێبى پڕگرنگى هه‌یه، له سه‌رئاستى جیهان ده‌نگیان داوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت و من به كتێب خوێنه‌ره‌وه له قه‌ڵه‌م بدات، پێشنیازى بۆده‌كه‌م، وه‌ك ده‌رمان سۆراغى ئه‌م دووكتێبه بكات وبیخوێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌نا پێى بڵێن ڕۆشنبیره‌و كتێب ده‌خوێنێته‌وه، به‌ڵكو به‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى ژیانێكى باشتربكات و ساغڵه‌مى ده‌رونى وئه‌قڵى خۆى بپارێزێت و له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تى ژیاندا باش هه‌ڵبكات.
كتێبى یه‌كه‌میان به‌ناوى ((هونه رى بێ په‌روایى))ه، كتێبى دووه‌م به‌ناوى ((وێرانه؛ كتێبێك سه باره‌ت هیوا))یه، له نه‌زانیمه‌وه من كتێبى دووه‌مم پێش یه‌كه‌میان خوێندبوه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دانم به نه‌زانى وبێ ئاگایى خۆمدا نا وخه‌جاڵه‌تى خۆم بووم، وتم " بێ په‌روایى، له بێ بایه‌خى باشتره"، وتیشم
"بێ په‌روابه له شتى پروپوچ، به‌ڵام زۆرشتى گرنگ هه‌یه بایه‌خى پێ بده"
ئێستامن دورم لێت، به‌ڵام سه‌یرى ((پاترى وسكرین تایم))ى دۆسته نزیكه‌كه‌ت بكه، ئه‌و ((ته له فۆنه زیره‌ك))ه كه‌ته، بزانه چه‌ند سه‌عاتى بێ بایه‌خت به سه‌ربردووه، له گه‌ڵ ئامێرێكدا ناوى ته‌له‌فۆنى زیره‌كه‌و، گێلت ده‌كات ؟!
بزانه تۆ چه‌ند پڕ‌و پوچیت، كه كاتى خۆت به شتێكه‌وه به‌سه‌رده‌به‌یت، پڕله پوچیه‌و، شتى زۆرگرنگیش هه‌ن له‌ده‌وروبه‌رت، تۆكه‌مترین بایه خیان پێ ناده‌یت ؟!
ته‌له‌فۆنێكى زیره‌ك ، تۆى توشى گێلیى و گه‌وجى و بێ بایه‌خى كردوه، له كاتێكدا هه‌زاران شتى جوان له ده‌وروبه‌رتن نایبینیت.
گوڵ ده‌پشكوێت، گۆرانى هه‌یه، دۆست ویار به‌ده‌ورته‌وه‌ن، خۆشه‌ویستى و گه‌رمى ژیان و ساغڵه‌مى هه‌یه، بۆنى خۆشى خواردن وكه یف وسه‌فاو نۆش هه‌یه، خێزانت هه‌یه، ئازیزوخۆشه‌ویستت هه‌ن و، ته‌له‌فۆنێكى ساردوسڕ له‌م هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ى كردویت، گه‌نوگوى مێشكشت پێت ده‌ڵێت" ڕاستى ئه‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رت نین و، ته كنۆلۆجیای درۆزنانه‌ی بازاڕ، ڕاسته قینه‌یه" !
ئه‌وه‌ى دڵخۆشیت پێ ده‌به‌خشێت و ڕاسته‌قینه‌یه، پێت ده‌ڵێن درۆیه، باوه‌ڕى پێده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ى ته‌فره‌ت ده‌دات، ئه‌وه‌ت پێ ڕاسته قینه‌یه؟!
ئه‌مه پووچى خۆته كه باوه‌ڕت به سیستم هێناوه و، باوه‌ڕبه سیستم مه‌كه، هیچ پڕوپوچیت نیه‌و، بێ په‌روابه له‌گه‌نوگوى مێشكت، هیچ ده‌ردو دوویه‌كت نیه.
سیستم ئێمه‌ى ڕاهێناوه كه بایه‌خ به پڕ‌و پوچى بیركردنه‌وه وئاین و ئایدۆلۆجیا بده‌ین و دژى خۆمان بوه‌ستینه‌وه، ژیان دۆستى به هێند وه‌رنه‌گرین .
بێ په‌روایى، دژى بێ بایه خیه، ئێمه بایه‌خ به هێندێك شت ده‌ده‌ین ، كه ئه‌گه‌ر كه‌مێك بێ په‌روابین سودێكى زۆرده‌كه‌ین ، به ڵام بایه‌خ به شتێك ده‌ده‌ین كه هه‌مووى پڕ وپوچیه، هه‌ردووكتێبه‌كه‌ى ((مارك مانسون)) باسى ئه‌م چیرۆكه ده‌كه‌ن،له ڕاستى دا هه‌موو چیرۆكى بوون و سروشت باسى ئه‌مه ده‌كه‌ن، ده‌رده كرۆناش ، هه رئه‌م باسه یه، خیانه‌ت له سروشت وبایه‌خ پێنه‌دانى و ڕه‌چاو نه‌كردنى خێر‌و بێرى.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌رو ڕه‌نگه له ساڵ زیاتره، وتارێكى((تۆماس فریدمان))م خوێنده‌وه، باس له‌وه ده‌كات وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بێ هوده به‌یه‌كدا ده‌ده‌ن و سه‌رقاڵى ململانێى سیاسى پڕوپوچن و، بێ په‌روان له‌وه‌ى له‌چه‌ند ده‌یه‌یه‌كى تردا، هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه به‌هۆى وشكه ساڵى ونه‌بوونى بارانه‌وه دووچارى كاره‌ساتى گه‌وره ده‌بێته‌وه‌و كێشه‌وململانى سیاسى نرخى نامێنێت،
خه‌ڵك بۆ تۆزقاڵێك ئا وو ده‌مته‌ڕكردن، یه‌كترى ده‌بڕێننه‌وه!
بێ په‌روایى ئه‌وه‌یه هه‌ندێك شتى ڕۆژانه‌ى خۆت ، له خۆت قورس نه‌كه‌یت، دراوسێیه‌كى خراپت هه‌یه، بایه‌خى پێ مه‌ده، دارسێوێكت هه‌یه به‌رناگرێ له‌خۆتى قورس مه‌كه، كچه‌كه‌ت،كوڕه‌كه‌ت بایى ئه‌وه ژماره‌ى نه هێناوه ببێت به پزیشك ومامۆستاى زانكۆ، خه‌م مه‌خۆ، جا تۆ چوزانى ئه‌م شكسته‌ى سه‌ركه‌وتنێك نیه له قۆناعێكى تر‌ى ژیانى دا ؟!
له ڕاستیدا قسه‌یه‌كى به توێكڵ هه‌یه ده‌ڵێت "مرۆڤ پێویستى به خه‌باتێكى زۆرهه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رله‌وتى خۆى ببینێت " جاوه‌ره ئه‌م قسه‌یه، به‌جۆرێكى تر
دابڕێژه و بزانه تاچه‌ند مرۆڤ دورتر ده‌بینێت؟
بزانه ئێمه له چ نه‌زانى و پڕوپوچیه‌كدا ده‌ژین؟!
بۆ چونه‌كه‌ى تۆماس فردیمان سه‌باره‌ت خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ڕاسته، كه خه‌ڵك بێ ئه‌وه‌ى ڕێزى سه‌رچاوه‌كانى ئاوبگرن، به هه‌ده‌رى ده‌ده‌ن و بایه‌خ به گرنگى ناده‌ن، به‌ره‌وبه‌دبه‌ختیان ده‌بات. ئه‌م بۆچوونه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تیش ڕاسته كه بایه‌خ به سروشت ناده‌ن و ڕێزى ناگرن.
كێشه‌كانى گۆى زه‌وى به ده‌رده كۆرۆناشه‌وه هۆكاره‌كه‌ى ئه‌م بێ بایه‌خیه‌یه‌ى مرۆڤه كه پڕوپوچى بیروباوه‌ڕ وسیستم واى كردووه ، زیان به ژینگه‌ى سروشتى خۆى بگه‌ێنێت، به‌ده‌ستى خۆى ماڵى خۆى وێربكات و،كه چى تۆزێك بێ په‌روانه‌بێت له به‌رامبه‌رشتى بچوكدا !
بیهێنه به‌رچاوى خۆت به‌یانیه‌ك مرۆڤایه‌تى له خه‌و هه‌ستێت وبڕیاربدات رق وكینه له‌دڵى دا نه‌بێت، نه‌خۆشى بۆكه‌ڵه‌كه‌كردنى سه‌رمایه‌و په‌یداكردنى پاره‌ى زیاد له پێویستى تێدانه‌بێت؟!
وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره لاى زۆركه‌س كه خۆش خه‌یاڵن، یاخود خاوه‌ن بیروباوه‌ڕى جیاجیان، ده‌شێت ئه‌وه‌بێت كه هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌بن و ئه‌ستێره‌كه‌مان ده‌بێت به به به‌هه‌شت، وه‌ڵامى من وانیه وئه‌مه‌ى خواره‌وه‌یه؛
نه ئه‌م ئه ستێره‌ى ئێمه هه‌رگیز ده‌بێت به به هه‌شت و، نه به هه‌شتیش له هیچ شوێنێك هه‌یه، به درێژایى مێژوو، په‌یامبه‌ر و فیلۆسوف وڕێبه‌ر وسیاسى و ئه‌وسیستم و ئایدۆلۆجیانه‌ى پێشه‌نگى خه‌ڵكیان كردوه، درۆیان كردووه.
درۆیان كردووه هیچ سات وكات وشوێنێك نیه، كه كێشه‌كانى مرۆڤ ، به‌تاك و به‌كۆمه‌ڵیش سفر ببێته‌وه، كێشه به شێكه له قه‌ده‌رى بوونى مرۆڤ ، ته‌نها كاتێك مرۆڤ كێشه‌ى نیه كه نه‌بێت، مرۆڤ بوون خۆى له كێشه بریتیه.
ئه‌وه‌ى سه‌رسامى كردوم به كتێبه‌كه‌ى ماك مارسون، سه‌باره‌ت بێ په‌روایى ئه‌م ڕاستیه ڕادیكاڵانه‌یه‌یه، كه ته‌واو له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنى مرۆڤایه‌تى وزانست دا یه‌كده‌گرێته‌وه. ده‌شلێم ((گه‌شه‌كردن))، نه‌ك ((پێشكه‌وتن))، چونكه ئه‌م دوو زاره‌وه‌یه جیاوازى زۆریان هه‌یه!
به‌یانیت باش ئوستاز، ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تاى ئه‌و ڕۆژه‌یه كه‌ده خوازى تێدا مرۆڤایه‌تى له خه‌و هه‌ستێت و ده‌ستبه‌ردارى ڕق وكینه بێت و، هه‌ڵپه‌ى بۆپاره‌و كه‌ڵه‌كه‌كردنى سه‌رمایه‌ى نه‌خۆشانه نه‌بێت و، به قه‌د پێویستیه‌كانى ژیانێكى ئاسایى خۆى بێت.
وه‌ڵام ؛ چه‌ند به‌یانیه‌كى جوانه، مرۆڤ بێ په‌روان به‌وه‌ى كه هه‌ن و كێشه‌یان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵى داده‌ژین، به‌ڵام بایه‌خ به‌شتى پڕوپوچ ناده‌ن و ساغڵه‌مى ئه‌قڵى و ته‌ندروسیان باشه.
له ڕاستى دا ئومێدمان به دروستكردنى به هه‌شت زۆرته‌فره‌ى داوین و زۆرجار توشى دۆزه‌خى كردوین، به‌ڵام ئومێدمان به نه‌هێشتنى دۆزه‌خ، ته‌نها وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئومدێمان هه‌بێت و خه‌بات بكه‌ین وبژین.
هێندێك جاركه بایه‌خى زۆر به شتێك ده‌ده‌ین و، بێ په‌رواش نین له شتى تر، له پروپوچیمانه. زۆرجاریش بایه‌خ به‌شتى ترناده‌ین، له بێ په روایى نیه، له سه‌دان هه‌زارجار پڕوپوچیمانه!
كه ئه‌م به‌شه‌م له نوسینه‌كه‌م ده‌نووسى، ئه‌و دێڕه شیعره‌ى ((مه‌وله‌وى))م هاته‌وه به رچاو كه سه‌ده‌یه‌ك زیاتر پێش ئێستا نووسیویه‌تى وده‌ڵێ " نه‌زان چوو زانۆ، قه‌درى جه‌واهیر"؟!