داهاتی نه‌وتی له‌یاسای بودجه‌ی عیراق، هـه‌ڵــه و نـاڕونـی
2021-04-02 18:09:41
جیهانگیر گوڵپی
پاش ئه‌وه‌ی وێنه‌ی یاسای بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی 2021 كه‌وته به‌رده‌ست و ویستمان سه‌رنجێكی خێرای بده‌ین، پێش هه‌موشتێك گومان نەبو له‌وه‌ی كه هه‌روه‌ك ساڵانی پێش‌و لێكۆڵینه‌وه و باسكردنی كه‌موكوڕیه جۆراو جۆره‌كانی پێویستیی به‌چه‌ندین كاتژمێر و ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌یان لاپه‌ڕه هه‌یه، به‌ڵام كاتێك سه‌رنجی یه‌كه‌مین ماده‌ی یاساكه‌ماندا كه تایبه‌ته به داهات، پاشان به‌راوردمان كرد به بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی دووه‌م كه پێكهاتوه له‌خشته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌هه‌ژماركردنی داهات و خه‌رجی و كورتهێنان، هه‌ڵه‌یه‌كی سه‌یرو چاوه‌ڕوان نه‌كراومان بەدی کرد وه‌ك له‌خواره‌وه ڕونی ده‌كه‌ینه‌وه:
له‌ماده‌ی یه‌كه‌م بڕگه‌ی (ب) هاتوه كه داهاتی خه‌مڵێنراو له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌سه‌ر بنه‌مای (45) دۆلار ده‌بێت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، وه‌تێكڕای هه‌نارده‌كردنی ڕۆژانه‌یش (3250)هه‌زار به‌رمیله له‌ناویشیدا (250)هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ی هه‌رێم، وه نرخی ئاڵوێریش (1450)دیناره بۆ یه‌ك دۆلار. به‌م پێیه‌و به‌هه‌مان میكانیزمی هەژمارکردنی ساڵانی پێشوو پێویسته داهاتی نەوتی خەمڵێنراوی ئەمساڵ (77،402،812،500،000 ) حه‌فتاوحه‌وت ترلیۆن و چوارسه‌دو دو ملیار‌و هه‌شت سه‌دو دوازده ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی خواره‌وه:
3250000 * 365 * 45$ * 1450 = 77،402،812،500،000 دینار
به‌ڵام كاتێك سه‌رنجی خشته‌ی هه‌ژماركردنی داهات و خه‌رجی و كورتهێنانماندا له بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی دوه‌م بینیمان كه كۆی داهاتی نه‌وتی به ( 81,171,112,500,000) هه‌شتاویه‌ك ترلیۆن و سه‌دوحه‌فتاویه‌ك ملیار و سه‌دودوازده ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار دانراوه.
واته به‌جیاوازیی (3,768,300,000,000) سێ ترلیۆن و حه‌وت سه‌دو شه‌ست و هه‌شت ملیار و سێ سه‌د ملیۆن دینار.
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕونكردنه‌وه‌و ورده‌كاریه‌ك بدرێت سه‌باره‌ت به‌و جیاوازیه، یان میكانیزمی هه‌ژماركردنه‌كه‌ی، له‌كاتێكدا پێویسته ماده‌كانی تایبه‌ت به‌خه‌مڵاندنی داهات و خه‌رجیه‌كان له بودجه‌دا تێروته‌سه‌ل بن و زایانیاری و میكانیزمه‌كانی هه‌ژماركردن و خه‌مڵاندن ڕون و دیار بن، چونكه ئه‌ركی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیی بودجه بریتیه له خه‌مڵاندنی داهات و خه‌رجیه‌كان، ئینجا ته‌رخانكردن و دابه‌شكردن، ئینجا گوزارشت کردن لە ئامانجه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان به‌گشتی.