وەڵامێکی زۆر ھەزەلی، بۆ رێبوار کەریم وەلی!
2021-04-02 08:10:36
رێبوار عەلی(چەلەبی )
ناونیشانی بابەتەکە،تەنھا وەڵامێکە بۆ وتارەکەی(جوتە پێڵاوێک لازم بۆ کازم) ی "رێبوار کەریم وەلی "لەسەر کێشی وەڵامەکەی خۆیی،بەڵام بەناچاریی و بەھۆی ھەژمونی سەرواوە(قافية) بووبە ھەزەلی،تاکورێکبێتەوە لەتەک وشەی وەلی...
ئەم نوسەرە بەپێچەوانەی نوسینەکانی تری ،ئەم وتارەی زۆر لاوازە و وەکو بزڕکاندنوایەو ھەرلە خۆوە دەستەواژەی بێ واتای ھەڵڕشتووە،کەئاستی دنیابینی نوسنکەی نزمکردۆتەوە.
بەنمونە:-
"ئەگەر بە گومانی ھەندێک کەس حوکومەت دەستەوەستان و مێینەیە ...زۆر سەھوون!ئەم حوکومەتە ھەم نێرەو ھەم شێرە"
لەم دەقەدا نەوتراوەکەی ئاوەزمەندیی نوسەر پاشخانی پیاوسالارییە ،بۆیە مێیینە بوونی لاشەرمەزاریییە و بەرگریی توندی لێ دەکات...
یاخود دەبێژێت:
"ھەربزانە دوای ئەو روداوە دوو دوکانی قۆندەرە فرۆشیان لەبەردەمی پەرلەمان کردەوە، بە داشکانی بەھارییەوەو ناویان نا کازمی قۆندەرە!"
نوسەر ھەر لە خۆڕا توشی ھێستریادەبێت و بەرگریی لە حوکومەت دەکات و بیرۆکەی ھەڵەشەو پەڵەشە دەنووسێت...
کە ئاشکرایە خۆی سەربەباڵی پزمامێکە و بۆ باڵاکەی پزمامێکێکی تری "ھەولێری گوتەنی " پاندەکاتەوە!
بەکورتی پێڵاو تێگرتنەکەی بەلاوە گرنگنیە،ھاویژراوە یان دانراوە،بەر یەکێتی کەوتووە یان پارتی یاخود ھەر دووکیان!
گرنگ لەوتارەکەی ئەمدا،پاکانەکردنە بۆ باڵەدەستڕۆیشتووەکەی حیزبەکەی ،کە ئەم لەلایان لە لیستی رەشدایە و لە چنگیان ھەرھاتووە!
ئەگینە ئاشکرایە ،دکتۆر "کازم فاروق " ھەم پزیشکێکی سەرکەوتوی پسپۆری شێرپەنجەیە و ھەم پەرلەمانتارێکی گەنجی ئازای بەھەڵوێستە و بەردەوام بەرگریی لە مافی ھەژاران دەکات ،کە ئەوان ھەست بەودنیایە ناکەن!
ھەڵوێستی ئەمڕۆ "پێڵاوگرتنە سەرۆکایەتی پەرلەمان" ھێمای خۆی ھەیە کە نەوەلی و نەوالیەکانی کوردستان بەسانایی تێیی ناگەن!
ئەو ھەڵوێستە ھێمای ناڕەزایی خەڵکە و بەو شێوەیە گوزارشتی لێ دەکرێت.
چووتەپێڵاوەکەش ئەگەر لە مەزادێکی ئاشکرادا دانبرێت،نرخی لە ھەموو بەھای ئەوکەسانەی دەوری دەسەڵات زیاتر دەبێت ،کە لەسەر گیانی خەڵک و لە سەرسفرەوخوانی ستەمکاریی دەلەوەڕێن.
بۆیە ئێوە و ھاوبیرەکانتان ناھەقتان نیە،چونکە سەر بەو دنیایە نین بەئاسانی لەو ھێمایا مەدەنیانە تێبگەن و ناگەنە ئەو ھۆشیاریەش ،رێگا راستەکە ببینن کە"مەحوی "بانگەشەی بۆ دەکات:
"شوکر ھۆشیارە مەحوی
تێدەگا دنیا خەراباتە!
کە بەدمەستی بکائەھلی،
خراپەی بۆچی لێ دەگرم؟