پەندێک لە مۆدیلەکەی ئەتاتورک بۆ یەکڕیزی ناوماڵی کورد
2021-03-22 15:50:28
زانا تۆفیق بەگ
تورکیا تاکە دەوڵەتە، کە ئیمپریالیزم تا کۆتاییەکانی جەنگی جیھانی یەکـــــەم حوکمی نەکردبێت، یان ئینتدابی دەوڵەتێکی زلھێزی جیھان نە بووبێت .
ھەمیشە جێگەی مەترسیەکی گەورە بووە بۆ ووڵاتــــــانی خۆرئاوا، بەتـــــایبەتی لە دوای ئەوەی کە ســـۆڵتان عەبدولحەمید بانگەشەی کۆمکاری ئیسلامی ڕاگەیاند ھەوڵــی دا تورکیا وەکو مۆدیلی خانەی ئیسلامی لەسەر بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام و خەلافەتــــەکەی رابگەیەنێــــت، بــــەڵام ئــەم خەونـــە لەدوای ھەرەســــھێنانی خەلافەتەکە و کەوتنی دەسەڵاتی خەلیفە مودیلی حکومڕانی تورکیا گوڕا.
بەتایبەتی لە دوای دروست بوونی ئیتحادوتەرەقی وبەشداری تورکیا لە جەنگی جیھانی یەکەم تەرفداری بۆ دەوڵەتی ئەڵمانیا.
پاش تێـــکشکاندنی دەوڵەتی عوســــمانی ھەڵوەشــــاندنەوەی خەلافـــــەتەکـەی ئەتـــاتورک بۆ ڕاگرتنی مـــەرجەکانــی ھاوپەیـــمانەکان کـــــە لـــە شـــەڕەکـــەدا سەرکەوتنیان بەدەست ھێنا بوو. ھەڵسا بە بەستنی دوو کۆنگرە لە شارەکانی ئەرزڕۆم و سیفاس بۆ ڕاگرتنی فشارەکانــی خۆرئاوا و ڕاگرتنـــی دابەشـــکردنی ئیمپڕاتوڕێتی عوسمانی کە لە میژوودا بە پیاوە نەخۆشەکە بەناوبــانگە. بەڵام لە دوای کۆتایی ھێنانی ھەردوو کۆنگرەکە وە سنوردانان بۆ ووڵاتانی بـــراوەی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی ئەوکاتەدا.
ئەتــاتورک پشتگیریەکی گەورەی لەسەر ئاستی ناوخۆی تورکــیاو وە پشــتیوانی تەواوی پەڕلەمانی بەدەستھێناو، کرایە سەرۆکی ڕاپەڕاندنی حکومەتی نـوێ تورکیا.
سەرەتا بۆ بەھێزکردنی دەوڵـــەتی تورکــــیا ئەتاتورک ھەنـــگاوی چارەســـەری کێشەکانی ناخۆیی تورکیا دا، ئەویش بە دروستکردنی گوتاری ھاوبەش لەگەڵ نەیارەکانــی بۆ ســـەرکەوتنی پلانــــەکەی . سەرەتـــا ھەنـــگاوی یەکــــەمی بـــۆ سەرکەوتنی ئەجنداکەی بە ھێرشێکی گـــەورەی بۆســەر ئەرمـــەکان دەستپێکرد قەتل وعامێکی گەورەی خەڵکی سڤیلی کرد ، ھــە تا داوای جیابوونەوە نەکەن پاشان ھەڵمەتێکی گەورەی بۆ ئازادکردنــی بەشــــێکی ئەو ناوچانە دا کــــە دەوڵەتی یۆنانی داگیری کرد بوون دەرئەنجام بە ھێزێکی گەورە ئازادی کردن، وە شاری ئەزمیری گەڕانەوە بۆ ژێر رکێفی خۆی.
ئەم کردارو ھەڵوێستە بە ھێزانەی ئەتاتورک بوونە ھۆکارێکی بەھێز لە کاتـی ناردنی شاندێکی دیبلۆماسی بۆ سویسرا بە سەرۆکایەتی عێمت ئینینۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بریتانیا لۆردکیریزۆن بۆ گوڕینـــی بەندەکانــــی رێکەوتـــنامەی سیڤەر سەرکەوتتنێکی گەورە بەدەست ھێنا. پـــاش ئەوەی تورکیـــا ڕازی بوو بە مەرجەکانی بریتانیا بۆ گوڕینی سیستەمی تورکیــا لە ووڵاتیــــکی ئیــــسلامی خەلافەتـــەوە بۆ سیــــستەمـــی سیــــکیۆلاری جـــیاوازتر لە مۆدیلی خەلافــەتـــی عوسمانی و لە دایکبوونی ڕێکەوتنامەی لۆزانی لــــێکەوتـــەوە بەتایبــــەتی گۆڕینی بەندەکانی ویلایەتی موســـڵ مادەکانی ٦٣ ، ٦٤ کـە تایبەت بوون بــە مافی کورد.
لەساڵی ١٩٢٣ سەڵــــتەنەی عوســــمانی ھەڵوەشـــێنرایەوە وە ئەتــــاتورک کـرا بەسەرۆکی کۆماری تورکیا لە پاشا وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی . ئەتاتورک ستەمکارێکی بێ وێنە بوو ، لە پێــــناو چەسپاندنی کۆمارەکــەی ، بەتایبەتی گوڕینی نووسینی عەرەبی بۆ لاتینی کە زمانی قورئان بوو ، بانگدانی کرد بــە زمانی تورکی ،خەڵکی ناچارکرد شەبقەی رۆژئاوا لەسەر بـــکەن ،رۆژی پشــــوی گوڕی لە ھەینــــی وە بۆ یەکشەممــــە ، جەژنـــــی ڕەمــــەزان و قوربانی گـــوڕی ، ساڵنامەی کۆچی گوڕی ، لێدان و کپکردنی دەنگە ناڕەزاییەکان کورد وەک شێخ سەعیدی پیران لە ناوبردنی.
ئەمانە کۆمەڵی ئاکـــاری ستەمکارانـــەی ئەتاتورک بــــوون ، بۆ بەھـــێزکردنـــی کۆمارەکەی کەچی کەمترین ناڕەزایی لە ناخـــۆی کۆمارەکەی لـــێ کەوتـــــەوە بەشێکی زۆری چین و توێژاڵەکانی تورکیا بە رۆح و خوێن پشتگیریــــان دە کرد ، ئەم یەکڕێزەی ناخۆی تورکیا بووە ھۆکاری ئەوەی کە پێگەی سیاسی و سەربازی تورکیا لەناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا بەھێز بێت و دۆژمنەکانی تورکـــیا ئــــەم ھێزە گەورەیەی ناوخۆ بۆ پشتگیری ئەتاتورک بە ھەند وەربگرن ، وە جارێــــکی تر کەسێتی مەعنەوی دەوڵەتی تورکیا بەھێزتر بـــێت . بەتایبەتی لە زەمەنـــــــــی عەدنان مەندریسە کە ھەڵبژێرا، جارێکی تر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ خۆرئاوا و ئەمەریکا تونـــدوتۆڵتر کرد، بوونـــــە بەشـــــێک لە ئەنزیمـــــەی ســـەربــازی لـــە دژی بەرژەوەندییەکانی روسیا، چەندین دەستکەوتــــی سیاسی و سەربازی و ئابوریان بۆ تورکیا دەستەبەر کرد.
چونکە یەکڕیزی لە ناو دەوڵەتی تورکـــیا بەھێز بوو، پەرتەوازەیی ناو پێکھاتەکانی خۆیان چارەسەرکرد. تەنھا کەلێنێکی بچووکیان نەھێشتەوە کە دوژمـــن سودی لێ وەربگرێـــت ئەمـــە خاڵی بەھــێزی سەرکەوتنەکانی ئەتاتورک و کۆمارەکەی بوو، بۆیە بەردەوامی یەکڕیزی ناوخۆیی تورکیا لە بەرامبەر دووژمنە دەرەکیەکاندا، بۆتە ھەوێنی بەھێزی بەردەوامی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکەدا.