کوردوستان نیشتمانی هەڵبژاردەی خوا.
2021-03-16 10:40:49
عومەر عەلی
پێم بڵێن چ نیعمەتێک لەوە گەورەترە کە خوا ئەم نیشتمانە خۆش و دڵڕفێن و پڕ لە پیت و بەرەکەتەی پێداون.سەرزەوی و ژێر زەوی هەموی جوانی و پاکی و سامانە،هەروەرزێکی جوانی خۆی هەیە .هەر ناوچەیەکی خاوەنی کانزاو کەرەسەی بایەخداری خۆیەتی.جوگرافیایەکی ناوازەی هەیە لە شاخ و دۆڵ و دەشتایی و ڕووباروکانی،درەختەکانی ڕەنگاو ڕەنگن دار بەڕوو زۆرینەی داپۆشیوە ،جونترین و ناوازەترین میوەی هەیە ،دەشتی کشتوکاڵی بەپیت ،لەوەڕگای زۆر،بونی جۆرەها ئاژەڵی ماڵی و کێوی.سەرەڕای هەمو ئەمانەش گەلێکی خواناس و پاک و دڵسۆزو چالاک و زیرەک.ئیبراهیم پێغەمبەر باوکی پێغەمبەران کەبەڕەمزی یەکتاپەرستی و بت شکێنی مێژو ناسراوە مێژوو نوسان دەڵێن بەڕەچەڵەک کورد بوە، پەیامەکەی لەکوردستان بڵاو کردۆتەوەو هەر ئەویش کۆتایی بە دەسەڵاتی ستەمکاری نەمرود هێناوە.سەڕای ئەوەی کە پێغەمبەر نوحیش هەر لە کوردوستان بوەو بەپێی بەڵگە مێژووییەکانیش دەست پێکردن وەی ژیان لەقۆناغی دوەمی دوای لافاو کە لە کوردستانەوە بوە
هەمو ئەم نیعمەتانەی کە خوا بەم گەلەی داوە دەتوانین بە کورد بڵێین گەلی هەڵبژاردەی خوا و کوردوستانیش نیشتمانی هەڵبژاردەی خوایە.بەڵام سەد مەخابن دوای ڕاپەڕینی گەلی کوردوستان حوکمڕانیەکی هاتە ئاراوە کە لە ئاست شکۆی گەورەی نیشتمان و نەتەوەو سەروەری مێژوی و شارستانیەکانی دا نەبوو.سەرکردەکانی نەیانتوانی لە ئاست پیرۆزەکانی ئەم نیشتمان دا بن .خەوی گەورەیان نەبوو بۆ ئەوەی ئەم گەل و نیشتمانە بکەنە سونبولی لێبوردەیی و گەشەپێدان .بۆ ئەوەی گەلەکەی لەنێو گەلانی ناوچەکە سەربەرز بکەن و قەرەبووی ئەنفال و کیمیاباران و جینۆ ساردی بۆ بکەنەوە.لەجیاتی ئەمە سەرۆکەکان هاتن دەستیان دایە شەڕی ناوخۆو دزی و گەندەڵی و تاڵانچێتی و بون بە داردەستەی بێگانە .
لەئێستادا هەمو ئەو نیعمەتانەی کە خوا بەم نیشتمانی داوە نادیدەگرتوەو کردویەتی بە بەڵا بۆی و گەلی کوردوستان ی خستۆتە خراپترین دۆخ و زۆرینەی هاوڵاتیان چاوەڕێی خێری ڕێکخراوە خێرخوازی و نێودەوڵەتیەکانن و وڵاتەکەشیان کردوە بە کاولستان و لە ئێستادا بێجگە لە کەلاوە یەکی وێران هیچی ترنابینین.لێرەوە دەڵێین خوایە ئەمانە چەند تاوانبارن، بڕواناکەم دەرگاوانی دۆزەخیش وەریان بگرێت.