پارتی له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی نه‌یاریدا
2021-03-15 20:17:59
كارزان سه‌باح هه‌ورامی
جوڵانه‌وه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركووك له‌دژی كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و خۆپیشاندانی په‌كه‌كه و حه‌شد له شه‌نگال دوو ده‌رهاوێشه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ن پارتی له مه‌یدانی سیاسی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات، هیچ كاتێك به‌قه‌د ئێستا حه‌شد و میلیشیكان له جوڵانه‌وه‌كانی پارتی نیگه‌ران و هه‌ستیار نه‌بوون، سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه. كه‌ركووك بۆ شیعه و سوننه‌ش یه‌كلا كه‌ره‌وه‌یه، هه‌بوونی پارتی له‌و شاره قوه‌ت ده‌داته هێزه كوردستانییه‌كان، هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌رمووگورتر ده‌كات، ئه‌مه واده‌كات پارتی به‌ره‌یه‌كی نه‌یاری بۆ ببێته‌وه، به‌تایبه‌ت له سنووری ناوچه‌ی گه‌رم، كه خۆی له كه‌ركووك و خانه‌قین و شه‌نگال ده‌بینێته‌وه، ئه‌م به‌ره‌یه به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت سنووری ئیداره‌ی حكوومه‌ت كه (پێیان وایه ته‌مسیلی راسته‌وخۆی پارتی ده‌كات)له‌قاڵب بده‌ن، تاراده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووبون، حكوومه‌ت به‌مانای پارتییه‌كه‌ی له سنووری كه‌ركووك تا پێش پردێ و له شه‌نگال سفربه‌ده‌سته‌وه و له خانه‌قین و مه‌خموریش ئاوت كراوه، تادێت خه‌ڵكی كوردستان له مه‌ترسی ئه‌م به‌ره تێده‌گات كه ده‌یانه‌وێت سنووری قه‌ڵه‌م ره‌وی كوردستان كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆ قۆناغی داهاتووش له‌ناوبردنی قه‌واره‌كه‌یه، هیچ كاتێك به‌قه‌د ئێستا به‌هۆی ئه‌و ئابڵوقه‌ی سه‌ر حكوومه‌ته‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردستان دروستنه‌بووه، به‌تایبه‌ت له‌دوای موشه‌كبارانكردنی هه‌ولێر، ئێستا ده‌نگی نارازی له‌دژی ئه‌و به‌ره‌ی له‌به‌رانبه‌ر پارتی كراوه‌ته‌وه فراوانتر ده‌بێت له كه‌ركووك دۆخه‌كه هه‌روا به‌رده‌وام نابێت، مسته‌فا كازمیش، باش له‌و په‌یامه گه‌یشتووه بۆیه رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی كردووه كه باره‌گاكانی بكرێته‌وه، ئامانج له‌و رێككه‌وتنه راگرتنی باڵانسی دۆخی عێراق، دۆخی كه‌ركووك تێك بچێت به مووسڵ و خواروی عێراقیشه‌وه ناوه‌ستێته‌وه، بۆیه گرنگترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه كه باره‌گاكانی پارتی له كه‌ركووك بكرێته‌وه و دۆخی ئه‌و شاره ئاسایی بكرێته‌وه و گروپه چه‌كدار و میلیشیاكان بچنه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه، ئه‌م به‌ره‌یه له به‌غداش كاری خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌وڵێكی زۆریان هه‌بوو پرۆژه بودجه‌ی 2021ی عێراق تێپه‌رێنن، به‌ڵام گرفتی ناوخۆییان له‌سه‌ر پرسی دادگای فیدرالی ئه‌مه‌ی دواخستووه، ره‌نگبێت شه‌ڕی راسته‌قینه‌ی حكوومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی پارتی له رۆژی تێپه‌راندنی بودجه ده‌ركه‌وێت، كه ئایا پلانی (B)یان ده‌بێت له‌ئه‌گه‌ری تێپه‌راندنی بودجه؟.
ئه‌وه‌ی گرنگه پارتی چۆن رووبه‌رووی ئه‌م به‌ره‌یه‌ده‌بێته‌وه؟ پێش پرسیاره‌كه ده‌بێت ئه‌وه وه‌ك گریمانه باس بكرێت، پارتی بۆ داهاتووی خۆی ستراتیژیه‌تی كاری خۆی له كوردستان ده‌بێت یان له‌به‌غداوه سیاسیه‌ت ده‌كات؟، راستیه‌ك هه‌یه ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت خۆی له‌و شه‌ره قاڵبدانه ده‌رباز بكات، ده‌بێت سیاسه‌ت له‌به‌غداوه بكات، پێویستی به (موجازه‌ڤه‌یه‌ك)هه‌یه، چونكه ده‌ركه‌وت به‌شداری كورد به‌م شێوه‌ی ئێستا له‌به‌غدا هیچ له دۆخه‌كه ناگۆرێت، بۆیه پێویستی به تاكتیكی نوێی سیاسی هه‌یه كه باشترین بژارده‌یان دروستكردنی هاوپه‌یمانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه له‌گه‌ڵ كوتله جیاوازه‌كان، ئامانجی یه‌كه‌م لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه پارتی هاوبه‌ش ده‌بێت له دانانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران ناچار ده‌كرێت له‌به‌غداوه له‌دژی كوردستان بریار نه‌ده‌ن، دووه‌م پارتی شه‌ڕه‌كه له هه‌ولێره‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه، چونكه ده‌ركه‌وت هه‌ولێر به‌م سیاسیه‌ته‌وه له‌ژێر فشاری زۆردایه، ئه‌مه‌ش پێویستی به گۆرانكاری هاوكێشه‌كه‌هه‌یه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان ده‌بێت له به‌غداوه (موخاته‌به‌ی) هه‌ندێك سیاسه‌ت بكرێت، به‌شێكی دیكه‌ی به‌ره‌ی دژه‌پارتی سیاسه‌تی فراوانكردنی میحوه‌ره‌ی شه‌ڕیان ده‌ست پێكردووه، له‌لایه‌ك فشاری بودجه و له‌لایه‌ن موشه‌كبارانی هه‌ولێرو لایه‌كی دیكه رێگه‌نه‌دان به‌كردنه‌وه‌ی باره‌گاكان و پرسی ناوچه جێناكۆكه‌كان وای كردووه كه بیانه‌وێت ئاراسته‌ی شه‌ره‌كه فراوان بكه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پارتییه تێپه‌راندنی ئه‌م ئابڵوقه‌یه ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانانه پشتیوانییه له سیاسه‌تی كشانه‌وه‌ی میلیشیكان له سنووری كوردستان و به‌هێزكردنی پێگه‌یان له سنووری كوردستان، چونكه به‌ره‌ی كوردستان بكه‌وێت به‌ره‌ی جیهان له عێراق شكست ده‌هێنێت، ره‌نگ بێت له‌م خاڵه‌دا پارتی و ئاراسته‌ی جیهان یه‌كبگرنه‌وه.
له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ره‌ی به‌رانبه‌ر به‌پارتی دروست بووه، دیار نییه پرۆژه‌ی داهاتوویان چییه، له‌چوار چێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش یه‌ك ده‌گرنه‌وه یان به‌رده‌وامی به‌م سیاسه‌ته ده‌ده‌ن، هه‌ندێك رێگایان تاقیكردوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتووش نه‌بوون به‌تایبه‌ت له پرسی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان بۆ به‌غدا پرسی راسته‌وخۆ ناردنی بودجه‌ی كوردستان له‌به‌غداوه، ئه‌مانه‌ش له‌به‌غداوه ره‌تكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه به‌م هه‌وڵه‌وه ده‌وه‌ستن؟ بێ گومان نه‌خێر ئه‌وه پارتییه ده‌بێت له ئه‌گه‌ری رێككنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا پارسه‌نگی كوردستان راست بكاته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و فشارانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر حكوومه‌ت، ره‌نگ بێت پارتی چانسی له هه‌موو نه‌یاره‌كانی زیاتر بێت له‌م قۆناغه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆخی ئابووری جیهان و كۆرۆنا به‌به‌راوردی قۆناغی سه‌ره‌تای نه‌خۆشییه‌كه روونتر بوه‌ته‌وه و بوژانه‌وه‌ی ئابووریش دروست بووه، ئه‌مه‌ش واده‌كات حكوومه‌ت جوڵه‌یه‌ك به‌و دۆخه بدات كه تێی كه‌وتووه، بابه‌تی دیكه‌ش نه‌بوونی پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووه له‌لایه‌ن نه‌یارانی پارتییه‌وه كه دواجار ره‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆرانكاری هاوكێشه‌كان هه‌بێت.
به‌شێك له نه‌یارانی ئه‌و به‌ره‌یه ئێستا هه‌وڵه‌كانیان چركردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رسێ رێكه‌وتنی (هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر بودجه و هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر شه‌نگال و هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر كه‌ركووك) نه‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، رێككه‌وتن له شه‌نگال بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له كه‌ركووكیش ده‌چێت، بۆیه تادێت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حه‌شد و نه‌یارانی ئه‌و به‌ره‌یه هه‌وڵه‌كانیان فراوان ده‌كه‌ن و گوشاره‌كانیان به‌هێز ده‌كه‌ن بۆ شكست پێهێنانی ئه‌و رێككه‌وتنانه. له‌هه‌موویان گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ئارامی بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌رێته‌وه و هێزه تورنده‌وه‌كان بخرێنه ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كان كه ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێك ده‌دات به پرۆژه‌كه‌ی پارتی كه به‌هێزكردنه‌وه‌ی كوردستانه.