Draw Media

بیتكۆین و هەڵشۆیی

بیتكۆین و هەڵشۆیی

2021-03-12 14:42:27


نەوزاد مجید هەمەوەندی 

ئابووری ناسان كۆكن لەسەر ئەوەی خواست و نرخ هاوتەریبن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەكانیان , واتا خواست لەسەر هەركاڵایەك زۆربێت ڕاستەوخۆ نرخەكەی بەرەو بەرزی هەڵدەكشێت. هەر بۆیە دراوە ئەلیكترونیەكان بەشێوەیەكی خێرا خواست و داواكاری و كڕیاری زیاتری بۆ دروستبوو . دراوە ئەلیكترۆنیەكان یان دراوە ژمارەییەكان هەندێك  جاریش پێیان دەگوترێت دراوە گریمانەییەكان وەك بیتكۆین bitcoin و ئیپریوم Ethereum  و لایتكۆین LTC و ڕیبل XRP و زكاش ZEC و بیتكۆین كاش و ئیپریۆم كلاسیك و چەندانیتر .
دروستبوون و سەرهەڵدانی بیرۆكەی دراوی ژمارەیی bitcoin دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2008 لە لایەن ساتوشی ناكامۆتۆ (Satoshi Nakamoto) كە تا ئێستاش نازانرێت كەسێكە یان چەند كەسێكن و سەربە چ ووڵاتێكن . لە بەرواری 3/1/2009 ئەم دراوە بە شێوەكی ڕاستەخۆ و خێرا بڵاوبۆوە كە ئەم دراوە تەنها لە ڕێگای تۆڕەكانی ئینتەرنێتەوە ئاڵوگۆڕی پێوە دەكرێت , واتا ناتوانرێت دەستی لێبدرێت (ملموس) نیە خۆناساندنی ئەم دراوە زیاتر بە هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە بوو چونكە سەرهەڵدانی ئەم ڤایرۆسە بوە هۆی وەستانی جولەی خەلك و هاتووچۆ و داخرانی بازار و بانكەكان هەر بۆیە خەلكی بەهۆی مانەوەیان لە ماڵەكانیانەوە پەیوەست بوون بە بەكار هێنان و كرینی زیاتری دراوی ئەلیكترۆنی كە تا ڕادەیەك پێداویستیەكانیان بۆ فەراهەم دەكرا , یەكەم نرخی بیتكۆین لە ساڵی 2009 بریتی بوو لە 1309.03 دۆلاری ئەمریكی بۆ هەر بیتكۆینێك ئەم ڕێژەیەش لەبری تێچووی بەكار هێنانی كارەبا و كومپیوتەربوو بۆ هەر بیتكۆینێك.
 بەهۆی خواست و كرینی ئەم دراواە لە سەرەتای دەرچوونی وەك دراوێكی نوێ و بێ هاوشێوە ئەم كەسانەی سەرەتا ئەم دراوەیان كڕی هەوڵی هێنانی خزم و كەس و خەڵی نزیكی خۆیان دەدا بۆ هێنانە ناو ئەم بابەتە و كڕینی بەشێك لەم دراوە ژمارەییانە بەمەش نرخی هەر بیتكۆینێك زیادی دەكرد بەهۆی بوونی خواست و قازانج كردنی كڕیاری یەكەم خەڵكێكی زۆر ڕووی لە كڕینی دراوەكە كرد و بەماوەیەكی كەم نرخەكانی وردە وردە  بەرەو بەرزبوەوە هەڵكشا و هەر ئەمەش وایكرد ببێت بە ریكلامێكی بریقەدار بۆ ڕاكێشانی كڕیاری زیاتر . تا ئێستاش خەڵك لە جیهان پارەیەكی زۆر دەخەنە ئەم مامەڵەیەوە كە هەركاتێك سایت و بەرنامەی ئەم دراوە بوەستێت هیچ كەسێك نیە قەرەبووی ئەم خەڵكە بكاتەوە یان وڵاتێك بەرپرسیاریەتی ئەم دۆخە بگرێتە ئەستۆ . هەر بۆیە لێكدانەوەكانم بۆ ئەم بابەتە مامەڵەی دراوی ئەلیكترۆنی و مامەڵەكردن لەگەڵ هەڵشۆیی بە بۆچونی من هاوشێو و هاو ئەنجام دەبن . چونكە ئەم جۆرە مامەڵانە بەشێكی زۆری پارەی نەختینەیی لە ناو هەرێمی هەرێمی كوردستان و گیرفان و قاسەكانی وولات دەگوازیتەوە بۆ هەندێك قاسەو گرفانی ووڵاتانی دەرەوە كە ڕەنگە چەند كەسانێك چانسی ئەوەیان بێت لەم ڕێگایەوە هەم قازانج بكەن و هەم نەكەونە بەر گورزی ئەم هەرەس هێنانەی لە هەر كات و ساتێك بێت ڕوو دەدات و ئەو كەسانەی لەكاتی هەرەسەكە خاوەنی دراوی ژمارەیی بێت زەرەرمەندی یەكەم دەبێت و ئەوەشی لە پێش ئەم هەرەسی ئابووریە دراوە ژمارەییەكانی فرۆشتبێت براوەی یاریەكەدەبێت وەك ئەو كەسانەی كەپارەكانیان لە پێش بەرواری تەقینەوەی هەرەسی هەڵشۆیی وەرگرت براوەبوون و ئەوانەشی چاوەڕێی وەرگرتنی قازانج و سەرمایەی دەستی هەڵشۆیی بوون ئێستا لە دڵە ڕاوكێ و ڕێگای دادگا دەكوتنەوە بۆ سۆراغێكی سەروەت و ماڵەكانیان .

ماموستای زانكۆ پسپۆری ژمێریاری و دارایی 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand