Draw Media

پوولێكت نه‌بێت پوولێك ناهێنیت!

پوولێكت نه‌بێت پوولێك ناهێنیت!

2021-03-11 17:32:10


د. كامه‌ران مه‌نتك
 
له‌سه‌ر پوولێك توركیاو ئیران هاتنه‌ سه‌ر خه‌ت، نه‌ك به‌ته‌نیا سووكه‌یه‌تیان به‌ میلله‌تی كوردو خاكی كوردستان كرد، به‌ڵكو سووكایه‌تیان به‌هه‌موو پیرۆزیه‌كانی كوردستانیش كرد. باخچه‌لی گوتی خاكه‌كه‌تان له‌ژێر پێی ئیمه‌دایه‌، كه‌واته‌ ئاڵاكه‌شمان له‌ژێر پێی ئه‌واندایه‌، به‌هاكان و زمان و رۆشنبیری و ناموس و كه‌رامه‌تی كورد له‌ژێر پێی ئه‌واندایه‌!. ئه‌وان ئه‌و هه‌موو پیرۆزیانه‌ی ئێمه‌ به‌ پوولێك هه‌تك ده‌كه‌ن، كه‌چی ئێوه‌ رۆڵه‌كانی خۆتان پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن و براكانی خۆتانیان بۆ ده‌كوژن!. ئێوه‌ به‌ده‌یان گه‌نجی كوردتان ته‌سلیم به‌توركیاو ئێران كرده‌وه‌، ئێوه‌ به‌ هه‌زاران گه‌نجی كوردتان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیاو ئێران كوشت و به‌كوشتن دا، ئێوه‌ نه‌وتی كوردستانتان به‌تانكه‌رو به‌بۆڕی و ته‌نانه‌ت به‌ناوله‌پیش بۆ توركیاو ئێران گواسته‌وه‌، ئێوه‌ چی نه‌ما بۆ توركیاو ئیرانی نه‌كه‌ن؟! كامه‌ سیخوڕو جاسوسی تورك ئیران‌ به‌ قه‌د ئێوه‌ خزمه‌تی به‌و دوو ولاته‌ كردبێت؟ كێیه‌ هینده‌ ئیوه‌ بۆ رازیكردنی دلی توركیاو ئێران ئه‌وه‌ی بیری لینه‌كرابێته‌وه‌ دژی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی كردبی!. ئێوه‌ خاك و وڵات و گه‌ل و سامانی سه‌ر زه‌وی و ژیر زه‌ویتان كرده‌ قوربانی پێلاوه‌كانی تورك و فارس، خوینی گه‌نجه‌كانتان كرده‌ شایاشی مه‌رحه‌بایه‌كی تورك و فارس، كه‌چی ئه‌وان پولێكتان پێڕه‌وا نابینن، ئێوه‌ كه‌ گه‌لتان له‌ده‌ستدا، واته‌ پوولێكتان نه‌ما، كورد له‌مێژه‌ گوتویه‌تی ئه‌وه‌ی پوولێكی نه‌بیت پوولێك ناهێنیت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand