عێراق حەوشەی پشتەوەی تاران و واشنتۆن!
2021-02-25 06:25:35
درەو:
رانانی: سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئاییندەی
- سەبارەت بە پرسە گشتییەکان لە عێراق:
یەکێک لە گۆڕاوە کاریگەرەکان لەسەر سیاسەتەکانی ئەمریکای سەردەمی بایدن، دۆسێی درێژخایەنی ئێران ئەمریکایە، هەر جۆرە مامەڵەیەکی توند یان نەرم لەگەڵ ئێران‌دا ڕاستەوخۆ کاریگەریی دەبێت لەسەر سیاسەتەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکەدا، ئەزموونی بایدن (جیا لە سەردەمی سیناتۆری و سیاسەتکردنی دوورمەودا) و مامەڵەی "نە شیش بسووتێ نە کەباب"ی لەگەڵ ئێران‌دا لە کۆشکی سپییەوە دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠٩، ئەوکاتەی کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا (ئۆباما) بوو، کە دۆسێی عیراق درایە دەستی، هەر ئەو دەم زانی ئەوە تەنها ئەمریکا و هاوپەیمانانی نین کە پرسی دەوڵەتداریی و بەڕیوەبردنی هاوکێشە ئاڵۆزەکانی عێراق بەڕێوەدەبەن، بەڵکو هاوبەشێکی ناچاریی هەیە کە ئێرانە و ڕکابەرێکیشی هەیە کە قاسمی سولەیمانی بوو، بەهەمانشێوە ئەویش پرسی بەڕێوەبردنی دۆسێی عێراقی لە لایەن وڵاتەکەیەوە پێسپێردرابوو. هەر ئەوکاتیش جۆرێک لە ڕێگەی دبلۆماسییەتی نهێنی و مامەڵەی واقیعگەرایانەوە، تاڕادەیەک ستوونی و ئاسۆیی بەیناوبەین لە کێکی دەوڵەتەوە تا پانتایی تایەفییان پێکەوە تا هاتنی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی ئیدارەدا.
هەرچەند جیهان و عێراقی ئێستا و دۆخی پاش کۆرۆنا و بایدنی هەنووکەیی گۆڕاوون و ناتوانرێ هەمان کەسێتی و دەوڵەت و سیاسەتی ٤ساڵی پێشووتر ببینرێنەوە. بەگریمانەکردنی ئەوەش کە هیچ یەک لە واشنتۆن و تاران (بە سەردەمی ترەمپ و قاسم سولەیمانیشەوە) نەیانوویستووە جەنگی دەستەویەخە و گەرم و ڕووبەڕوو هەڵبگیرسێنن، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە هێشتا عێراق، حەوشەی پشتەوەی هەریەک لە واشنتۆن و تارانە، هەر نزیکبوونەوە و دوورکەوتنەوەیەک کاردەکاتە سەر ئارامی، سەروەریی، گەشەی عێراق بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە، هەردوولا، عێراق کارتى نەرم و توند و سێبەری دەستییانە.
ئەگەرچی هەم خۆیی و هەم ئەندامانی تیمە پەیوەندیدارەکی بە پرسەکانی عێراقەوە، باش ئاگاداریی پرسەکانی ئەم وڵاتەن، بەڵام هەنووکە سیاسەتی نوێی بایدن لەبارەی عێراقەوە ڕوون و تەرجەمەکراو نییە، لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانیشیدا ئاماژەیەکی سەراپاگیر و ڕوونی بۆ سیاسەتی خۆی لە عێراقدا نەکرد. دیارە ئەو ڕاستییەیان چاک دەرک کردووە، کە داڕشتنی سیاسەتی نوێ بەرامبەر بەغدا بە بێ یەکلاکردنەوە و داڕشتنی سیاسەت بەرامبەر تاران لۆژیکی و واقیعی نابێت.
لە پرسی عێراقدا سێ فاکتەری "کۆنی نوێ" کاریگەریی تەواویان لەسەر مامەڵەی ئیدارەکەى بایدن لە عێراقدا دەبێت:
١. پرسی میلیشا کۆن و نوێکانی لایەنگری ئێران لە عێراق: هەر لە سەردەمی ئۆبامادا، لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە و خۆڕێکخستنەوەی "میلیشیا ئێرانییەکان"ی عێراق بە بیانووی بەرەنگاری داعشەوە، دوایین ئەو تەگەرانە بوون کە هاتنە پێشی ئیدارەی ئۆباما و تیمەکەی، هەم ئێران و هەم میلیشیاکانی لەوکاتەدا بە سیاسەتی هەڵکشان و داکشانییان بەرامبەر کۆشکی سپی، توانییان هەلێکی نوێی ئابووریی و سیاسیی بدەنەوە خاوەنەکانیان(ئێران)، بە هێنانەسەرخەتی ئەمریکا و ئارەزووی کۆشکی سپی بۆ ڕێککەوتنی ٥+١. ئێستا هەم دیسانەوە هەم ئەو میلیشیایانە (حەشدی وەلائی و یاوەرانیان)و هەم میلیشیای نوێ لە مناڵدانی ئەمانەوە سەریان هەڵداوە (ئەسحابولکەهف، سەرایای عشرین، ئەولیائودەم و ڕەبعەڵلا و...تاد)، کە ئەمانەی دووەمیان هەم کارەکانی جارانی حەشد لە لێدانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدەن و هەم تەکنیکێکی نوێی دەستی قائانی جێنشینی قاسم سولەیمانییە بۆ نمایشی بازووی ئێران بەرامبەر ئەمریکا. بۆیە ئەرکی نوێی بایدن تەنها سنووردارکردنی حشدی وەلائی و ڕازیکردنی پێکهاتەکانی عێراق نییە، بەڵکو مامەڵەشە لەگەڵ نەوەی دووەمی حەشدی وەلائی و نوێ.
٢. پرسی ڕێککەوتنی ٥+١: یەکێک لەو پرسانەی دیکە کە ڕاستەوخۆ کاریگەر دەبێت لەسەر سیاسەتی هەرێمی و عیراقی کۆشکی سپی، گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەیە بۆ ڕێککەوتنی ٢٠١٧ی ٥+١ی پەیوەست بە ئێرانەوە، لە ئەگەری نزیکبوونەوەدا، ئەوا ئێران لە ڕووەکانی: سپیکردنەوەی پارە و گرفتی بانکی و دراوی، هەناردەکردنی نەوت، کڕینی پیداویستییە پیشەسازی و جەنگییەکانی و ..تاد، فشاری خۆی لەسەر بەغدا و هەولێر کەمتر دەکاتەوە، چونکە ئەوکات ڕاستەوخۆ بەشێک لە سپیکردنەوە و "پێچپێلێدانی سزاکان"ی لەسەر هەڵدەگیرێت و بارگرانی بۆ عێراق کەمتر سازدەکات.
بەڵام لە سیناریۆی نەگەڕانەوە بۆ ٥+١ یان لانیکەم هەمووارکردنەوەی ڕێککەوتنەکەیە، ئەوا فشاری ئێران ڕاستەوخۆ لە عێراقەوە دەبێت و پانتایی ئەم وڵاتە باشترین هەل دەبێت هەم بۆ بازرگانی و کەمکردنەوەی کاریگەریی سزاکانی، هەم نمایش‌کردنی بازووی توندی خۆی، کە ناچاری دەکەن پەنابەرێتە بەر توندەهێز و نەرمەهێزی خۆی لە عێراق و سەرئێشەسازیی بۆ ئیدارەی کۆشکی سپی لە عێراقدا.
دیارە هەر لە کۆتاییەکانی ئیدارەی ئۆبامادا، گرفتە تەکنیکی و سیاسییەکانی ٥+١ دەرکەوت و خودی کۆشکی سپی و ئسوڵییەکانی نێو ئێرانیش کەوتنە ڕەخنەکاریی ڕێککەوتنەکە، هەرچی ڕەخنەگرانی ئەمریکایە، پێیانوابوو کە ڕێککەوتنەکە کەمووکوڕی هەیە، لەسەر ئەو بنەمایەی کە دەبوو تێیدا موشەکی کیشوەربڕ و دوورهاوێژی ئێرانیش سنووردار بکرێت بەوپێیەی لەواقێعدا ئەوە مووشەکەکانن هەڕەشەی ڕاستەقینەن بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بەر لە ئەتۆم، ئەوەتا ئێران بەو مووشەکانە توانیوویەتی بەرژەوەندی واشنتۆن و هاوپەیمانانی لە یەمەن، لوبنان، سوریا و عێراق و هەرێمی خستووەتە مەترسییەوە.
ئێستا ئێران ئەوە هیچ کە دەستی لە موشەکناردن و پشتیوانی پرۆکانی لەو وڵاتانە هەڵنەگرتووە، بەڵکو بە پرۆژە یاسایەک ٢٠٪ کورە و پیشەسازییە ئەتۆمییەکانی خستووەتەوەکار کە پێچەوانەی بەندەکانی ڕێککەوتنەکەیە.
هەردوو کۆشکی سپی و پاستۆریش، یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە پێشێلی ڕێککەوتنەکە و هیچکامیان نایانەوێت دەسپێشخەربێت بۆ نەرمی نواندن، لە کاردانەوەیەکیشیدا، بایدن بە وەڵامی "نەخێر"ی قاتیع، دووپاتی کردەوە گەر ئێران نەگەڕێتەوە بۆ ٥+١، هیچ جۆرە مەیلێکی بۆ دووبارەکردنەوەی سەردەمی ٥+١ نییە، گەرچی لە کۆنگرەی میونیخی ئاسایشیی ڕۆژی هەینیدا دەرگایەکی نوێی بۆ ئێران ئاوەڵا کرد، بەڵام بە تێبینی و تەحەفوزاتەکانی پێشترییەوە. جیا لەمانەش ئاکامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختی سەرۆکایەتی ئێرانیش کاریگەر دەبێت لە کەمکردنەوە و زیاترکردنەوەی ئەو مەودایەی تاران و واشنتۆن.
٣. پرسی کورد لە ئێران و عێراق: دیسانەوە ئەم گۆڕاوەش کارتێکەر و کارتێکراوی نێوسیاسەتی بایدن دەبێت لەناوچەکەدا، گەرچی مێژووی سیاسیی بایدن زیاتر لەگەڵ کوردانی عێراقدا سازوکاری هەبووە، پرسی کوردی ئێران کەمتر لەئەجێندا سیاسییەکەیدا جێکردووەتەوە، بەڵام لە گریمانەی دوورکەتنەوەی زیاتری تاران و واشنتۆن، بێگومان پرسی کورد هەم لە ئێران وەک کارتی فشار لەسەر تاران و هەم لە عێراقیش کوردەکان دوایەمین پەناگەی ئارامی سەرباز و سیاسەتی واشنتۆن دەبن لە بەکارهێنانی خاکەکەیەوە بیگرە تا نینۆککردنی تاران و باڵانسڕاگرتنی هێزی ئەمریکا بەرامبەر پرۆئێرانیەکان لە عێراقدا.
لە ئاماژەکانی ئەم دواییەی نمایشی ئێران و پرۆکانی، چ لە هەرێمی کوردستان بە بۆردوومانکردنی بنکە و بەرژەوەندییە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانانی، چ لە نێوەڕاست و باشووری عێراق لە بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەی واشنتۆن، کاروانە سەربازییەکانی هاوپەیمانان، لێدانی هێز و لایەنە سیاسییەکانی نزیک لە ئەمریکا و تیرۆرکردنی چالاکوانان، دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە سیاسەتی هەنووکەیی تاران و واشنتۆن هەواڵی خۆشی بۆ عێراقییەکان پێنابێت و ڕێگایەکی خوارووخێچ چاوەڕوانی عێراقە لە سێبەری گرژییەکانی ئەو دوو وڵاتەدا.
- سەبارەت بە گروپه چه‌كداره‌كان له عێراق:
سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا به‌رامبه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق، دەکرێت له سه‌ر سێ ئاست بخوێنرێته‌وە:
ئاستى يه‌كه‌م: تاراده‌يه‌كى زۆر په‌يوه‌ست و گرێدراوى سياسه‌تى ده‌ره‌كى ئه‌مريكايه به‌رامبه‌ر به ئێران و ئه‌و گروپانه‌ى له لايه‌ن ئێرانه‌وه پشتگيرى ده‌كرێن، کە ئه‌مريكا وه‌ك نوێنه‌رى ئێران مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
ئه‌م گروپانه له عێراقدا له‌پێش كۆتايهاتنى داعش وه‌ك هێز و قه‌باره‌يان، كه زياتر وه‌ك نه‌وه‌ى يه‌كه‌مى تازه‌ى گه‌شه‌كردوى مۆدێلى لوبنانى له عێراق، جۆرێك پارێزگار و شه‌رمنانەتر ئاراسته‌كراو بوون به‌رامبه‌ر به هەبوونى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له‌عێراقدا، له‌مه‌ش به‌شێك له‌و هێزانه كه بانگهێشتى هاوپه‌يمانى نێو ده‌وڵه‌تيیان كرد بۆ عێراق و شه‌ڕی دژبه‌تيرۆر و پاراستنى ئاسايشى عێراق چه‌كه‌ره‌يان كردبوو. به‌شه‌كه‌ى تريان كه نه‌وه‌ى دووه‌مى گرووپه‌كانن، زياتر ڕاشكاو و راديكاڵن له ڕووى ئينتيماوە گوتارێكى ئاشكرا و مانيفێستێكى ڕوونيان هه‌يه و ئه‌مريكا وه‌ك داگيركه‌ر سه‌يرده‌كه‌ن، چه‌ندين گرووپى به‌رگرى چه‌كدارييان دروستكردوه، ئه‌م گروپانه زياتر له‌دواى كوژرانى قاسم سوله‌يمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌نديس به‌ده‌ركه‌وتن. له‌ڕوى هێز و لۆژيكى سه‌ربازى پێگه و قورسایيان هەيه، تا رادهيهكى زۆریش قسه‌ى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌يان لايه.
ئاستى دووه‌م: مامه‌ڵه‌ى ئه‌مريكایە له گفتوگۆى ستراتيژیى عێراق-ئه‌مريكا، كه به ناوى گفتوگۆى ستراتيژیى ناسراوه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دۆسيه گرنگانه‌ى گه‌نگه‌شه ده‌كرێن، پاشان وه‌ك ڕێكکه‌وتننامه‌ى ستراتيژى واژوو بكرێت، يه‌كێك له ته‌وه‌ره زيندووه‌كانى ئه‌م ڕێکكه‌وتننامه‌يه، كه دڵى ڕێكکه‌وتنامه‌که‌شه دۆسيه‌ى ئاسايش و چۆنێتى ڕێكکه‌وتنه له‌سه‌ر بابه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكا، بابه‌تى مه‌ترسى تيرۆر، چۆنێتى به‌هێزكردنى سوپاى عێراق، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وەى گرووپ و ميليشا چه‌كدارييه‌كانه.
ئاستى سێيه‌م: مامه‌ڵه‌ى ئه‌مريكایە له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا به گشتى و دۆسێى ئاسايشى كوردستان و مامه‌ڵه‌كردنە له‌گه‌ڵيدا به‌تایبەتى، سەبارەت بەوەى کە ئه‌مريكا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاسايشى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كات، بايه‌خى ستراتيژى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌مريكا چييه، شوێنى هه‌رێمى كوردستان له ڕێكهوتنى ستراتيژى ئاسايشدا چى ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ئاستى يه‌كه‌م: ئه‌مريكا سياسه‌تى ئاراسته‌كراوى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه‌يه كه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى هێز نييه دژی ئێران و به‌داى گۆراوى تازه و جێگره‌وه‌ى سياسیى نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت، مۆدێلى هاوپه‌يمانى سعودى بۆ عێراق ره‌تده‌كاته‌وه. بۆيه گوتارى فه‌رمى ئێران و گروپهكانى كه نوێنه‌رايه‌تى ده‌كه‌ن، به ڕاشكاوى ئه‌وه‌يه هاوسه‌نگى ڕابگرن له نێوان فشاركردن و دژايه‌تیكردنى راسته‌وخۆ. ئه‌مه‌ش ئه‌و دوو مۆدێله نوێنه‌رايه‌تى ده‌كه‌ن كه له ئاستى دووه‌مدا باسکرا. واته نه‌وه‌ى يه‌كه‌م و نه‌وه‌ى دووه‌م.
بۆ ئاستى دووه‌م: پابه‌ندى ئه‌مريكا و عێراقە به‌درێژه‌دان به پلانى درێژه‌دان به‌گفتۆگۆ و گه‌يشتن به ڕێكهوتنامهى ستراتيژى عێراقى-ئه‌مريكى، كاتێك له وێنه گشتيه‌كه‌دا، ڕاڤه‌ى هه‌ڵوێسته‌كان و ڕه‌فتارى سياسى بكه‌ين، بۆ نموونە ده‌ستنيشانكردنى ماكگۆرك بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ى لێده‌خوێنرێته‌وه کە زياتر به ئاراسته‌ى سياسه‌تى ناجێگردا هه‌نگاو ده‌نرێت، ره‌نگه كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكا بژارده نزيكه‌كه بێت و رۆڵى ميليشاكانیش زياتربێت.
بەڵام سەبارەت بە ئاستى سێيه‌م: کە هه‌رێمى كوردستان و ئاسايشى هه‌رێمى كوردستانه، هێرشه موشه‌كيه‌كه‌ى شه‌وى (١٤ى شوبات) و كاردانه‌وه خێراكانى ئه‌مريكا به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه و په‌نجه ڕاكێشان بۆ گروپه چه‌كدارييه‌كانى شيعه كه ناويان له‌خۆيان ناوه هێزه‌كانى به‌رگرى، ده‌رفه‌تێكى تازه و سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى پاڵپشتيیه‌كى رانه‌گه‌يەنراوى ئه‌مريكا بوو، له‌دواى چوار ساڵ له سياسه‌تى ته‌ماشاكه‌رێكى لايه‌نگرى عێراق له‌سه‌ر حسێبى كوردستان.
ئه‌م ده‌روازەیە دوو ئامانجى سه‌ره‌كى تيا ده‌ستنيشانكراوه، ئامانجێكى فشاریى به‌رجه‌سته كه ئاشكراى كرد ده‌توانرێت هه‌ولێر بكرێته ئامانج و پێگه‌يه‌كى پارێزراو نييه بۆ ئه‌مريكا. ئامانجى دووه‌ميش ئه‌وه‌بوو ئه‌مريكا له‌ڕێگه‌ى ئه‌م فشاره‌وه توانى خۆى مانيفێست بكات و دووریش نيه، له ده‌رفه‌تى نزيكدا، گروپه چه‌كدارييه‌كان بكاتەوە به ئامانج.
- ڕانانی ئایندەیی ژمارە (9)
- توێژەران: د.هەردی مهدی میکە، د.یوسف گۆران، د.ئومێد رفیق فتاح، د.عابد خالد رسول،