لە نێوان دوو سیستەم دا
2021-02-22 08:16:56
ئازاد جۆڵا
سەرەتای هەموو دەسەڵاتەکان بە مەرکەزی دەستی پێ کردووە ، هەر لە سەرەتای دروست بوونی خێزان و دواتر کێخوا و ئینجا دەسەڵاتی ئاغا و دەرەبەگ و بنەماڵەو هۆز و خێڵ و دواتر بەڕێوەبردنە سەرتاکانی حوکمڕانی و دوای ئەوەش قۆناغی دەرەبەگایەتی و نیمچە سەرمایەداری و دواتر لووتکەی سەرمایەداری جیهان ،
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی 17 ی ئۆکتۆبەر گۆڕانکاری گەورەو بەرچاو لە شێوازی حوکمڕانی و سیستەمی بەڕێوەبردنی گەلان هاتە ئاراوە ،
ئەوکات جیهان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوو بوو ،
جەمسەری ڕۆژهەڵات بەناو ( سۆسیالیزم ) و جەمسەری ڕۆژئاوا ( سەرمایەداری ) ، ساڵانێکی زۆر ئەم دوو جەمسەرە لە شەڕی ساردی نێوانیان بەردەوام بوون ، بەڵام بەهۆی هەڵەکردن لە پیادەکرنی سیستەمی سۆسیالیزم و پەیڕەوکردنی سیاسەتی مەرکەرزی و دەسەڵاتی شموولی لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا سەرئەنجام بەزیانی بلۆکی بەناو سۆسیالیزم و جەمسەری ڕۆژهەڵات و چینی ناوەڕاست و ڕەنجدەران و بەجێماوی گەلانی ڕۆژهەڵات و جیهانیش کۆتایی هات ، لە بەرامبەردا هێزی بەرەپێش چوون و هەیمەنە و هەژموون و داگیرکاری و شەڕی تایبەت و چەوسانەوەو قازانج خوازی لە لایەن ڕۆژئاو و سستەمی سەرمایەداری جیهان بە ڕابەرایەتی ئەمریکا گەیشتە لووتکە و پەلی هاوێشت بۆ ووڵاتانی دوورە دەست و بەجۆرێک لە جۆرەکان کۆنتڕۆلی تەواوی ئابووری و سەربازی و تەنکنۆلۆژیای جیهانی کرد و توانی بۆ ماوەیەک یاری بە چارەنووسی تەواوی مرۆڤایەتیەوە بکات ، بەڵام ئەم سەرکەوتنەی سەرمایەداری جیهان چونکە بنچینەیەکی مرۆڤایەتی و مرۆڤ دۆستی نەبوو هەر بۆیە بێ گرفت و بەهەشت ئاسا نەبوو ، بۆیە ئێستا دووبارە شۆڕشی ڕزگاری مرۆڤایەتی لەناو هەناوی سەرمایەداری جیهان وا خەریکە سەری هەڵدایەوەو لە ڕۆژهەڵاتیش سیاسەتی پاوانخوازی و شموولی و مەرکەزیەت ڕەتکرایەوەو هەردوو هەوڵەکە ئێستا بەئاڕاستەی ئازادی و ڕێزگرتن لە مرۆڤ و دابەشکردن و شۆڕکردنەوەی دسەڵات هاتۆتە بوون و کەم نین ئەم گەل و وڵات و ئازیدیخوازانەی لەسەرانسەری جیهانەوە دەنگی ناڕەزایی و خۆڕێکخستنیان بەرزکردۆتەوەو سنوریان بۆ پەلکێشیەکان و چەوسانەوەی زیاتری سەرمایەداری جیهان و سیاسەتی پاوانخوازی و شموولی و ناوەندێتی داناوەو دووبارە کەوتونەتەوە خۆڕێخکستنەوە و بەدەست هێنانەوەی ئازادی مرۆڤ و دادپەروەری و خۆبەڕێوەبەری لە دەسەڵاتدا ،
ئێستا گەلانی دونیا چاک لەم ڕاستیە تێگەیشتوون
( سوسیالیزمی ڕاستەقینە )
کۆمەڵگایەکی هەرەوەز کار و بەرهەم هێنی دەوێت ،
نەک کۆمەڵگایەکی مشەخۆری بەکاربەر !!!!
هەروەها لەم ڕاستیەش گەیشتوون
( سیسەتمی حوکمڕانی وڵات )
خۆبەڕێوەبەریەکی شارستانیانەی دەوێت ،
نەک دەسەڵاتێکی سیاسی چەوسێنەر و خۆسەپێن !!!