چی بكرێت؟
2021-02-20 17:30:47
كامەران وریا قانع
كاتێك جۆن بایدن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای برده‌وه، زۆربه‌ی میرنشینه‌كانی كه‌نداو به سعودیه‌شه‌وه ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشت، رۆژانه رۆژنامه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو باسی دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆی به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌كه‌ن كه له‌سه‌رده‌می ئۆباما روویدا كاتێك بایدن جێگیری بوو. ئه‌م ترسه‌ش ره‌وایه‌تی خۆی هه‌یه ، چونكه به‌شێكی زۆری ستافی بایدن هه‌مان ستافن كه له حكومرانی ئۆباما ده‌ست به‌كار بوون، دیموكراتیه‌كان زۆر ره‌شبینانه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ڕوانن كه سیخناخه به سیاسی نه‌زان و دیكتاتۆری بچوك، ئۆباما گه‌یشتبوه بڕوایه‌ك لێگه‌رێن میلله‌تانی ناوچه‌كه بریاری خۆیان بده‌ن چ جۆره رژێمێكیان ده‌وێـت، ئه‌مه یه‌كێك بوو له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌هاری عه‌ربی له 2011. به گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ( ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ) سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه ترامپ له ساڵی 2018 كشایه‌وه له‌و ئه‌نجومه‌نه، وزه‌یه‌كی زیاتر ئه‌دات به چالاكی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌و راپۆرته‌كانی كه زۆربه‌ی حكومه‌ته‌كانی دنیا ده‌خاته ژێر چاودێری كردنی ئازادی راده‌ربڕین، ئازادی رۆژنامه‌نووسی، دۆخی زیندانیان..هتد. بێگومان كوردستان و عێراق یه‌كێك ده‌بێت له‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نی به باشی باسیان ناكات له راپۆرته‌كانی،به تایبه‌تی كه‌یسی رۆژنامه‌نووسانی ده‌ڤه‌ری بادینان و حكومی دادگاكانی هه‌ولێر یه‌كێك ده‌بێت له په‌ڵه‌یه‌كی زۆر ناشرین ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێـته‌وه. سه‌رۆكی حكومه‌ت و موسته‌شاره‌كانی ده‌بێت باش بزانن دیموكراتیه‌كان زۆر توند له‌گه‌ڵ ئازادییه‌كان وه‌كو ترامپی بازرگان نین. ئیداره‌ی بایده‌ن یه‌كێك له‌خێراترین بریاریان ده‌رهێنانی گروپی حوسیه‌كان بوو له یه‌مه‌ن له لیستی تیرۆر ،هه‌رچه‌نده ئه‌م گروپه له‌گه‌ڵ دۆسته هه‌ر نزیكه‌كه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن كه سعودیه‌كانن. سه‌ركردایه‌تی پارتیش نابێت دڵی به‌وه خۆش بێت كه چه‌ند وێنه‌یه‌كیان له گه‌ڵ بایدن هه‌یه یاخود به هاورێ و دۆستی بزانن . پارتی دیموكرات كه زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی له ده‌ست دایه ، ده‌بێت له‌وه تێبگات كورد له ناوچه‌كه زۆر بچوكه ده‌ستبه‌رداری بوونی ئه‌وه‌نده‌ی كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقیه بۆ ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده كێشه‌ی له ده‌ست دانی به‌رژه‌وه‌ندی زل نیه. هه‌موو فشۆڵی دۆخه‌كه‌مان دیوه، له رووی ئابوریه‌وه داڕماوه، له رووی هێزی سه‌ربازیه‌وه نزیكه له سفر، له‌رووی یه‌كگرتووی ناوخۆ له ژێر سفره‌وه‌یه، كه‌واته ئه‌م دۆخه له‌ده‌ست دانی زۆر ئاسانتره له‌وه‌ی به‌رگری لێبكه‌یت. به كه‌له ره‌قی و عه‌قلیه‌تی پۆلیسی دۆخه كه زیاتر پاڵ پێوه‌ده‌نرێت به‌ره‌و رووخان ، دواتر په‌شیمانیه‌كی له‌دوا ده‌بێت،كه به‌هه‌موو كورد فریای چاره‌سه‌ر كردنی ناكه‌ون، دور نه‌رۆین له ڕیفراندۆم ئه‌نجامی كه‌له ره‌قی، له ده‌ست دانی نیوه‌ی خاكی كوردستان و بێهز بوونی رۆڵی كورد بوو له ناوچه‌كه