هەموان بوون بە پارتی
2021-02-18 18:39:51
سەهین موفتی
"مەلاعەلی باپیر، لە بەر پێویستییە هەنووکەییەکان و بارودۆخە چارەنووسسازەکە، وەک کەسی یەکەمی کۆمەڵی ئیسلامی هەڵبژێردرایەوە".
ئەمە، دەربڕینی ئەندامان و لایەنگرانی ئەم حیزبە ئیسلامیەیە...!
پێشتر، مێشکی هەمومان هاڕدرابوو بەوەی پارتی حیزبێکی بنەماڵەییەو لە بنەماڵەی بارزانی بترازێت کەس بۆی نییە پێشڕەوی و رابەرایەتی حیزبەکە بکات، هەر ئەم حیزبە نەیارە کوردستانییانەی پارتی بوون، هاش و هوشییان لێ هەڵدەستاو گوێی هاونیشتیمانییان پێ کاس کردبوو.
کەچی، هەموو ئەم حیزبانە لە کۆنگرەکانییان هەمان دەم و چاوو خاوەن بەڵێنە جێبەجێنەکراوەکانی رابردوو بە سەرکردەو بەرپرسانی باڵای خۆیان هەڵدەبژێرنەوە...!
ئاخر، کام پێویستی هەنووکەیی و کام دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان پێویستی بەم خاوەن گوتارە بێ کردارانە ماوە؟
هەقە بەیەکجاری هەموان ئیعلانی پارتی بوونی خۆیان بکەن، چوونکێ لەمێژە گووتراوە هەموو کوردێک پارتی بونێک قەرزدارە...!