Draw Media

قۆناغێكی مەترسیدارتر...

قۆناغێكی مەترسیدارتر...

2021-02-16 16:49:03


زانا حەسەن

ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان پێینایە قۆناغێكی پڕ مەترسی، سزادانی ژمارەیەك ڕۆژنامەنوس بەشەش ساڵ زیندانی  تەنیا زیندانیكردنی ئەوان نییە، پەیامێكە بۆ هەمووان ئیتر لەمەودوا ئەگەر نەتكڕم یان لەشاخ  بەراز نەتخنكێنێت !! بەتۆمەتێكی پێشتر پیلان بۆ داڕێژراو دەتخەمە سجن!!
پێشتر لەپێناو نان و دژی گەندەڵی  چەند دەنگێك هەبوو، ئێستا دەبێ بەو پەڕی  شەرمەوە داوای ئازادی بكەین..
لەهەرێمی كوردستان چی مخابەراتە تەراتێنیەتی و تورك وفارس   بەعسی مافی هەر شتێكی تریان هەیە..
بەڵام بۆ كوڕە لاوێكی بادینانی كفرە و بەرد گرتنە كەعبەیە ئەگەر تەنیا بڵێ دژی ئەو سیستم وبەڕێوەبردنەی وڵاتم
چ شەرمێكی گەورەیە،، ئەمڕۆ بەبەرچاوی دنیاوە باسی دیموكراتیەت وئازادی ڕادەربڕین دەكەین، كەچی هێندەی چیایی گارە وقەڵای هەولێر عەلامەتێكی ئیستفهام كەوتە سەر  دادگا ودیموكراسی وئازادی ڕادەربڕین..
ئەرێ  گەلۆ لەكوێی دنیا هەیە لەسەر گروپ چاتی فەیسبوك كە قابیلی هەر دەسكاریكردنێكە شەش ساڵ بتخەنە سجنەوە!؟
ئەمە جگە لەو قەوارە شەق و شڕەی هەرێم نەبێت
ئێستا كاتی ئەوەیە  هەركەس كە ئایندەی ئەو هەرێم و ڕەنج وماندووبونی پێشمەرگە وشەهیدانی دەوێت
دەنگ هەڵبڕێ هاوار بكات ، شەرمە كەتۆ ناتوانی حكومداری بكەیت دیواری حەوشەكانت هێندە بەرز كەیت تەنیا ئاسمان ببینیت
شەرمە زارییە ئێمە ئیتر بێ دەنگ بین..

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand