بۆچی چیای گارە کرایە ئامانجی تورکیا؟
2021-02-12 09:08:44
هیوا سەید سەلیم
چەند رۆژێک بەر لە ئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی نوێژی هەینی رایگەیاندبوو لە شەوێکدا دەچینە شەنگار، پێشتریش چەندین جار هەڕەشەی داگیرکردنی زیاتری لە رۆژئاوای کوردستان کرد بوو، کەچی لە پڕێکدا شەوی ١٠ شوبات هێرشی کردە سەر چیای گارە کە دەکەوێتە قولایی پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان. پرسیارەکە لەوەیە بۆچی سوپای تورکیا گارەی کردە ئامانج؟
- ئەردۆغان بەرنامەی داگیرکردنی شەنگار و رۆژئاوای کوردستانی ماوە ئەگەر بۆی بچێتە سەر، بەڵام سەرتا ووویستی لە رووی مۆڕاڵی هێزی پەکەکە لە ناوچەیەکی گرنگی وەک گارە تێک بشکێنێت ئینجا پەلاماری سەر شەنگار بکات.
- بە رای تورکیا گرتنی چیای گارە واتا لێکدابڕانی هێزی پەکەکەیە لەو ناوچانە، جگە لەوە مەبەستی بوو دەستی بگاتە ئەو سەربازە دیلانەی کە لای پەکەکە دەست بەسەرن.
- تورکیا ئۆپراسیۆن لە قوڵای خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات تا شەڕەکە بکاتە شەڕی کورد بە کورد،
ئەنجامەکانی دوو رۆژی ئەو شەڕە، و شکستی پلانی سەربازی تورکیا و کووشتنی چەندین پلەداری سەربازی لە چیای گارە فەشەل بە تەواوی پلانە سەربازیەی تورکیا دینێت.
زانیاریە تایبەتیەکانی بەدەستمان گەیشتووە باس لەوە دەکەن کە سوپای تورکیا گەرەترین زیانی بەرکەوتووە، تا ئێستا تەنیا مەرگی ئەفسەرەکانی راگەیاندووە.
پێدەچیت شەڕی گارە بەدەردی ئۆپڕاسیۆنەکانی سالانی رابردوو بە شکست بۆ سوپای تورکیا تەواو بێت .
بۆیە ئەوەی گرنگە هێزە کوردیەکان خۆیان لە شەڕی کورد کورد بپارێزن.