Draw Media

وڵاتی هەرەمەکەکان

وڵاتی هەرەمەکەکان

2021-02-09 15:59:14


زەبەنگ بەهادین 

لە مێژوی هیچ وڵاتێکدا میللەت نەبوە بە بار بەسەر حکومەتەوە.تەنها لە کوردوستان نەبێت، حکومەت بەو شێوەیە دەروانێتە خەلکەکە، لای دەسەلات خەڵک بارێکی گرانە بەسەر حکومەتەوە و دەیەوێت ئەو بارە لە کۆڵ خۆی بکاتەوە، ئەگەر لەوە گەرێین کە تائێستا دەسەڵاتی کوردی کردویەتی لە چەند ساڵی رابردوی حوکمرانیدا چونکە هێندە ووترایەوە سوان قسەکان، چاوێک بە رەفتار و کرداری ئێستایان بێنین لە ساتێکدا ئەو هەموو قەیرانە بەرۆکی هەرێمی گرتووە دەبینین دەسەلاتدارنی کوردوستان ئێرەیان کردۆتە ولاتی هەرەمەکەکان و بێباکن لە خەڵک و میللەتەکەی.
یەکێک لە رەفتارە هەرەمەکاکانی ئەم دەسەڵاتە زیاتر بە حیزبیکردنی جومگە سەرەکییەکانی ووڵاتە، لە هەموو دنیا دەسەلاتی چوارەم بۆ ئەوە دروست دەبێت تا چاودێر بێت بەسەر دەسەلاتەکانی دیدا، تەنها لە کوردوستان نەبێت، تاک لێرە دەچێتە دەسەلاتی چوارەم بە ئاواتی گەیشتنی بە دەسەلاتی دووهەم و لەوێشەوە بۆ دەسەلاتی یەکەم، بە نمونە پارێزگارەکانی پارێزگاکانی هەرێم، دەبێت رۆژنامە نووس یان میدیاکار یان راگەیاندنکارێک چی لە بەرێوەربردنی هوونەری و یاسای بزانێت تا لەو شوێنە گرنگە دابنرێت، ئەم رەفتارانەی حیزبەکان تەنها لە بێمنەتیان بە سیستمی حوکمرانی و بێباکیانە بە ژیانی هاوڵاتیان  ، ئەوەه لای ئەوان  گرنگە تۆخکردنەوەی بە حیزبیکردنی دام و دەزگاکانی حکومەت و زیادکردنی رەگی قینگەری سیاسی یە لە ناو کۆمەڵگایە، حیزب بروای بە حکومەت و تواناکانی حکومەت نەماوە ئەمەش وای کردوە هێزی حیزب بخرێتە سەر هێزی دەوڵەتداری، زۆرینەی بریارەکانی حکومەت لە پێناوی پاراستنی دەسەلاتی حیزبەکان لەسەر مافی هاولاتیان.
ئەم بێهودەکردنی حوکمرانی یە  ئەنجامەکەی هەرەسی زیاتری دەسەلاتی سیاسی هەرێم دەبێت، تا ئەو حیزبانەی ئێستا لە حکومەتدان بەم بیر و هۆشەوە رەفتار بکەن شکستی زیاتر بۆ خۆیان و نەهامەتی  زۆرتر بۆ خەڵک دروست دەکەن، بە ئاگا هاتنەوە لە هەر ساتێکدا کارێکی مەزنە بە مەرجێک لەسەر بنەمای لۆژیک و زانست بێت دەبێت کەسێک هەبێت بە سەرۆک یان بە مەرجەع بڵێت ئەوەی دەیکەن ماڵوێرانکردنی لەسەر خۆیە ئاخۆ ئێوە بۆ ئەمە هاتنەوە شار یان لە شاخیش هەمان بیر و رەفتارتان هەبووە? 
ئەمەی ئێوە دەیبەن بەرێوە بەم سیستمی حوکمرانی و تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوازریەوە تەنها هی وڵاتی هەرەمەکەکانە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand