نەوتی رەش و بەختی ڕەش
2021-02-07 18:44:34
سەرتیپ جەوهەر
داواكردنی لێوەرگرتنەوەی هەموو دۆسیەی نەوت لەهەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدا، دەریٔەنجامی پەرتەوازەیی و بێدەرەتانی كوردە لەم قۆناغەدا، یٔەم پەرتەوازەیی و بێدەرەتانییەش دەریٔەنجامی سیاسەتی تاكڕەوانەو پەراوێزخستن و نەبوونی شەراكەت و بەیەكەوە بڕیاردانە لەهەرێم.
سەرەتای باسكردنی یٔابوریی سەربەخۆ، لەسەر یٔاستی سیاسی لەهەرێمی كوردستان، هەموو لایەنەكان پشتیوانیان لەدەرهێنان و فرۆشتنی نەوتكرد، چونكە بەشێك لەكاربەدەستانی هەرێم، پرسی نەوت و فرۆشتنیان بەستەوە بەپرسی نەتەوەیی و گەیشتن بەسەربەخۆیی. گوایە بۆیە نەوت دەردەهێنن تاوەكو ببێتە قەڵغانی پاراستنی هەرێم و بەستنەوەی بەرژەوەندی وڵاتان بەهەرێمی كوردستان، بەكورتی دروستكردنی لۆبی لەسەر یٔاستی نێودەوڵەتیی.
لەسەر یٔاستی كۆمەڵگای كوردستان، یٔەو كاربەدەستانە بانگەشەی زۆر قەبەیان دەكرد، تەنانەت هەبوو دەهاتە سەر شاشەی بانگەشەی بەدوبەیكردنی كوردستانی دەكرد! لەبانگەشەی هەڵبژاردن دا باسی مانگانەو پشكی هاوڵاتیانی لەفرۆشی نەوتی هەرێم دەكرد.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر 12 ساڵ، دەركەوت نەك خۆشگوزەرانیان بۆ خەڵكی كوردستان دابیننەكرد، یان پرسی كوردیان نەبردە قۆناغێكی نوێ، بەڵكو یٔەوانەی پێشەنگی یٔەو سیاسەتەبوون شكستێكی گەورەیان بەسەر یٔەزموونی هەرێمی كوردستان ساغكردەوەو بارگرانییەكی زۆر گەورەیان بۆ خەڵكی كوردستان بەجێهێشت. یٔێستا هاوڵاتیانی هەرێم بەدەست گیرۆدەی دۆخێكی زۆر خراپی یٔابوریی بوون. یٔەو نەوتەی میللەتانی لەدەوار نشینەی كردە شارستان و بووە نیعمەتێكی خوایی، بۆ یٔێمە بووە بەختێكی رەش و چارەنوسێكی خراپ.
لەسەر یٔاستی سیاسی، رێگەیان نەدا جگە لەخۆیان هیچ گروپێك بەشداربێت لەداڕشتنی سیاسەتی بەرەو سەربەخۆبردنی یٔابوریی بەتایبەت نەوت. زنجیرەیەك گرێبەست و رێككەوتنی سیاسی و یٔەمنیان لەپەنای دۆسیەی نەوت كردو یٔێستا خۆیان و هەرێمی كوردستانیان گیرۆدەی دۆخێك كردووە، مەگەر یەكێكی وەك (محەمەد موسەدەق- 1883-1967) بێت یٔەم دۆخە رزگاربكات، یٔەگینا لەكوێی دونیا بووە زیاتر لە 50% فرۆشی نەوت تەخشان و پەخشان بكرێت. بۆیە یٔێستا هیچ لایەنێكی سیاسی لەكوردستان یٔامادەنییە لەڕێدا لەگەڵیان بڕوات و پشتیوانیی لەو گروپە بكات.
یٔەو گروپە تەنها پشتیوانیی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانیان لەدەستنەداوە، بەڵكو لەسەر یٔاستی جەماوەریی بۆشاییەكی گەورە دروستبووەو ناڕەزایەتیی گەورە دروستبووە، بەجۆرێك لایەنە سیاسییەكان و خەڵك پشتیوانیی لەفرۆشتنی نەوتی هەرێم دەكەن لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە نەك یٔەو گروپەی هەرێم، پێیانوایە یٔەگەر بەغدا نەوتەكە بفرۆشێت شەفافترو خاوێنتر دەبێت و داهاتەكەیشی باشتر دەگاتە دەست خەڵك. هەر یٔەم سیاسەتە وایكرد پیرەژنێك لەبادینانەوە بەمستەفا كازمیی بڵێت "كوردستان یٔەمانەتی تۆیە" یان لەسلێمانی یٔاڵای عیراق هەڵبكرێت و لەهەولێرش لەڕۆژی یٔاڵای كوردستان، كەس تاقەتی بەرزكردنەوەی یٔەو یٔاڵایەی نەبێت كە هەزاران هەزار گەنج و لاوی كوردستانی لەپێناودا بووەتە قوربانی.