Draw Media

هه‌ رێمی كوردستان و ده‌ سه‌ڵاتێکی گاڵته‌جار.

هه‌ رێمی كوردستان و ده‌ سه‌ڵاتێکی گاڵته‌جار.

2021-01-31 15:02:20


عومەر عەلی 

فه‌یله‌سوفی  كه‌نه‌دی ئالان دۆنۆ كه‌ كتێبی la mediocratie ( سیستمی گاڵته‌  جاڕی) بڵاو كرده‌وه‌ ، ئه‌م كتێبه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌ وره‌ ی به‌ خۆه‌بینی، ئه‌ ویش به‌ هۆی ئه‌ و پێشنیارو ره‌خنانه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ كتێبه‌كه‌داخرابوه‌ ڕوو ،ته‌ وه‌ری سه‌ره‌كی كتیبه‌كه‌ بریتیه‌له‌وه‌ی  ئیمه‌ ئێستا له‌ئاستێكی جیهانیدا كه‌ یشتوینه‌ته‌ قۆناغیك كه‌پێیشتر نمونه‌ی نه‌بوه‌،ئه‌ویش ئه‌ وه‌ یه‌ كه‌ كه‌ سانی گه‌مژه‌ و گاڵته‌جاڕ ده‌ ستده‌گرن به‌ سه‌رهه‌موو جومگه‌هه‌ستیارو گرنكه‌كا نی دەسەڵاتداو له‌وێدا بۆ به‌رژوه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاری دەهێنن ،نوسه‌رله‌م كتێبه‌دا باس له‌ وڵاتیكی وه‌كو كوردستان و عیراق ناكات ،به‌ڵكو باس له‌ ولًاتیكی پیشكه‌وتوو ی وەک کەنەداو ئەمریکاو ئەوروپا دەکات .
 به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌رله‌ روانگه‌ی ئه‌وەوە ئەمە بەسەر سیستمێکی سیاسی وەک عێراق و کوردوستاندا بچەسپێنین و خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی بۆ بکرێت .دەبێت چ بەرئەنجامێکی مەترسیدار بدات بە دەستەوە ؟؟؟. چونكه‌ ئه‌وه‌ ی ئێمه‌ لێره‌دا ده‌ یبینین یه‌كێتی و پارتی كه‌ نزیكه‌ی 30 ساڵه‌ ده‌ ستیان گرتوه‌ به‌سه‌رهه‌ مووجومگه‌ هه‌ستیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌ریم و دامه‌زراوه‌ كانی وەک په‌ڕله‌مان و دامه‌زراوه‌ی میدیایدا ،ده‌ بینین وینه‌یه‌كیان پێداوه‌ كه‌له‌گه‌ڵ ویستو خواسته‌كانی خۆیاندا بگونجێ .
ئه‌مانه‌ راسته‌ بە پشتیوانی خەڵک به‌عسیان ده‌ ركردوكۆتاییان به‌ ده‌ وڵه‌تی به‌عس هێنا ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ له‌جێگه‌ یدا ِبنیاتیاننا ،سیستمێكی دیموكراسی چاك نه‌ بوو ،به‌ڵكو له‌جێگه‌یدا ،سیستمێكیان بینیاتنا بێ پلانی ستراتیجی سیاسی سه‌ركه‌وتوو گه‌شه‌ پێدانی هه‌ موولایه‌نه‌بوو .دواجاریش چوە لوتکەی گەندەڵی.
ئه‌ وان له‌جیاتی سه‌ركرده‌كانی به‌عس كۆمه‌ ڵێك سه‌ركرده‌ی ئاست نزم و گاڵته‌جاڕو نه‌شاره‌زای بێ ئه‌ زمونیان هێنا،هیج سیمایه‌یه‌كی پیاوی ده‌وڵه‌تیان پێوه‌ دیار نه‌بوو ،بۆئه‌م مه‌به‌ سته‌ش هه‌موو دامه‌زراوه‌كانیان  بە كه‌سانی نه‌ شاره‌زاوئاست نزم له‌ روی تیگه‌شتنو لیهاتوییەوە پڕ کردەوە ، به‌م هۆیه‌وه‌ ئاستی هه‌ موو شته‌كانیان له‌ بواری سیاسیوئابوریو كۆمه‌ڵایه‌تی هینایه‌خواره‌ ،هه‌موو دامه‌ زراوه‌ كانیان خاڵی كرده‌وه‌ له‌به‌ها به‌رزه‌كان ومرۆفَه‌ دلسۆزه‌ كانو كه‌سه‌ لێهاتوه‌ كان.  ئه‌مه‌له‌كاتێكدا هه‌رئه‌مانه‌ به‌ناوی دیموكراسی  و هه‌لبژاردن و چەمکە دیموكراسیه‌كان ئەم گەمەیە ده‌كه‌ن ،وه‌ك ئالان دۆنۆ ده‌ڵێت سیسته‌می گاڵته‌جاڕیان به‌رهه‌م هێنا .له‌م سیستمه‌دا به‌رپرس و ده‌ ساڵاتداره‌كان ،كه‌ سانی ئاست نزمو گاڵتە جاڕن. خاوەنی هیج به‌هایه‌كی ڕه‌وشتی نین ،ده‌ستده‌گرن به‌سه‌رجومگه‌كانی حكومڕانی. خۆیان لە بەرامبەر هاوڵاتیان و نیشتماندا بە بەرپرسیار نازانن.هەمو ئەوەی کە دەیکەن بەلایانەوە ڕاستە .قبوڵی هیچ ڕەخنەیەک ناکەن .هەرکەس دژایەتیتان بکات تیرۆر دەکرێت یان جێگەی زیندانە . له‌به‌رامبه‌ریشدا دژًایەتی هه‌ موكه‌سێكی چاك ودلسۆزو لێهاتو ده‌كه‌ ن، ئەگەر ئەو کەسە  لەناو پارتەکانی خۆشیاندا بێت. ده‌ یانه‌وێت بیخه‌نه‌ ده‌ ره‌وه‌ی یاریه‌كه‌. ئه‌وه‌ی ئیستا له‌ هه‌ رێمی كوردستاندا ده‌ بینرێت گروپَیكن، ئه‌م گروپه‌ ده‌ ستیان گرتوه‌ به‌سه‌ر ،زۆرینه‌ی بڕیاروكاروباری سیاسی دامه‌ زراوه‌كان وكۆمپانیاكان ،ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه‌ مەدەنیەکانیش. ئه‌م گروپه‌ له‌ ده‌سه‌لاتداران ،هه‌رێمی كوردستانیان خاڵی كردۆته‌وه‌ له‌ هه‌ر پلانێکی ئابوری بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌ رته‌ جیاوازه‌كان، به‌ ڵكوته‌نیا ئامانجی ئه‌مانه‌ درێژه‌ پێدانه‌ به‌حكومڕانیه‌كه‌یان و کڵەکەکردنی سەرمای کانیان لە بانگەکانی دەرەوە ، ئه‌ویش له‌پێناو قازانج و به‌رزژه‌وه‌ندی خۆیاندا .ئه‌مانه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌كو كۆمپانیایه‌كی گه‌ وره‌ سه‌یرده‌ كه‌ن ،له‌ نیوان خۆیاندا به‌ شیانكردوه‌. هه‌ركاتیك كێشه‌یان له‌سه‌ رپشكه‌كان بۆ دروست ده‌ بێت ،به‌ململانێی سیاسی ده‌ریده‌ بڕن، به‌هه‌مو ئالیه‌ت وكه‌ره‌سته‌یه‌ك كه‌ له‌به‌رده‌ ستیانه‌ له‌ میدیاو سۆشیال میدیا، ده‌كه‌ونه‌ جنیودان به‌یه‌كتر، هه‌تا ئه‌ وكاته‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ریك ده‌خه‌ن و رێك ده‌ كه‌ونه‌وه‌.
 له‌روانكه‌ی ئه‌م كروپه‌ حكوم ڕانه‌وه‌ هالاتیانو هاونیشتمانیان ته‌نیا ژمارەیەکن بۆپه‌یداكردنی بازاڕ، نه‌ك هه‌وڵدان بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كانیانو بیركردنه‌وه‌ له‌خۆش گوزه‌رانیان ،به‌ڵكو زۆرجاربیرده‌ كه‌نه‌وه‌ كه‌چ  جۆره‌ كێشه‌یه‌كیان بۆدروستبكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بازاڕی زۆرتر بۆكۆمپانیاكانیان دابین بكه‌ن ،ئه‌مه‌ش زۆربه‌ڕوونی له‌كه‌رته‌كانی كاره‌باو ئاو و ته‌ندروستی و په‌روه‌ رده‌دا ده‌بینرێت ،چونكه‌به‌ئاشكراده‌ بینرێت كه‌چۆن ئه‌م كه‌رتانه‌یان به‌بازاڕی كردوه‌ ولە ئیستادا کراونە سه‌رچاوه‌ یه‌كی داهاتی گه‌وره‌یه‌بۆخۆیان و كۆمپانیاكانیان  ، ئه‌ م سه‌ ركرده‌ ئاست نزمو گاڵته‌جاڕیه‌، به‌ ته‌واوی هاوڵاتیانیان هیلاك كردوه‌. هاوڵاتی و فه‌ رمانبه‌ر وای لێهاتوه‌  فه‌زای گشتی هه‌رچی لێ دێت به‌لایه‌وه‌ گرنك نیه‌ ،زۆرینه‌یان له‌خه‌می بچوك و تایبه‌ تی و به‌رژه‌وه‌ ندیه‌كانیاندان و زۆرجار لە چوارچێوەی موچە دەرناچێت.
 به‌مه‌ش گۆڕەپانەکە  بۆئه‌م گروپه‌چۆل بوه‌ ،رۆژ به‌ رۆژ فشاری زیاترله‌ سه‌ رخه‌ڵك دروست ده‌كه‌ ن، زیاتر توشی نه‌هامه‌تی ده‌ كه‌ن، كه‌رامه‌تی دەشکێنن. له‌به‌رامبه‌ ریشدا خۆیانو بنه‌مالڵەكانیان و كه‌سوكارو دۆسته‌نزیكه‌كانیان ده‌وه‌ ڵه‌مه‌ندترو له‌ ژیانیكی خۆشترده‌ژین. ئه‌مانه‌ ئه‌ وسه‌رمایه‌ی كۆیده‌كه‌نه‌وه‌ راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ یده‌ كه‌ن. چونكه‌له‌ ریگه‌ی گومانویه‌وه‌ كۆیان كردۆته‌وه‌. كورو كچه‌كانیان زۆربه‌ یان له‌ ده‌ ره‌وه‌ له‌ پیشكه‌وتوترین زانكۆكان ده‌خوێنن، زۆر به‌ په‌له‌ ئاماده‌یان ده‌كه‌نو بە پەلە ده‌یان گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ کوردوستان، بۆئه‌‌وه‌ی وەک کەسایه‌تیەكی سیاسیو زانستی لیهاتوده‌ ربكه‌ون و كاروباره‌كانی حكومه‌تو حیزب و كۆمپانیاكان بگرنه‌ده‌ ست .ئه‌مانه‌لەڕوی فیكری و ئه‌خلاقی و هۆشیاریه‌وه‌ زۆردواكه‌وتون ،توانای دیبه‌یتێكی سیاسی وئابوری و زانستیان نیه‌. ئه‌مانه‌ فه‌زای گشتیی و به‌رژه‌ وه‌ندی هاولاتیانو نیشتیمان شتیك نیه‌ بە لایانەوە ،بازرگانی به‌مادده‌  هۆ شبه‌ره‌كانەوە ده‌ كه‌ن ،بە هۆی ئەو سامانی دزراوو تاڵانجێتیەی كۆیان كردۆته‌وه‌ هه‌ ژمونی خۆیان به‌ سه‌ر هه‌ مووچین و تویژه‌كاندا فه‌رزده‌كه‌ن، به‌ رپرسێكی بێ تواناو نه‌خوینده‌وار دێت و پرۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستی ده‌ كاته‌وه‌ ،ده‌ یان دكتۆری شاره‌زای بواری بزیشكی ده‌خاته‌ ژیرده‌ ستی.  بازرگانێكی سیاسی گاڵته‌جاڕ ده‌بینی زانكۆیه‌كی ئه‌هلی یان قوتابخانەیه‌ك ده‌كاته‌وه‌. ده‌یان دكتۆرو پرۆفیسۆر ده‌خاته‌ ژیرده‌ ستی. یان كۆمپانیایه‌كی ئاوه‌ دان كردنه‌ دروست ده‌ كه‌ ن ده‌ یان ئه‌ ندازیاری شاره‌زا له‌ ژێرده‌ ستیدا كارده‌كه‌ن،.. بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی جوان بۆ خۆیانو حكومڕانیه‌كه‌یان دروست بكه‌ن ،هه‌مووجۆره‌ میكانیزمیك به‌كار دێنن، ده‌ یان گروپ له‌ میدیاو سۆشیال میدیا ته‌ نانه‌ ت رۆشنبیرومامۆستای زانكۆ و ئه‌كادیمی به‌ كاردێنن ،كه‌هه‌موو ئه‌مانه‌ پشیله‌یان بۆ ده‌ كه‌نه‌ شێر یان مریشكیان بۆده‌ كه‌نه‌ نه‌عامه‌، به‌م هۆیه‌شەوە ،ئیستا ده‌ بینین هه‌ رێمی كوردستان وەک هۆ ڵَێكی گه‌ وره‌ یەو فەزا سیاسیه‌کەی  له‌ م هۆڵه‌ دا نمایش ده‌ كرێت ،هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی وه‌ ك حكومه‌ ت و په‌ڕله‌مانو دادگاكانیش ،بۆته‌ به‌شێك له‌و نمایشه‌ گاڵته‌جاڕیه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ هه‌مومان به‌ چاوی خۆمان ده‌ یبینین.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand