Draw Media

فه‌شه‌لی ئابووری یان فه‌شه‌لی عه‌قلی ئیداره‌ و حوكمرانی 

فه‌شه‌لی ئابووری یان فه‌شه‌لی عه‌قلی ئیداره‌ و حوكمرانی 

2021-01-23 19:47:12


ئومێد قەرەداغی 
راپۆرته‌كه‌ی دیلۆت سه‌باره‌ت به‌ داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ، له‌ راستیدا نه‌ك هێمای  شكستێكی قووڵی سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و فرۆشتنی نه‌وته‌ ، به‌ڵكو به‌ڵگه‌ی  هێمای قه‌یرانێكی جدییه‌ له‌ توانای ئیداره‌دان و حوكمرانیدا ، له‌ هیچ ئه‌زموونێكی دنیادا نه‌بوه‌  حوكمرانیه‌ك تێچووی فرۆشتنی نه‌وتی زیاتر بێت له‌ داهاتی نه‌وت ،  هیچ گرێبه‌ستێك نه‌كراوه‌ داهات و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی خاوه‌ن نه‌وت كه‌متر بیت له‌ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی  و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، پرۆژه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه‌ فه‌شه‌لێكی قورسی سیاسه‌ت و به‌رێوه‌بردنی هه‌رێمه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی قوتبه‌كانی پارتی و ئه‌ندازیارانی سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئابووری ، ئاكامه‌كه‌شی  قه‌رزاربوونی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌ قه‌رزێكی زیاتر له‌ 24 ملیاردۆلاری ، خراپبوونی بژێوی  فه‌رمانبه‌ران به‌جۆرێك حكومه‌ت كه‌متر له‌ 30% مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌دات ، جگه‌ له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ بنه‌ماكانی بوژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێم و ژێرخانی كوردستان به‌ ته‌واوی وێران بوه‌ ، به‌ بێ هیچ گومانێك له‌ مێژووی سه‌د ساڵه‌ی ناسیۆنالیستی كوردیدا  ، كورد داروخانی ئابووری وا مه‌ترسیداری به‌ خۆوه‌ نه‌بینیوه‌ ،  هه‌رگیز قه‌رزی ده‌یان ملیاردۆلاری  به‌سه‌ره‌وه‌ كه‌ڵه‌كه‌ نه‌بوه‌ ، هه‌رگیز به‌م راده‌یه‌ بونیادی ئابووری و ژێرخانی وێران نه‌بوه‌ ، هیچ كاتێكیش ئاستی هه‌ژاری و نادادی هێنده‌ی ئێستا هه‌ڵنه‌كشاوه‌ ،له‌ كه‌م ئه‌زموونی دنیاشدا بوه‌ حكومه‌ت به‌ سه‌د شێوه‌ خۆی له‌ پێدانی مووچه‌  بدزێته‌وه‌ و به‌ سه‌د شێوه‌ی تر باج و سه‌رانه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵك زیاد بكات
له‌ كاتێك به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 29 دۆلار له‌ بازاردا فرۆشراوه‌ ، به‌ڵام ته‌نها 7 دۆلار هاتۆته‌ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ته‌وه‌ ، له‌ كاتێكدا  حكومه‌ت  له‌ سێ مانگی  دوه‌می ساڵی 2020  له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت 76 ملیۆن دۆلار قه‌رزار بوه‌ ،  مانگه‌كانی دیكه‌ش ئاستێكی هه‌ره‌ نزمی داهات ، بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌شه‌له‌ قورسه‌ ، له‌لایه‌ك باجی چه‌ندین قاتی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا سه‌پاندوه‌ ، له‌لایه‌كی دیكه‌  ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتیه‌كانی هێناوه‌ته‌ نزمترین ئاست ، یان وه‌ك مایكل رۆبن ئه‌ڵێت ، كوردستان باجه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وروپایه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی وه‌ك وڵاتێكی هه‌ژاری ئه‌فریقایه‌ ، باج و ره‌سمه‌كان  له‌ بواری عه‌قاراته‌وه‌ بیگره‌ بۆ بواری هات و چۆ و ریگاكانی دیكه‌ی سه‌پاندنی باج ، بارقورسییه‌كی كه‌م وێنه‌ی دروستكردوه‌ ، به‌رانبه‌ر به‌مه‌ حكومه‌ت ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كی هێناوه‌ته‌ نزمیترین ئاست ، موچه‌ی كردوه‌ به‌ په‌نجا رۆژ و به‌ لێبرینه‌وه‌ ، ئه‌مه‌یه‌ شكشت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand