ئایا ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی به خۆری نه‌وت دێنێت؟
2021-01-15 16:55:28
فه‌رهاد حه‌مزه
له سه‌ده‌ی رابردوودا چه‌ندین تیۆری ئابووری وایان پێش بینی ده‌كرد كه رۆژێك دا دێت دوا دڵۆپه نه‌وت دا ده‌چۆرێت و كۆتایی به چه‌رخی نه‌وت دیت ،به‌ڵام هه‌موو ئه‌و وادانه‌ی دانرابوون هیچیان راست ده‌رنه‌چوون .
(سبنسه‌ردیل) گه‌وره ئابووریناسی به‌ریتانی له كۆمپانیای (B.P)له ساڵی 2015 له توێژینه‌وه‌یه‌كیدا گۆرانكاری به‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكانه‌دا هێناوه كه باس له كۆتایی هاتنی نه‌وت ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت (دوور نییه داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت كه‌م بێته‌وه سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ رۆژگاردا نرخیشی دا ده‌به‌زێت ).
دێڵ له‌و بروایه‌دایه یه‌ده‌كێكی زۆری نه‌وت له ژێر زه‌ویدا ماوه و نه‌دۆزاوه‌ته‌وه به جۆرێك به‌شی مرۆڤایه‌تی ئه‌كات تا ئه‌و رۆژه‌ی خۆری به‌كارهێنانی نه‌وت ئاوا ده‌بێت . هه‌رچه‌نده( سبنسه‌ردێڵ) باسی نه‌وتی له‌سه‌رده‌می پاش كۆرۆنا نه‌كردووه به‌ڵام كۆمپانیای (B.P) كه‌تیایدا كار ده‌كات بۆچوونه‌كانی خۆی بۆ نرخی نه‌وت دوای كۆرۆنا له ده‌وروبه‌ری 55 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دیاری كردووه ، هه‌روه‌ها گه‌ڕان و پشكنینی له‌و شوێنانه ڕاگرتووه كه تێچووه‌كه‌ی به‌رزه .
ئێستا تێبینی ده‌كه‌ین به هاتنی كۆرۆنا یه‌كێتی ئه‌وروپا بودجه‌ی تایبه‌تی ده‌ست نیشان كردووه بۆ به‌ره‌به‌ره دوركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی نه‌وت ، هه‌روه‌ها (جۆن بایدن ) سه‌رۆكی ئه‌مریكا 2 ترلیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه بۆ چاككردنی ژینگه و بایه‌خدان به جێگره‌وه‌كانی نه‌وت . ئاشكرایه 70% ی نه‌وتی به‌كارهێنراو له سێكته‌ری گواستنه‌وه خه‌رج ده‌كرێت هه‌ر بۆیه وڵاتانی پیشه‌سازی له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له‌وانه كۆمپانیای (Tesla) هه‌وڵه‌كانی چڕ كردۆته‌وه له دروست كردنی ئۆتۆمبێلی كار كردوو به پاتری به جۆرێك پاتری یه‌ك ملیۆن میلی داهێناوه و له چه‌ندین سووچی جیهاندا كارگه‌ی بنیات ناوه . هه‌رگیز چاوه‌ڕوان ناكرێت جارێكی تر به‌كاربردنی سووته‌مه‌نی فڕۆكه وه‌ك پێش ساڵی 2020 ی لێبێت , ئه‌گه‌ر داخوازی زۆریشی له‌سه‌ر بێت ئه‌وا فرۆكه‌یه‌ك دروست ده‌كرێت كه‌مترین به‌نزین خه‌رج بكات.
هه‌موو پێشبینیه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن ساڵی 2021 سه‌ره‌تایی كز بوونی خۆری نه‌وت ده‌بێت ، پێناچێت جارێكی تر هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی ئۆپیك پڵاس بتوانن نرخی نه‌وت به جۆرێك به‌رز بكه‌نه‌وه وه‌ك له ساڵی 2015 توانیان ئه‌نجامی بده‌ن .
له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنا جگه له‌وه‌ی زۆر شتی له‌سه‌ر زه‌وی گۆری ته‌نانه‌ت دابوونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ده‌بێته سه‌ره‌تای ئاوا بوونی خۆری نه‌وت و جارێكی تر ئه‌و ڕۆژگاره نایه‌ته‌وه كه نرخی نه‌وت بگاته 100دۆلار .
كۆمپانیای نه‌وتی باكوور