Draw Media

خواستی دەسەڵات لە بێئومێد بوونی تاک

خواستی دەسەڵات لە بێئومێد بوونی تاک

2021-01-15 08:48:40


زەبەنگ بەهادین 

له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌ستێكمان پربووه‌‌ له‌ ئاگر و ده‌سته‌كه‌ی ترمان ئاوی لێ ئه‌تكێ. لایه‌كمان بۆته‌ فریشته‌و لاكه‌ی تریشمان هه‌ژدیها تێیدا گه‌وره‌ ده‌بێت به‌شێك له‌ رۆحمان بۆته‌ ئه‌هریمه‌ن و به‌شه‌كه‌ی تریشمان وه‌ك په‌ریزاده‌یه‌ك ئه‌فرێ. له‌گه‌ڵ خۆماندا تێكه‌ڵ بووین ته‌مه‌نێكمان لێ ئه‌ژی و ته‌مه‌نێكیشمان به‌ به‌رده‌وامی لێ ئه‌كوژرێ. بیره‌وه‌ریه‌كانمان هه‌ناسه‌مان پێده‌دات و و ترسی داهاتووش ئه‌مانخنكێنێ. ترس له‌ مردن ژیانمان پێ ئه‌به‌خشێت و ئومێدیشمان به‌ ژیان به‌ره‌و مردن به‌رێمان ده‌كات به‌ڵام به‌ خواستی خۆمان نا, ئێستاش نازانین كاتێك سه‌یری ئاوێنه‌ ده‌كه‌ین كاممان كاممان ده‌بینێ.

مرۆڤ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروست بوونی یه‌وه،‌ هه‌میشه‌ له‌ دوو ئاراسته‌وه‌ له‌ ملمه‌لانێدایه: ئاراسته‌یه‌ك له‌ پاكبوه‌نه‌وه‌و، مرۆڤایه‌تی بوون زیندوو بوونه‌وه‌. ئاراسته‌یه‌كیش له‌ زۆرداری و كوشتن و روخاندن. هه‌میشه‌ هه‌وڵی مرۆڤ بۆ ناساندنی خۆی بووه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌كی میهره‌بانی و به‌خشنده‌یدا.
له‌ هه‌موو فه‌لسه‌فه‌و ئاینه‌كاندا ئه‌م كێشمه‌كێش و راكێشانه‌ به‌رده‌وامی هه‌بووه‌ , هه‌ر كات مرۆڤ بێهوای لا دروست بوبێت هه‌وڵی زیندوو كردنه‌وه‌ی ناخی خۆی داوه‌و به‌ پێیه‌كی نوێ وه‌ هه‌نگاوی ناوه‌ تا خودێكی تازه‌ دروست بكات , هه‌ولێ ئه‌وه‌ی داوه‌ ئومێد دروست بكاته‌وه‌ له‌ پایه‌كانی مرۆڤ بوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ ژیان بدات جا ئه‌م دروست بوونه‌وه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ یان ئاین یان ئامانج دروست كردنه‌وه‌ بێت بۆ ناساندنه‌وه‌ی خۆی له‌ رێگه‌ی جیا جیاوه‌ , ئامانجیش هه‌ر دڵنه‌وایی بوونی خۆی و گه‌یشتنی بووه‌ به‌ كه‌ناری ئارامی مانه‌وه‌ی مرۆڤ بووه‌ به‌ سه‌ربه‌رزی و به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه‌ی كه‌ واش له‌ مرۆڤ ده‌كات ووزه‌یه‌كی هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه‌ ته‌نها ئومێده‌ .
هه‌موو تاكێك وابه‌سته‌یه‌ به‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه‌ تێیدا گه‌وره‌ ده‌بێت له‌سه‌ره‌تاوه‌ تا ئه‌و ساته‌ی پێناسه‌یه‌ك بۆ خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌, به‌ڵام كۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵات به‌ به‌رده‌وامی كارێكیان له‌سه‌ری ده‌بێت و ئاوێته‌ی خه‌ون و داخوازی یه‌كانی ده‌بن. بۆیه‌ زۆرجار له‌ گه‌ڵ هه‌وڵدانی تاك بۆ ناساندنه‌وه‌ی خۆی گه‌ر به‌ ووریایی مامه‌ڵه‌ نه‌كات سه‌رنجام ئه‌ویش ده‌كه‌وێته‌ گومرایی و زه‌لكاوه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌و خۆشی له‌ ده‌ست ئه‌دات. ده‌سه‌ڵات له‌ ناو كۆمه‌ڵگادا ئاسانتر ئه‌توانێت ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگاو تاك بگۆرێت و به‌ لا رێیدا بیانبات به‌ مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی خواست و مرازه‌كانی خۆی. بۆیه‌ له‌ شوێنێكدا ده‌سه‌ڵات تێیدا ئه‌هریمه‌ن بوو گه‌ر تاك ووریا نه‌بێت ئه‌وا به‌ دڵنیایی به‌ره‌و تاریكی ده‌روات له‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگایه‌دا یان ده‌بێته‌ نێچیر یان ده‌بێته‌ درنده‌.
بۆ ئه‌وه‌ی تاك نه‌كه‌وێته‌ ته‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، پێویسته‌ سه‌رله‌ نوێ پێناسه‌ و دارشتن دابنێته‌وه‌ بۆ ووشه‌كان. پێویسته‌ سه‌ر له‌نوێ ئاراسته‌كان بخوێنێته‌وه‌ به‌ زمانی تازه‌. هه‌موو ئه‌و ووشانه‌ی كه‌ فرۆشرانه‌وه‌ به‌ تاكه‌كان، پێناسه‌ی بكاته‌وه‌و دارشتنی نوێیان بۆ دارێژێته‌وه‌. مافی مرۆڤ, یه‌كسانی, ئازادی و دیموكراسی, مرۆڤایه‌تی, شۆرش. هه‌موو ئەو وشانه‌ی سووان و سووككران له‌ ووتنه‌وه‌ی بێمانایان, هه‌موو ئه‌و ووشانه‌ی كه‌ چه‌نده‌ها پارویان پێوه‌خوراو و چه‌نده‌ها بیره‌ نه‌وت و پاره‌و زه‌وی و سامانیان پێبرد.

ئه‌و ووشانه‌ی ساڵانێكی زۆرە سروودی سه‌ر زاری گه‌ل بوون، كه‌چی ئێستا نه‌فره‌ت ئه‌كرێت له‌ ووتنیشی. ئه‌و خه‌ونانه‌ی له‌ بیر و هۆشی تاكه‌كاندا بوو، ئێستا پووكایه‌وه‌. ووڵات, سه‌ربه‌خۆی, ژیانی سه‌ربه‌رزی و خۆشگوزه‌رانی، ئه‌مانه‌ ووشه‌ گه‌لێكن پێناسه‌ی خۆیان وونكرد یان باشتر وایه‌ بڵێن: له‌ پیناسه‌ی خۆیان ده‌ركران و خرانه‌ ئاقارێكی تره‌وه‌. كۆمه‌ڵه‌ ووشه‌یه‌كن كه‌ ئه‌بێت سه‌ر له‌نوێ پێناسه‌ بكرێنه‌وه‌ و دابرێژرێنه‌وه‌. ئه‌بێت مانایه‌كی تر ببه‌خشرێته‌ وشەكان، یان ئه‌بێت ئه‌مانه‌ بسرێنه‌وه‌ و به‌ به‌رگێكی تازه‌و بنوسرێنه‌وه‌. ناساندنه‌وه‌ی ووشه‌كان و بابه‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاك بتوانێت خۆی بناسێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك سه‌یری ئاوێنه‌كان ده‌كه‌ین شه‌رم له‌ خۆمان نه‌كه‌ین و خۆمان بناسینه‌وه‌ ئه‌و كات ئاشت بوونه‌وه‌ له‌گه‌ل خوددا دروست ده‌بێت و ئومێد چه‌كه‌ره‌ ده‌كات, ئه‌م پێناسه‌ كردنه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لێره‌ به‌دوا تاك نه‌كه‌وێته‌ به‌رداشی بێئموێد بوونه‌وه‌ و به‌رو هه‌ره‌س نه‌روات, كه‌ ئه‌مه‌ خواست و ویستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ كه‌ ئه‌م دۆخه‌ی خوڵقاندنه‌وه‌, كارێكی وای كردووه‌ كه‌ ووشه‌كان و بابه‌تاكان پێناسه‌كانی خۆیان وون بكه‌ن و ببنه‌ ئامرازی مه‌رامێكی تر.
ده‌سه‌ڵاتیش به‌ هه‌مان شێوه‌ی تاك له‌ دووتای به‌ ئه‌هریمه‌ن بوون و به‌ فریشه‌ بووندایه‌ به‌ڵام كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌ هه‌ژدیها بوونی ده‌سه‌ڵات مه‌زنده‌تر و گه‌وره‌تره‌ به‌سه‌ر هه‌مووانه‌وه‌, كاتێك ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌ هه‌ژدیها ته‌ر و ووشك پێكه‌و ئه‌سوتێنێت و باش و خراپ پێكه‌و راده‌ماڵێت. كاتێك ده‌سه‌لات ده‌بێته‌ هه‌ژدیها خودی تاكه‌كان له‌ ناوه‌وه‌ ئه‌كوژێت و بێئومێیدان به‌سه‌ردا ده‌به‌خشێته‌وه‌. بۆیه‌ گرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات قورستر و گرانتره‌ له‌ تاك به‌ڵام ئه‌بێت هه‌میشه‌ هه‌وڵ هه‌بێت بۆ ناساندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ك چۆن تاك خۆی ده‌ناسینێته‌وه‌. ناساندنه‌وه‌ی هێماكان و درووشمه‌كان ناساندنه‌وه‌ی ئامانجه‌كان و ووشه‌كان ناساندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان كار ئاسانی ده‌كات بۆ رێكخستنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا له‌وێشه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات رێكده‌خرێته‌وه‌. گه‌ر تاك به‌م ئاراسته‌یه‌ كار نه‌كات ئه‌وا نائومێدی و ره‌شبینی به‌ره‌و له‌ ناوچوونی ده‌بات هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش كارێكی ویستراو په‌سه‌ندكراوه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌. كاتێك تاك ته‌سلیمی نائومێدی و خواست و ویسته‌كانی ئه‌و ده‌بێـت، ئه‌و كات ره‌خنه‌و رێنمونیكردن بێ به‌ها ده‌كرێت له‌

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand