سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئاوەزمەندیی سیاسی کورد؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 کانوونی دووەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 ڕێبوار چەلەبى
 
سەرەتا مەبەستم لە وشەی ئاوەزمەندیی(مێنتاڵێتی)یە عەقڵیەتە، بیرکردنەو ھزری سیاسیی سیاسەتوانانی کوردە، کە ئێستا کوردستان بەڕێوەدەبەن و بەفەرمی نوێنەرایەتی رامیاریانەی کورد دەکەن.

ئاوەزمەندی ئەوان لە بیروڕاکانیان و کردەسیاسیەکانیانەوە دەردەکەوێت،کە ماوەی ٣٠ فەرمانڕەوایەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن.
بنەماکانی ئاوەزمەندی سیاسیی کورد:

١-کورتبینی و نەبوونی دیدگای ستراتیجی و نەڕوانینی قوڵ.

دەشێت ئەم بنەمانیە بەمیراتی بۆ سیاسەتوانانی ئێستا مابێتەوە، بەدرێژایی مێژووی کورد کورتبین بووە و ئایندەی نەخوێندۆتەوەوسیاسەتی رۆژی کردووە.

٢-گریمانە و پێشبینی بۆ روداوەکان لاوازبووە و ھەرگیز ئایندەیان وەک ئەوەی بەدیدێت نەخوێندۆتەوە.

سەرکردە گەورەکان لەمبازنەیە دەنەچوون!
روداوەکانی ٣١ ئاب و ١٦ی ئۆکتۆبەر لە بەرچاوی خۆمان بینمان، پێشبینیان نەدەکرد و دوای رودانی شیکاریان کردووە و لەسەری دوواون و ساڵە وەک قەوانە کۆنەکە لێی دەدەنەوە!

خۆ مێژووی دورتر ئاشبەتاڵی ١٩٧٥ باشترین بەڵگەیە، کەس پێشبینی نەکردبوو،کەروشیدا شۆڕشەکەیان بۆ توانەوە..
وەرە بۆ ئێستا ریفڕاندۆم و سیاسەتی ئابوریی سەربەخۆو ...ھتد

پێشبینیی ئەنجامەکانیان نەکردووە سیاسەتی ئەو ڕۆژەیان کردووە کە ئاوەزیان پێیشکاوە؟

٣-لاوازیی دبلۆماسی و پەیوەندی دوور لە بەرژەوەندیی نیشتمانی.

ئاوەزمەندی سیاسەتوانانی کورد، بەزانست سیاسەتیان نەکردووە و ھەردەم وەک بنەماڵە و بە عەقڵی عەشایەریی مامەڵەیان کردووە.
سەیربکە میرنشینەکان ، لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی و سەفەویدا، ھەردەم لاواز و شکستخواردوو دەرکەوتوون و گەمەی سیاسیان پێکراوە!
شێخ مەحمودی حەفید لەنێوان تورکە کەمالیەکان و ئینگلیزدا ،ھەردەم سیاسەتی سەرگەردانی و نەشارەزایی دیبلۆماتیان پەیرەوکردووە و بەسەریاندا شکاوەتەوە!

ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ھەرێم ھەمیشە لاوازدەردەکەون، لە ئاستی نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتی پاشکۆ و شکستخوادوون ...

 ئەنجام؛
ئەمەو زۆر بنەمای تر پێماندەڵێن، ئاوەزمەندی سیاسی کورد لاواز و کورتبینە و لەسەر بنەمای زانستی سیاسی  و عەقڵانیەت دانەمەزراوە و ئەولاوازیەش بەمیرات ماوەتەوە و سیاسەتوانانی ئێستای کوردیش لەم بوارەدا کۆڵەوارن و ئەوجۆرە ئاوەزمەندیە ھەڵەیەش بێ ئاکام و ئەنجام دەبێت!

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان