ئەو عەرەبە تێی ھەڵدە !
2021-01-11 20:29:10
ئەبو کاروان
ماشێنێكی گه‌وه‌ره‌ى میدیا خراوه‌ته خزمه‌تى بیری شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وایه‌تى، ئه‌و بیره‌ى كه كورد خۆی گه‌وره‌ترین قوربانی ده‌ستێتی، هه‌نوكه حیزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات و هه‌ندێ نوخبه‌ى تری ده‌سه‌ڵات كه‌توونه تێژ‌كردنى، بازاڕێكیان بۆ گه‌رم كردووه كه له‌ڕووی شكڵه‌وه پیشاندانى دڵسۆزییه بۆ نه‌ته‌وه و هه‌ستكردنه به هه‌ڕەشه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى بریتیه له له لابردنى فۆكس بۆ سه‌ر داواى ڕه‌واى خه‌ڵكی له‌ناوخۆی كوردستان، هه‌نارده‌كردنى هۆكاری قه‌یران و ده‌رده‌سه‌ریه‌كان بۆ ده‌ره‌وه، بۆ خسته‌نه ئه‌ستۆی ئه‌وانیتر.
ئه‌م ماشێنه ئیعلامیه بێ كاریگه‌ر نابێ، ئاسه‌واری خۆی له نێو خه‌ڵكێكی به‌رچاو به‌جێهێشووه، دواینیان ڕووداوه‌كه‌ى سه‌ری ساڵی فاملی مۆڵ بوو.
شەوی سەری ساڵی لەبەردەم ( فامیلی مۆڵ)ی ھەولیری پایتەخت، ھێرش کرایە سەر پاسی گەشتیارانی بەغدا و شارەکانی تری باشور و ناوه‌ڕاستى عێراق، ھاواری گەنجانی کورد لە ژێر ناو و دروشمی (ئەوە عەرەبەو تێی ھەڵدە)، شەرمەزارییەکی تری تۆمار کرد بۆ دەسەڵاتداران، چونکی داوای لێبوردن و ھەوڵدانی زیندانیکردن و سزادانییان ڕووی دەسەڵات و بەرپرسانی سپی ناکاتەوە، لەبەرئەوەی ئاراستەی بیری شوڤینیەت دەمێکە کاری لە سەر دەکرێت و بڵاوکردنەوەی لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن و لەچاوپێکەوتن و نووسینەکاندا ھاندەرن بۆ ئەوەی ئەو ڕەفتاروو کردارانە دووبارەو دەبارە بێتەوە، ئەو شیوازە لەلایەن بەر پرس و سەرکردەکانەوە بڵاودەکرێتەوە بە چەپ و ڕاستەوە ، پێچەوانەی ساڵانی تیکۆشانی حزبە سیاسییەکان و خەباتی گەلی کوردستانەوەیە ، دوورە لە ھەموو داب و نەریتێکی کۆمەڵگای کوردستان ، دوورە لە ڕەوشت و کلتووری لێبورەدیی و برایەتی گەلان و بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانە و مروڤ دۆستانەی خەڵکی کوردستان و حزب و لایەنەکانێتی لە ڕابوردودا، گەڕانەوەییە لەدروشمی (دیمکراتیەت بۆ عیراق و حوکمی زاتی یان حوکمی زاتی حقیقی یان فیدرالیەت بۆ کوردستان).
گرێمان خەباتمان بەردەوامە بۆ سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەت، ئەوا دیمکراتیەت و برایەتی گەلان و ئاشتی و ئازادییەکان و مافی مرۆڤ، دروشمی سەرەکی دەوڵەتی کوردستان بێت نەک شەڕی کورد‌و عەرەب و نەتەوەکانی تر.
لەوەتەی گەلی کوردستان ھەیە، بەشوڕش و بەرخودانی حزب و لایەنە سیاسییەکانییەوە بۆ جاریکیش نەمان بیستووە کێشەی گەلی کوردستانییان کردبێتە شەڕی کورد‌و عەرەب ، بەڵکو بەردەوام ووتراوە کیشەی ئێمە ، کێشەی گەلی کوردستان ، لەگەل حوکمڕانانی بەغدایە نەک نەتەوەی عەرەب.
دیسان دەڵێم لێدانی گەشتیاران لەنەتەوەی عەرەب پەیوەندی بە ئارستەی بڵاوکردنەوەی بیری شوڤێنییەتەوەیە کە لەم ساڵانەی دوایدا بە دوو کەڵی ڕەش قاندەدرێت و تا کار بگاتە ئەوەی کادریکی بیرێ چەپ بڵێت لەکاتی شەڕی داعش، دەبوو ھێزی پێشمەرگە (سد مۆسڵ) ی بتەقاندایەتەوە بۆ ئەوەی دوو ملیون عەرەب بە ئاو بخنکایە.
وریا بن و قەیرانەکان زیاتر مەکەن، کێشەکان زۆرتر مەکەن، شەڕێ عەرەب و کورد بەرپامەکەن ، ئەی لایەنگرانی دەسەڵات.