ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كێشه‌ی زینی وه‌رتێ!
2021-01-09 19:59:31
د. كامه‌ران مه‌نتك
كۆمه‌ڵگای كوردی ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له دووتوێی كۆمه‌ڵێك وه‌همدا ده‌ژیت، وه‌ك وه‌همی ئایدیۆلۆژیای ئاینی و ماركسی و ناسیونالیستی و دیموكراسی و چه‌ندین وه‌همی تر، كرۆكی كێشه‌كه له‌وه‌دایه، كه وه‌ك راسته‌قینه‌یه‌كیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌همانه ده‌كات و ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه ژیانی خۆی له پێناویان‌دا بكه‌نه قوربانی. جێگای داخه چڕبوونه‌وه‌و قووڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و وه‌همانه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڵته‌كاندنی مۆرك و ره‌سه‌نایه‌تی و كه‌لتوورو ته‌نانه‌ت كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كیش. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئێستا سه‌یری كۆمه‌ڵگای كوردی بكه‌ین و به‌راوردی بكه‌ین نه‌ك به مێژووێكی دوور، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ماوه‌یه‌كی نزیكی به‌ر له‌راپه‌ڕین، ده‌بینین گۆڕانكارییه‌كی مه‌ترسیداری به‌سه‌ر داهاتووه‌و زۆر تایبه‌تمه‌ندی گرنگی خۆی له ده‌ستداوه، كه په‌یوه‌ندی به مانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك. ره‌نگ بێت یه‌كێك له ترسناكترین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه رێزگرتن له خود‌و شانازیكردن به كوردبوونه‌وه‌یه، كه پێشتر له‌ناخی هه‌موو تاكێكیی كورد به قووڵی ره‌گی داكوتابوو، له ماوه‌ی ئه‌و سی ساڵه‌ی رابردوو، ئه‌و فاكته‌ره گرنگه‌ی مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه له هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی چرووك كراوه، له په‌نای وه‌همی ئایدیۆلۆژیانی ئاینی خه‌ریكه كورد له‌ناخه‌وه ده‌گۆڕدرێت و به عه‌ره‌ب ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیا ئاینیه‌ی له كوردستان، به تایبه‌تیش له‌هه‌رێمی كوردستان له بره‌ودایه، به ئایدیۆلۆژیایه‌كی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی توندڕه‌و موتربه كراوه، كه به‌ته‌واوی مۆركی ئاینی خۆی، وه‌ك كۆمه‌ڵێك پڕه‌نسیپ و كردار له ده‌ستداوه، هاوكات له په‌نای ئایدیۆلۆژیای ماركسیشدا هه‌مدیس كوردبوون په‌ڕاوێز خراوه، هه‌رچه‌نده له دنیابینی ماركسیدا بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌وتوخواز له‌قه‌ڵه‌م دراوه‌و به قۆناغێكی سه‌ره‌تایی له هه‌نگاونان به‌ره‌و سوسیالیزم هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و ئایدیۆلۆژیا ماركسیه‌ی هاتۆته كوردستان تێكه‌ڵ به بیری ناسیونالیستی نه‌ته‌وه سه‌رده‌ست و باڵاده‌سته‌كان كراوه‌و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌ویشدا كوردبوون نه‌ك هه‌ر فه‌رامۆشكراوه، بگره له‌لایه‌ن خودی كورد خۆیه‌وه شه‌ڕی كراوه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی ماركسیسته كورده‌كان دژی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان كردووه، ئه‌گه‌ر له‌شه‌ڕی دوژمنانی كورد زیاتر‌و مه‌ترسیدارتر نه‌بووبێت هه‌رگیز كه‌متره نه‌بووه. ئه‌وه‌ی سه‌یره ئایدیۆلۆژیای ناسیونالستیش، كه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت له خزمه‌تی كورد دابێت، له ئایدیۆلۆژیاكانی تر مه‌ترسیان بۆ سه‌ر كورد زیاتر هه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاكی كوردی تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته قۆناغی ناسیونالیستی و لێی تێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ناو جولانه‌وه ناسیونالیستیه‌كانیان كردووه، كه‌سانی كۆڵه‌وارو بازرگانی سیاسی بووینه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ناسیونالیسته‌وه نه‌بووه، له‌ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده له په‌نای دروشمه‌كانی ناسیونالیستیدا یاریان به چاره‌نووسی كورد كردووه‌و مه‌سه‌له‌ی كوردیان وه‌ك ئامڕازێك بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان به‌كارهێناوه، ئه‌وانه له هه‌موو دوژمنه‌كانی كورد بۆ كورد مه‌ترسیدارتر بووینه، چونكه به چه‌كی كوردایه‌تی له كوردیان داوه‌ته‌وه، بووینه‌ته دارده‌ستی هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ك هێزی كرێگرته به‌ناوی ناسیونالیستی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیه‌وه، شه‌ڕی ئه‌ملاو ئه‌ولایان كردووه، كه‌ئه‌و شه‌ڕانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا نه‌بووه، ته‌نیا خه‌ونه‌كه هی كورد بووه، كه وه‌كو هه‌موو گه‌لانی دنیا خه‌ونی به ئازادیه‌وه بینبیوه‌و ویستویه‌تی ئه‌ویش ببێته خاوه‌نی خۆی. ئه‌و خه‌ونه ئه‌گه‌رچی له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ونێكی ره‌وایه، نه‌ك خه‌ون ته‌نانه‌ت مافی هه‌موو كه‌سێكه وه‌كو مرۆڤێك بژی و خۆی خاوه‌نداری خۆی بكات، كه‌چی ئه‌و خه‌ونه زۆر به‌خراپی له‌لایه‌ن دوژمنه‌كانی كورد، هێزو سه‌ركرده‌كانی كورد له پێشه‌وه‌ی هه‌مووان دژی كورد به‌كارهێنراوه‌و خوێنی كورد كراوه‌ته ئامڕازێك بۆ هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكانی تر، له په‌نای ئه‌و خه‌ونه ره‌وایه‌وه، مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كراوه‌ته قوربانی، ده‌رهاویشته‌ی مه‌ترسیداری ئه‌مه‌ش پڕۆسه‌ی به دوژمن كردن و به دوژمن بینین بووه، پڕۆسه‌ی دروستكردنی ترس و گومان بووه له هه‌موو كه‌س!.
بۆ ئه‌وه‌ی له دوژمنه‌كه‌ت رزگار بیت پێویستت به‌سه‌ركرده‌یه‌كی چه‌قاوه‌سوو چه‌كبازه به‌رگریت لێبكات، بۆئه‌وه‌ی خۆت بپارێزیت ده‌بێت هه‌موو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت به دوژمن ببینیت، كه ئه‌م به دوژمن بینینه‌ش هێنده‌ی له خزمه‌ت خودی دوژمنه‌كه‌و ئه‌و هێزو سه‌ركردانه بووه، كه جاڕی ئه‌و هه‌سته‌یانداوه‌و له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان كاریان بۆ كردووه، نیوهێنده نه‌ك هه‌ر له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد نه‌بووه، به‌ڵكو رێك پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بووه‌و بۆته ئامڕازێك بۆ نه‌هێشتن و له‌ناوبردنی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ هاوسه‌نگیه‌ك له‌نێوان كورد، وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی په‌ڕاوێزخراو و تووڕ هه‌ڵدراو له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌گه‌ڵ دو‌ژمنێك، كه چه‌ك و جبه‌خانه‌ی سه‌رده‌می خراوه‌ته ژێر ده‌ست و به هه‌موو هێزێكیه‌وه له‌په‌نای هه‌مان بیرۆكه‌ی ناسیونالیسته شێواوه‌كه‌دا گۆشكراوه‌و هه‌وڵی له‌ناوبردنی تۆ ده‌دات، له ئارادا نیه، كه‌واته وه‌همی ئایدیۆلۆژیای ناسیونالیستی به ته‌نیا لای كورد به‌هه‌ڵه گۆش نه‌كراوه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن مۆدێرنیته‌ی رۆژئاواییه‌وه كراوه‌ته ئامڕازێكی كاریگه‌ر بۆ چاندنی ترس به‌رامبه‌ر یه‌كتر و هاوكات به دوژمنكردنی یه‌كتر، له‌و حاڵه‌تدا كوردێكی بێچه‌ك، یاخود به هێندێك جۆری چه‌ك پڕچه‌ك كرا‌و، كه ته‌نیا بتوانێت ئه‌و شه‌ڕانه‌ی پێبكات، كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی به‌ناو ناسیونالیستی، كه نوێترین چه‌كی سه‌رده‌می خراوه‌ته به‌ر ده‌ست و له پاڵ ئه‌مه‌ش به‌ناوی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه شوێنێكی بۆ له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان داگیركراوه، كه‌ی ده‌چێته بواری خه‌باتی چه‌كداریه‌وه، ئه‌مه خه‌باتێكه، یاخود شه‌ڕێكه به‌وه‌كاله‌ت ده‌كرێت له‌پێناو هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكانی تر، شه‌ڕێكه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه ئابوریه‌كانی رۆژئاوا نه‌وه‌ستێت و به‌رده‌وام بێت له پێشكه‌وتن. ئه‌وه‌ی له په‌نای ناسیونالیستی له كوردستان گوزه‌راوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد نه‌بووه، بگره دژی به‌رژه‌وه‌ندیه ناسیونالیستیه‌كانی كورد، هه‌ر بۆیه ده‌بینین له‌و ماوه‌یه‌دا مه‌سه‌له‌ی كورد به‌رده‌وام له‌گه‌ڕانه‌وه دواوه‌و بووه‌و و به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش خاكی كوردستان له ده‌ستدراوه‌و جوگرافیای كوردستان بچووكتر بۆته‌وه ناوچه ستراتیژی و گرنگه‌كانی لێسه‌نراوه‌ته‌وه، بۆ نمونه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كرێت، كه له ده‌ستوری ئێراق به ناوچه جێناكۆكه‌كان ناوه‌زه‌د كراوه، له‌كاتێكدا شاره‌كانی تری قووڵایی هه‌رێم، وه‌ك هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك، به پله‌ی یه‌كه‌میشش هه‌ولێر له‌ژێر كاریگه‌ری پڕۆسه‌یه‌كی به‌عه‌ره‌بكردنی ئێجگار چڕدایه‌و دیمۆگرافیاكه‌ی خه‌ریكه به ته‌واوی ده‌گۆڕێت.... سه‌یر له‌وه‌دایه له‌نوێترین مۆده‌ی ئایدیۆلۆژیای سه‌رده‌مدا، كه به‌رهه‌می مۆدێرنیته‌و سه‌رمایه‌داری رۆژئاواییه، دیاره مه‌به‌ستم له دیموكراسی لیبڕاڵیه، كورد هێنده‌ی تر په‌رپوتكراوه، ته‌نانه‌ت وا خه‌ریكه جلی كوردبوونیشی له‌به‌ر ده‌كرێته‌وه‌و زمان و ناسنامه‌ی خۆی به ته‌واوی له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌ش له هه‌رێمی كوردستان ده‌روێشانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و خه‌ریكه وه‌ك ئامڕازێك به‌كارده‌هێنرێت بۆ تواندنه‌وه‌ی كورد...
ماویه‌تی