Draw Media

کوردستانی عێراق و پرۆژەی پشتێنەو ڕێگا

کوردستانی عێراق و پرۆژەی پشتێنەو ڕێگا

2021-01-07 16:00:53


باقر جەبر زوبەیدی

لە نۆی نیسانی 2003 ەوە هەولێر گرەوی لەسەر چەندان پرۆژەی سیاسی کردووە بە هاوکاری و هەماهەنگی هەرێم و هەندێک وڵاتی دراوسێ، دواپرۆژەی نەک کۆتا پرۆژەی پرۆژەی ڕیفراندۆم بوو بۆ دیاریکردنی چارەنوس لە ساڵی 2017.
هاوتەریب لەگەڵ ئەوەدا پرۆژەیەکی تر هەیە حکومەتی هەرێم بەڕێوەی دەبات و بریتییە لە پرۆژەیەکی ئابوری کە بە چاودێری چەند وڵاتێکی ئیقلیمی بەڕێوەدەچێت و دیارترینیان   تورکیاو ئیماراتی عەرەبییە و کۆمپانیاکانی ئەو دوو وڵاتە دەستیان گرتوە بەسەر ئەو نەوتەی لە هەرێم دەردەهێنرێت.
یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی کە ئەو پرۆژەی هەوڵی بۆ دەدا لە ماوەی ئەو چەند ساڵە نالەبارەی بەهۆی تێرۆر و جاروباریش ململانێی تایەفی، ئەوەبوو هەولێر بکرێتە سەنتەرێک بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی عێراق و بنکەیەک بۆ کۆمپانیا نیشتمانیی و بیانییەکانی کە لە عێراقدا کاردەکەن بە پاساوی ئەوەی شوێنێکی سەقامگیرو سەلامەتە، لەگەڵ بەرەبەرە سەقامگیربوونی دۆخی ناوخۆی عێراق و کۆتاییهێنان بە داعش و پێشتریش قاعیدو دەستە خوشکەکانی، گەشتی گەڕانەوەی سەرمایەی نیشتمانی و کۆمپانیاکان بۆ بەغدا دەستیپێکردو فراوانیش بوو بەرەو بەسرەو ناوچەکانی تری باشوور و ناوەڕاست، ئیتر هەرێم پێگەی پێشووی لە ڕووی ئابورییەوە نەما، کە ببوە سەکۆیەکی ئابوری دەیڕوانی بەسەر ناوچەیەکی گڕگرتوودا که سەنتەرەکەی بەغدا بوو، کە گۆڕا بۆ جەمسەرێک بۆ ڕاکێشانی ئەوانەی بەدوای مەزادی دراوەوەن! لەگەڵ بازرگانیو هاوردەکردن. ئەوەش پاڵینا بە حکومەتی هەرێمەوە کە بە واجیهەی چەند کۆمپانیاو بانکێکەوە لە بەغدا بوونی هەبێت لەگەڵ کۆمپانیاکی تردا لە بەسرە کە بواری نەوتدا کاردەکات.
هەولێر هیوادارە، بە حسابات و تێڕوانینی خۆی لە ڕێگەی پرۆژەکانی بەسرەوە لە پێش هەمووشیانەوە پرۆژەی بەندەری فاوی گەورە و دوای خراپ بوونی دۆخی ئابوری و پێویستی بوونی لە بەغدا هیوادارە لە پێشەنگی ئەوانەوە بێت کە سوود لە پرۆژەی ( پشتێنەو ڕێگا ) وەردەگرن، لەحاڵەتێکدا کە بەهەرێمدا تێپەڕ ببێت بۆ سوریاو تورکیا، ئەوەش خەونێکە نایاتەدی، چونکە هەرێم و بەدیاریکراویش سەرکردایەتییە سیاسییەکەی جێگەی متمانەی بەغدا نەماون، دوای ئەوەی تەحەکومیان کرد بە  موقەدەرات و سامانی عێراق و سوکایەتیان بە حکومەتی فیدراڵی کرد لە هەموو مامەڵەکانیاندا لە ناوخۆو دەرەوە.
 ئێستا بژاردەکان لەگەڵ تورکیا لەبەردەستدان، عێراق ڕوبەری 8 بۆ 9 کیلۆمەتر سنوری لەگەڵ تورکیای دراوسێی باکوری هەیە لە پارێزگای نەینەواو بەوەش دەروازەی ئیبراهیم خەلیل تێدەپەڕێنێت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand