Draw Media

ئەمریکا لە کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا بێلایەن نیە.

ئەمریکا لە کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا بێلایەن نیە.

2021-01-02 21:22:48


سالار مەحمود 

تورکیاو روسیا زۆرتر سودمەندن لەپرۆسەی نەوتی کوردستان، نەک ئەمریکا. بۆیە لەم پرسەدا ئەمریکا پشتیوانی عیراقە نەک هەرێم.
گەرچی عیراق لەبەردەم تەحەدای ئەمنیدایە، چونکە گروپە چەکدارەکان هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی عیراق. بەشێکیان ئینتمایان بۆ وڵاتانی دەرەوە هەیە تاوەکو عیراق. ئەمەش مەترسیەکی سیاسی گەورەترە، لە داڕمانی ئابوری.
هەرێمیش کەتۆتە ژێر فشاری تورکیا لەلایەک و فشاری قانونی عیراق لەلایەکی ترەوە. جگە لە چاکسازی کرداری بژاردەی تری نییە. یا رێکەوتن لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجە. کە هەردوو بژاردەکە بۆ هەرێم حەتمیەو گرنگە
خوازیارم و واباشترە هەرێم، لەلایەک چاکسازی ناوخۆیی بکات. لەلایەک رێک بکەوێ لەگەڵ عیراق و نەوت تەسلیمی سۆمۆ بکات. ئەمە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و دوا دەرفەتە بۆ مانەوەی هەرێم و قەوارەکەی. ئەگەر ئەمە نەکات مەترسیەکی گەورەیەو، ئەوجا عیراق جگە لە فشاری خۆی. لەکەیسی تردا هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران دەهێنێتە سەرخەت بۆ سەر هەرێمی کوردستان. فشاری سێکوچکەی عیراق تورکیا ئیران لەسەر کوردستان زیاتر دەبێت.
تاکە چارەسەر خۆ گونجاندنە بە ئەحکامەکانی پرۆژە بودجەی عیراق و ئەنجامدانی چاکسازیی ناوخۆیی.
مەسەلەی قوت و نان و موچە، لە ئەولەویەتی داخوازی خەڵکەو بابەتێکی زۆر ڕەوایە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand