Draw Media

2020؛ 8 مووچە یان 5 مووچە دابەشكراوە؟

2020؛ 8 مووچە یان 5 مووچە دابەشكراوە؟

2021-01-01 18:21:51


ڕاپۆرتی شیكاری: ئینستیوتی ئابووری بەژمارە

قەیرانی دابەشكردنی بڕی مووچە و كاتی دابەشكردنی بابەتێكی زۆر ڕوونە، بەڵام ئینستیوتی ئابووری بەژمارە وەك ناوەندێكی شیكاری داتا و ئابووری لەم شیكاریەدا وەڵامی پرسیاری 2020؛ 8 مووچە یان 5 مووچە دابەشكراوە؟ بە پشت بەستن بە بەڵگە و داتا و زانیاریەكان دەداتەوە.
پیویستە پێش وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ئەوە ڕوون بكەێنەوە، دابەشكردنی مووچە لەماوەی 12 مانگ جیاوازە! لە پرسی دابەشكردنی مووچە بۆ ساڵی 2020ە، چونكە لەڕووی ژمارەیەوە سەیر بكڕێت حكومەت لەنێوان مانگی 1 بۆ مانگی 12ی ئەمساڵ 8 مووچەی دابەشكردووە. بەڵام ئایا ئەو 8 مووچەیە مووچەی ساڵی 2020 بووە؟ بەدڵنیایەوە نەخێر.. ئەوەی دابەشكراوە 3 مووچەی ساڵی 2019 بووە بەڵام لە ساڵی 2020 دابەشكراوە.

پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ ساڵی 2020

مانگی 1/ كانوونی دووەم
كاتی دابەشكردنی مووچە: 4/5/2020
مووچەی دابەشكراو: 892,000,000,000 ملیار دینار
..................
مانگی 2/ شوبات
كاتی دابەشكردنی مووچە:  26/6/2020
مووچە بەلێبڕینی 21% : 727,000,000,000 ملیار دینار
................
مانگی 3/ ئازار
كاتی دابەشكردنی مووچە:  18/8/2020
مووچە بەلێبڕینی 21%: 727,000,000,000 ملیار دینار
.......................................................................
مانگی 9/ ئەیلول
كاتی دابەشكردنی مووچە:  15/10/2020
مووچە بەلێبڕینی 18%:  737,000,000,000 ملیار دینار
........................................................
مانگی 10/ تشرینی یەكەم
كاتی دابەشكردنی مووچە:  2/12/2020
مووچە بەلێبڕینی 21%: 727,000,000,000 ملیار دینار
........................................................................................................

پەیوەندار بەدابەشكردنی مووچە لەساڵی 2020دا، حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا مووچەی 5 مانگی دابەشكردووە لەكاتێكدا 4 مانگی بەلێبڕینەوە دابەشكراوە كە دەكاتە 81% مووچەیەكی تەواو. واتە یەك مووچەی تەواو و 4 مووچە بە لێبڕین و 3 مووچە پاشەكەوت كراوە لەسەر كابێنەی هەشتەم و 4 مووچەش بەنادیاری ماوەتەوە لە كابینەی هەشتەم.
ئەگەر سەیری خشتەی دابەشكردنی مووچە لە ساڵی 2020دا بكەین لە زۆركاتدا 50 رۆژ جارێك مووچە دابەشكراوە و ئەویش بە لێبڕینی 21% لە كۆی گشتی مووچە،  بەڵام بەشێوەیەكی گشتی كابینەی نۆیەم بە بیانوی خۆگونجاندن لەگەل حكومەتی عێراق مانگەكانی (4/5/6) بە پاشەكەوت ئەژماركردوە لەسەر كابینەی هەشتەم. لەهەمان ساڵدا كابینەی نۆیەم ساڵی 2020 بەجیدەهیڵێت بەبی ئەوەی ڕوونكردنەوە بدات لەسەر مووچەی مانگەكانی (7/8/11/12) و هەروەها لێبڕینی مووچەی مانگەكانی( 2/3/ 9/10) كە دەكاتە 81% كۆی گشتی مووچەی مانگی مووچەخۆرێك.. لەبەرئەوە ساڵی 2020 نەك 5 مووچە دابەشنەكراوە، بەڵكو 4 مووچە و 19% مووچەیەك دابەشكراوە.
بەپێی خەمڵاندانەكان بڕی پارەی پیویستی بەردەستی حكومەت بۆ دابەشكردنی 5 مووچەی مانگەكان لەساڵی 2020 بڕەكەی 3ترلیۆن و 810 ملیار دینار بووە، بەپێی نوسراوێكی حكومەتی عێراق لەماوەی ساڵی 2020 بڕی 2ترلیۆن و 81 ملیار دینار لەچوارچێوەی شایستە داراییەكان بۆ ساڵی 2020 ڕەوانەكردووە، واتە دوای لیدەركردنی بڕی تەرخانكراوی حكومەتی عێراق دەردەكەوێت حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی 2020 تەنیا بڕی 1ترلیۆن و 729 ملیار دیناری تەرخانكردووە كە تەنیا 45% كۆی مووچەی دابەشكراوی ساڵی 2020ە.

 

*  بیلال سەعید، سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand